کاتژمێر 23 ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی 17 ی سێپتێمبه‌ری 1992 بوو، له ڕێستۆرانتی میکۆنۆس له شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا دکتۆر محه‌مه‌د سادق شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و فه‌تاح عه‌بدولی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و هومایون ئه‌رده‌لان نوێنه‌ری حیزب له ئه‌ڵمانیا و نووری دێهکوردی سیاسه‌تمه‌دار که‌وتنه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ی تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گه‌یشتنه کاروانی نه‌مران.
ئه‌م کاره‌ساته، کولاندنه‌وه‌ی برینێکی ساڕێژنه‌بووی 13ی یولی 1989 ی ڤییه‌نا بوو که تیایدا دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ و عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر و فازیل مه‌حمود ره‌سول شه‌هیدکران و تا ئه‌م ساته‌ش هیچکه‌سێک به‌تۆمه‌تی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه دادگایی نه‌کراوه.
هه‌روه‌ها ویسترا کاره‌ساتی میکۆنۆسیش به‌و ده‌رده ببه‌ن و که‌سی تیا تاوانبار نه‌کرێت، به‌ڵام به‌هیمه‌تی دڵسۆزان و ئازایه‌تی دادوه‌رانی ئه‌ڵمان و پاش سێ‌ساڵ و نیو له لێکۆڵینه‌وه و 247 کۆبونه‌وه و وه‌رگرتنی قسه‌ی 170 که‌س، له 10 ی ئه‌پریلی 1997 به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی وه‌ک تاوانبار ناسێنران، هه‌رچه‌نده له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی و گوشاری حکومه‌تی ئه‌ڵماندا گشت ناوه‌کان ده‌ستنیشان نه‌کران، ته‌نها وه‌ک به‌رپرسیاران ناویان هێنران و بڕیاری گرتنی عه‌لی فه‌لاحیان وه‌زیری ئیتلاعاتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی‌یان ده‌رکرد. له هه‌مان کاتدا بڕیاری زیندانیکردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر کازم دارابی و عه‌باس ڕائێل که دوو تیرۆریستی جێبه‌جێکه‌ری ئه‌م تاوانه بوون درا، یوسف ئه‌مین و محه‌مه‌د عه‌تریس وه‌ک یاریده‌ده‌ر له تاوانه‌که حوکمدران، به‌ڵام تاوانباری سه‌رپه‌رشتیکاری ئه‌م گروپه تیرۆریسته ناوی عه‌بدولڕه‌حمان به‌نی هاشمی بوو که له دادگاییه‌کاندا له ژێر ناوی خواستراوی شه‌ریف دا ناوی هاتووه، پاش تاوانه‌که هه‌ڵدێت و به‌ڕێگه‌ی تورکیادا ده‌چێته‌وه ئێران و ده‌ستگیرناکرێت.
ئه‌مه یه‌کێکه له‌و بڕیاره ده‌گمه‌نه بوێرانه‌ی که له به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتانی ژێرده‌سته‌دا بدرێت و پشتگیرییه‌کی گه‌وره‌ی له لایه‌ن ووڵاتانی ئه‌وروپاوه لێ‌کرا به‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ووڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا باڵیۆزه‌کانی خۆیان له تارانه‌وه بانگکرده‌وه. له هه‌مان کاتدا زۆرێک له ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردستان و جیهان پشتیوانی خۆیان بۆ بڕیاره‌که‌ی دادگای میکۆنۆس ده‌ربڕی و ئه‌م کاره‌ساته‌یان وه‌ک تیرۆری ئازادی ناساند.
له 11 ی ئۆکتۆبه‌ری 2007 به بڕیارێکی دادگای باڵا تاوانباران ئازاد ده‌کات، پاش 15 ساڵ زیندانی له 10 ی دیسه‌مبه‌ری 2007 کازم دارابی ڕه‌وانه‌ی تاران ده‌کرێته‌وه.
ئه‌م به‌ردانه به‌گوێره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌داران پرۆسه‌یه‌کی ئاڵوگۆڕی سیاسی بوو له نێوان ئه‌ڵمان، ئیسرائیل، لوبنان و ئێران دا.
ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی له پێش هه‌موو پێوه‌ره ئه‌خلاقی و یاسا مرۆییه‌کانه‌وه‌یه.
له 20 ی ئه‌پریلی 2004 وه له جێی تاوانه‌که زمۆلێکی بیرهێنه‌ره‌وه دانراوه که ناوی شه‌هیدان و کات و شوێنی کاره‌ساته‌کی له سه‌ر تۆمارکراوه.
هه‌ر له‌م ساڵه‌دا واتا 2004 سه‌رۆکی شاره‌وانی ئه‌وکاته‌ی تاران محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نامه‌یه‌ک بۆ سه‌رۆکی شاره‌وانییه‌کانی به‌رلین کلاوس ڤۆڤه‌رایت ده‌نوسێت، که گوایه دانانی ئه‌م جۆره زمبۆله ئیهانه‌کردنی ئێرانه!!
کاروانی نه‌پچڕاوی کورد، به‌خوێنی گه‌شی نه‌مرانی به‌رده‌وامه.
وێنه‌ی شه‌هیدان له ماڵپه‌ری www.giareng.com وه‌رگیراوه