بەرواری 29.6.2010 و لە مەراسیمێکی شایستە بە هاوڕێ و هاوبیرمان حەمەسالح یوسف ناسراو بە دکتۆر حەمەسالح، بە ئامادەبونی خێزان و کەس و کار و هاوبیر و هاوڕێیانی و چەندین کوردی دڵسۆزی دانیشتوی بەرلین لە گۆڕستانی ئۆنکل تۆم بە خاك سپێردرا.
لەو مەراسیمەدا پاش خوێندنەوەی ژیاننامەکەی و هەندێك یادەوەری شیرین لەگەڵ هاوڕێیان و خێزان و هاوبیرانی چ لە کار کە فریشتە ئاسا هاوڕێی نەخۆشەکان بوە، لە ناو ڕێکخستنەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیشدا وەك برایەکی گەورە ورە بەرز و کورد پەروەر، لە ناو خێزانەکەشیدا کە ٤٢ ساڵ ژیانی هاوسەرێتی بردەسەر بەوەفا و لە هەمانکاتیشدا باوکێکی دڵسۆز و دڵ گەورە..
پاش دوا ماڵئاوایی و بە خاك سپاردنی، لە لایەن بەڕێز شاخ زەنگنەوە بە ناوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و رێکخستنەکانی ئەڵمانیاوە ئاڵایەکی کوردستان پێشکەش بە خێزانەکەی کرا و لە هەمان کاتیش‌دا وتەی ڕێکخستنەکانی پێشکەش کرد.
لە کۆتایدا سوپاس و پێزانینی زۆری ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بەرلین دەردەبڕین، بۆ گشت ئەو ئەو دڵسۆز و بەڕێزانەی کە ئامادەی مەراسیمەکە بون یان بە نامە و تەلەفۆن هاوبەشی خۆیانیان ڕاگەیاندوە.
ڕێوڕەسمەکە بە وێنە ببینە.
ژیاننامه‌ی کۆچکردو محه‌مه‌د سالح یوسف
له دایکبووی 1.8.1938 ـه له شاری خانه‌قین.
ده‌رچوی په‌یمانگای بازرگانی له 1959 له باقوبه و وه‌ك مامۆستا کاری کردووه.
له 1960 ڕوو ده‌کاته چیکۆسلۆفاکیا و له زانکۆی کۆمینسکی له براتیسلافا 8 سمسته‌ر بۆ پزیشکی ده‌خوێنێت و هه‌ر له‌وێش ژیانی خێزانی پێکده‌هێنێت له‌گه‌ڵ خاتو مارتا که خه‌لکی سلۆڤاکیایه و کوڕ و کچێک‌یان ده‌بێت به ناوی پێته‌ر و سوزان.
به‌هۆی ئاڵۆزی باری سیاسی، ئه‌و وڵاته جێده‌هێڵێت و له ساڵی 1970 ڕووده‌کاته ئه‌ڵمانیا و له به‌رلین ده‌گرسێته‌وه و پاش ماوه‌یه‌کیش خێزانه‌که‌ی و کوڕه‌که‌ی ده‌گه‌نه لای.
له ساڵی 1974 تا خانه‌نشینکردنی له ساڵی 2003 له نه‌خۆشخانه‌ی هومبۆلد کاریکردوه.
هه‌رگیز ژیانی دوره وڵاتی له خۆشه‌ویستی بۆ وڵات داینه‌بڕیوه، هه‌ربۆیه وه‌ك ئه‌ندامێکی چالاك و دڵسۆز به به‌رنامه‌ی کوردایه‌تی و له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌وه به چالاکانه له ڕیزه‌کانیدا کاری کردوه.