پاش ئه‌و نمایشی جلوبه‌رگه‌ی که له چه‌ند شه‌قام و جێگه‌یه‌کی به‌رلین کرا وه‌ك براندنبورگه‌رتۆر، سۆنی سێنته‌ر و فریدریش شتراسه، ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی 12.3.2011 و به ئاماده‌بونی خه‌ڵکێکی زۆر له کوردی به‌رلین و ئه‌ڵمان، نمایشێکی باش و سه‌رکه‌وتو ئه‌نجامدرا، که بوه جێگه‌ی سه‌رنج و دڵخۆشی ئاماده‌بوان.
ئه‌م نمایشه یه‌کێکه له‌و چالاکییه‌کانی هه‌فته‌ی کوردی له به‌رلین که به به‌رنامه‌ی پێشینه‌ی زۆرینه‌ی ناوه‌ند و ڕێکخراوه‌کانی به‌رلین ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م نمایشی جل و به‌رگه له ئاماده‌کردن و ئۆرگانیزه‌ی به‌همه‌ن حه‌فید بوو، به هاریکاری چه‌ند هاوڕێیه‌کی بیانی خۆی که پێکه‌وه له فێشن ویکی به‌رلین کارده‌که‌ن و به به‌شداری 22 گه‌نجی جوانی کوردی به‌رلین، که جوانی خۆیان و ڕه‌نگاڵه‌یی جل و به‌رگه‌کان جوانترین تابلۆیان نه‌خشاندبوو.
ئه‌بێت ئه‌وه‌ش له بیرنه‌که‌ین که له ڕاڕه‌وی هۆڵه‌که‌دا پێشانگایه‌کی نیگارکێشی کرابووه‌وه که چه‌ند تابلۆیه‌کی نیگارکێش دیده‌خان بوو. کێشانی وێنه‌کانی ته‌عبیربوو له کێشانی ئازار و سته‌می ژنی کورد له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا..