هه‌ڤپه‌یڤین له‌گه‌ڵ ڕه‌پوانی کورد؛ نه‌وید زه‌ردی
ئاماده‌کردنی: زانیار عۆمرانی
نه‌وید زه‌ردی ده‌نگێکی یاخی و سه‌رکێش، لاوێکی خاوه‌ن به‌ه‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ساڵی ١٩٩٣ له باژێڕی مه‌هاباد له‌دایک بووه و ماوه‌ی نزیک¬ به‌ساڵێک ده‌بێ نیشته‌جێی وڵاتی ئه‌ڵمانیایه. ئه‌لبوومی ''ڕێگا'' وه‌ک فه‌رمیترین به‌رهه‌می نه‌وید له‌لایه‌ن پسپوڕانی بواری موسیقای کوردیه‌وه وه‌ک یه‌که‌مین ئه‌لبوومی تۆکمه‌ی هیپ هۆپی کوردی ناسێندراوه. ئه‌گه‌رچی مێژووی هیپ¬هۆپی کوردی به‌ه‌ۆگه‌لێکی له-ڕاده‌به‌ده‌ر پۆلین¬به‌ندی نه‌کراوه، به‌ڵام رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌زموونێکی سه‌رنجڕاکێشی هه‌یه که له‌به‌ر نه‌بوونی پشتیوانی جیددی و ژێرزه‌وینی¬بوونی ئه‌م جۆره‌موسیقایه له وڵاتی ئێران هه‌لی خۆده‌رخستنی بۆ نه‌ڕه‌خساوه؛ بۆوێنه ده‌توانین ئاماژه به‌م ڕه‌پڤانه نه‌ناسێندراوانه بکه‌ین: سه‌نار، یاسر، هه‌ژیر، فه‌ردین، چیا، ڕێنووس و... . به‌ڵام نه‌وید زه‌ردی ده‌یهه‌وێ ئه‌م ستایله ده‌نێو موسیقای کوردی¬دا جێگیر بکات. له‌م دیمانه‌یه‌دا نه‌وید له‌خۆی و حه‌زوخۆلیاکانی بۆمان ده‌دوێ، شتگه‌ل ه‌یڤی¬به‌خش و وزه¬به‌خش، وه‌ڕس¬که‌ر هه‌م له‌ژیانی تاکه‌که‌سی و هه‌میش ژیانی ه‌ۆنه‌ری و ئه‌وه‌ی که داهاتووی هیپ هۆپ له‌کوردستان¬دا چوناوچون ده‌بینێ...
داخۆ نه‌وید زه‌ردی کێیه؟ له‌کوێ له‌دایک بووگه؟ ته‌مه‌نی چه‌ندساڵه؟ له‌ئه‌ڵمانیا چ ده‌کات؟
به‌ر له‌هه‌ر تشتێک، ڕێز و سڵاوم هه‌یه بۆ گشت ه‌اوڕێیانی خوێنه‌ر و ه‌ێژا. ئه‌من نه‌وید زه‌ردیم له‌دایک-بووی باژێڕی مه‌ه‌ابادی سه‌ربه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. ته‌مه‌نم هه‌ڤده ساڵه و ئێسته‌ش له دۆسڵدورفی ئه-ڵمانیا ده‌ژیم. پاش له‌سێداره‌دانی پێنج¬که‌س، له‌سابڵاخێ مان¬گرتن ده‌ست¬پێکرا، وه‌کوو هه‌میشه باوکم به-داخستنی ده‌رکه‌ی دۆکانه‌که¬ی، له‌و مانگرتنه‌دا به‌شداری کرد. دایکیشم کوو فێرگه‌ی کۆمپیوته‌ری هه‌بوو به‌داخستنی فێرگه‌که به‌شداری نواند. دوای ئه‌و ڕووداوانه گیروگرفتمان بۆ سازبوو، ناچار بووین ده‌ستبه-جێ له‌ئێرانێ هه‌ڵبێن. جێ¬ئاماژه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوکم پێشینه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌بوو و ته‌نانه‌ت ده‌ستی بریندار بووبوو، مانه‌وه‌مان له‌مه‌ه‌اباد زه‌حمه‌ت و ته‌ژی له‌مه‌ترسی ده‌بوو.
کاک نه‌وید بۆچ ڕه‌پ؟
کورد نه‌ته‌وه‌یه‌که گشت¬کات له‌سه‌ختی و ته‌نگ¬وچه‌ڵه‌مه‌دا ژیاوه، لێ ئه‌وشته‌ی زۆرینه‌ی ئێمه له‌مۆسیقای کوردی¬دا ده‌یبینین، گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕین یان لاسایی¬کردنه‌وه‌ی مۆسیقای تورکی و یان چامه‌گه‌لی ئه-ڤیندارانه بووگه. هه‌روا خۆتانیش ده‌زانن ڕه‌پ ستایلێکی به‌رهه‌ڵستکارانه‌یه که ته‌نانه‌ت توانیویه‌تی گه-لێک نه‌ته‌وه‌ی بن¬ده‌ست ده‌رباز بکات وه‌کوو ڕۆڵی ئه‌م دوایه‌ی ڕه‌پڤانه توونێسیه‌که! به‌گشتی له ڕه‌پ¬دا ده-کرێ شت و بابه‌تگه‌لێکی به‌رفراوانی ئه‌ڤڕۆیی ببێژرێت کوو که‌م له‌ستایله‌کان ئه‌وه‌یان لێ¬دێت. ئه‌ز یازده‌ساڵان بووم گوێم له‌ره‌پڤانه رۆژاوایی و ئێرانیه‌کان ده‌گرت و ڕیتمی ڕه‌په‌کان ئاوا بوو که بێ¬ئه‌وه‌ی له‌مه‌به‌ست تێبگه‌م، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵدا ده‌گرتن. به‌ره به‌ره که ده‌ه‌اتمه پێش گرنگایه‌تی ڕۆڵی تێکست و چونێتی گۆنجاندنیم ده‌نێو گۆرانیه‌کاندا بۆ ئاشکرا بوو. به‌رچاوترین قۆناغی نووسینی تێکست و په‌یڤگه‌لم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ده‌مه¬ی له‌ئێران هه‌ڵاتین و بووبووین به کوچه‌ر. له‌که‌مپه‌کاندا که‌بووین هه‌مبانه‌ی په-یڤگه‌لم ه‌اته ئاخاڤتن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌من سه‌رمه‌شقێکی گه‌وره وه‌کوو شاه‌ین نه‌جه‌فی ڕه‌پڤانی ئێرانیم هه‌بوو که کارتێکه‌ری حاشاهه‌ڵنه‌گری به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانم بووگه. بائه‌وه‌ی ئه‌ز به پاپ ڕاهاتبووم ئێستاش خۆلی فێربوونی ستایله‌کانی ڕاکیش ده‌بینم به‌ڵام ستایلی یه‌که‌مین ئه‌لبوومم ڕه‌پ بوو که له‌چه‌ند گۆرانی، پاپیشی تێکه‌ڵ بوو.
ئه‌گه‌ر ده‌کرێ پێم¬خۆشه هه‌ندێک له‌سه‌رپێناسه‌ی ڕه‌پ¬دا بئاخڤین، مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی بۆ که‌ی و کوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ به چ شێوه گۆرانیه‌ک ده‌بێژین ڕه‌پ؟
به‌بڕوای زۆرێک له‌پسپوڕانی بواری موسیقا، ئاخێزگه‌ی ڕه‌پ وڵاتی ئه‌مریکایه؛ کۆیله ڕه‌ش¬پێسته‌کان دژ به سپی¬پێسته‌کان ه‌اتنه سه‌رهڵدان. ئه‌ویش به‌وچه‌شنه که به‌سه¬ر یه‌کدا په‌یڤه‌کانیان ده‌درکاند. ئه‌مه‌ش بۆخۆی سه‌ره‌تایی¬ترین شێوازی ڕه‌پ بوو، لێ ئه‌گه¬ر بنه‌ڕه‌تی¬تر چاوی لێ¬بکه‌ین له‌پێش ئه‌وان و له-رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقیا ه‌اتیه خۆنیشاندان و له‌وێ ڕه‌پ ده‌ستی¬پێکردووه. به‌بۆچوونی ئه‌ز، ئه‌و که‌سه‌ی توانی شوڕشێکی مه‌زن له‌ڕه‌پ¬دا به‌رهه‌م به‌ێنێ و ڕیتمی تایبه‌تی ڕه‌پ به‌دنیا بناسێنێ تۆپه‌ک TUPAC بوو که‌پاش وی بوو ڕێڕه‌وگه‌لی ئه‌م ستایله ژ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان که‌ڵکیان لێ¬وه‌رگرت. ڕه‌پ بنه-مایه‌کی به‌رهه‌ڵستکارانه‌ی هه‌یه و بۆ ده‌ربڕینی وشه‌گه‌لێکی زه‌وه‌ند له‌کاتێکی کۆرتخایه‌ن¬دا گۆنجاوترین ستایله و فره‌ترین کارتێکه‌ری به‌جێ¬ده‌ه‌ێڵێ.
تکایه له ڕۆڵی تێکست، مووزیک و فۆرمه جیاوازه‌کان ده‌نێو هیپ هۆپ¬دا بۆمان بدوه.
موسیقای هیپ هۆپ¬دا کوو ڕه‌پ چڵێکی ئه‌وه، گه‌لێک جۆری په‌یڤ، موسیقا و سه‌ما له‌خۆئه‌گرێ. له‌هیپ هۆپی هه‌نووکه‌یی¬دا جۆره په‌یڤی فره‌وان ئه‌توانێ بهۆنرێ وه‌ک گه‌نگ، نۆکته و پێکه‌نین، حه‌ماسی یان به‌جۆرێک سیاسیش، ئه‌ڤیندارانه، دژه‌ئه‌ڤین، پارتی یان زۆرێک بابه‌تی دیکه که‌هه‌ریه‌ک له‌وانه‌له‌سه‌ر ستایلێکی موسیقایی جێ¬ده¬گرن. هه‌ریه‌ک له‌و تێکستانه‌ش به‌شێوه‌ی گۆنجاوی خۆی ئاهه‌نگی بۆ داده-ڕێژرێ یان زۆرجار به‌پێچه‌وانه‌یه؛ واته بۆ ئاهه‌نگێکی تایبه‌ت، په‌یڤ ده‌ه‌ۆنرێت. گه‌لێک جۆری سه-ماشمان له‌هیپ هۆپ¬دا هه‌یه که پانتایی دنیای هیپ هۆپ وه‌کوو شازرێک ده‌هه‌ڤبه‌ر چاومان پیشان ده‌ده-ن.
ئێوه هیپ هۆپ وه‌کوو ئامرازێک ده‌زانن بۆ ده‌ربڕینی داڵغه و ژانه‌کانتان یان وه‌ک ڕوانگه‌یه‌کی ه‌ۆنه‌ر ژ بۆ ه‌ۆنه‌ر سه‌یری ده‌که‌ن و یان تێکه‌ڵاویه‌ک له‌مانه؟ چۆناوچۆنی تاوتوێ¬ ده‌که‌نه‌وه؟
له‌هیپ هۆپ که‌ڵک وه‌رده‌گرم بۆ ده‌ربڕینی په‌یڤگه‌لێک که‌له ستایلگه‌لێکی¬تر ناتوانم به‌ه‌ره‌یان لێ¬بگرم؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی کاتێ ئه‌مهه‌وێ وشه‌گه‌لێکی زۆر یان به‌زمێکی زرپ و ڕووش¬ته‌وه‌ر یان گۆرانیه‌ک نۆکته و قه‌شمه‌ڕی و گاڵته‌ی تێدابێ به‌کار بهێنم. بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستم له‌پاپیش که‌ڵک وه‌رده‌گرم وه‌ک تراکی پێنجی ئه‌لبوومی ڕێگا که پێم وابوو به پاپ ده‌توانم هه‌ستی خۆم شیاوتر و باشتر ده‌رببڕم. ئه‌و ڕه‌وته‌ش بۆ ڕاکیش ڕاسته. به‌گشتی جیا له‌وه‌ی ئه‌ز له‌ته‌ک که‌لتووری هیپ هۆپ¬دا ڕاهاتووم، بواری پسپۆڕێتی خۆشمه و هه‌روه‌ه‌ا چێژی لێ¬وه‌رده‌گرم؛ به‌وچه‌شنه که به ڕیتمی هیپ هۆپ چرکه‌کانم بۆ ده‌چێته‌سه‌ر. لێ ئه‌من له‌گشت ستایلێک که‌ڵک وه‌رده‌گرم هه‌تاکوو په‌یڤی خۆمم به گۆنجاوترین چوارچێوه درکاندبێ.
له‌تێ¬په‌ڕاندنی ئه‌م ڕێگا سه‌خڵه‌ت و ته‌ژی له‌ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه، یاریده‌ده‌ری سه‌ره‌کی و ه‌انده‌رت کێ یان کێیان بووگن؟
له‌م ڕێگه‌دا یه‌که‌مین که‌سێک بوێرانه یارمه‌تی دام خۆشکه‌که‌م بوو، باوک و دایکیشم ه‌ۆتاڤیان دام. مامۆستاکانم له‌سابڵاخێ به‌ڕێز شه‌ماڵ چه‌رخ¬ئه‌نداز و ئاهه‌نگ¬داڕێژ عه‌لی شه‌ریف¬زاده بوون. پاش ئه‌وه-ی ه‌اتمه‌ده‌رێ شاه‌ین نه‌جه‌فی بوو که‌به‌یارمه‌تی¬دان بۆ چێ¬کردنی ئه‌لبوومی ڕێگا هه‌تایه‌هه¬تایه جێ¬په-نجه‌ی له‌بیچم¬گرتنی هه‌وێنی ه‌زر و ڕامانی من دیاره. مه‌جید کازمیش ئاهه‌نگ¬داڕیژی ئه‌لبوومه‌که گه-لێک زه‌حمه¬تی بۆ کێشام هه‌تاکوو به‌باشترین شێوه و به به‌کارهێنانی پیانۆ، گیتار و هه‌روه‌ه‌ا کاری میکس و مه‌ستێر، ئیشه‌کانی ئه‌لبوومه‌که‌ی تێپه‌ڕاند و ه‌اریکاری له‌گه‌ڵدا کردم.
نه‌وید ئه‌لبۆمی ڕیگا ه‌ات و په‌یڤێکی نوێی له‌موسیقای کوردی¬دا درکاند، ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌لبۆمه‌که چۆناوچۆن بوو؟ وه‌چه‌ی هه‌نووکه‌یی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات تاچه‌نده له‌نێوئاخنی تێکسته‌کانت نزیکن؟
له‌پێش هه‌مووشتێک¬دا ئه‌وه‌م پێ¬سه‌یر بوو بۆچ ه‌یچ¬که‌س ناتوانێ پێم¬بێژێ ملۆدییه‌کی تورکی یان عاره‌بی یان نازانم هه‌ر کوێنده‌ری له‌نێو ئه‌م ئه‌لبوومه‌دایه، ه‌ۆکه‌شی ئه‌وه¬یه که پێکهاته‌ی ئه‌لبوومی ڕێگا ئۆرجیناڵ و ڕه‌سه‌نه و به‌سه‌ر خۆیدا ڕاوه‌ستاوه. گه‌لێک ده‌نگبێژی به‌ناوبانگی کورد کوو نها خۆ به زل و پێشه‌نگ ده‌زانن، تێکڕایی ملۆدیه‌کانیان دزیگه. بۆ دواهه‌مین جار گوێم له‌یه‌کێک له‌م ده‌نگبێژه کوردانه شل-کردبوو، کارێکی فارسی خوێندبوو، ڕێک وه‌ک کارگه‌لی سه‌رده‌می شا. ملۆدییه‌که‌ی به‌ته‌واوه‌تی دزرابوو، له‌حاڵێکدا ده‌نێو کلیپه‌که‌دا نووسرابوو Arrangment نازانم کێ! ئه‌وانه گشتیان موسیقای ئێمه به‌ره‌و دوا ده‌به‌ن و ه‌یچ جووڵانه‌وه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ نابینم. په‌یڤگه‌لی هه‌موویان به به‌راورد له‌ته‌ک بیست¬ساڵی پێش جیاوازی تێدابه‌دی¬ناکرێ و تادێ به‌ره‌و ئاستێکی نزمتر پێنگاڤ ده‌ه‌اوێژێ.
ئه‌لبوومی ڕێگا بڵاو بووه‌وه و پسپۆڕانی بواری موسیقا و په‌یڤنووسه‌کان ئه‌م ئه‌لبوومه‌یان به‌رز نرخاند. له‌تێکسته‌کاندا ته‌نانه‌ت ڕێزمانیشم تووشی گۆڕان کردبوو، گه‌ر به¬وردی گوێ بده‌نه گۆرانی ''پێ¬بڵێن'' کارێکی ته‌نزه، ده‌توانم ماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌و تێکسته بخه‌مه به‌ر شرۆڤه. ئه‌لبوومی ڕێگا ڕکۆردی تایبه‌تی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه ئینتێرنێتیه‌کان تۆمار کردووه؛ به‌فره‌تر له ٤٠هه‌زار داگرتن و هه‌روه‌ه‌ا فرۆشی سی¬دی ئۆرجیناڵه‌که‌شی به‌گوێره‌ی ئه‌و نووچه‌گه‌له به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، له‌رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان و به‌شگه‌لێکی باکووریش، له‌ئاستێکی هه‌ره‌به‌رزدا بیستراوه، تا ڕاده‌یه‌ک گشتگیر بووگه و خاڵی هه‌ره-گرنگ ده‌بێ ئاماژه‌ی پێ¬بکه‌م غه‌یره کورده‌کانیش¬ له‌فارسه‌وه بگره هه‌تا دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌کان ئه‌لبوومه‌که‌یان گوێ لێ¬بووگه. له‌کۆنسێرتێکی سۆڤیدیش له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگ¬داڕێژه‌کان به‌و ئاکامه گه‌یشتین که چونێتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌که له‌هه‌نده‌رێن گه‌لێک شیاوتر بووگه، ئه‌وه‌ش خۆی ه‌ۆگه‌لێکی تایبه‌تی هه‌بووه. به‌گشتی که‌متر له‌دوو مانگ به‌سه‌ر بڵاڤ¬بوونه‌وه‌ی ئه‌لبوومی ڕێگا تێ¬ده‌په‌ڕێ، کاردانه‌وه¬یه‌کی باش ده‌نێو ه‌ۆگرانی لێ¬که‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌ز خۆم لاوێکی کوردم که داڵغه‌کانم تاڕاده‌یه‌ک ه‌اوبه‌شی ئه‌و وه‌چه‌یه‌یه، که-وایه شتگه‌لێک ئێژم ژانی ه‌اوته‌مه‌نه‌کانی خۆمه.
ناوه‌رۆکی یه‌که‌م ئه‌لبۆمی فه‌رمی نه‌وید زه‌ردی (ڕێگا) له‌سه‌ر کێشه و گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌وانه‌یه پرسی ژن له‌کۆمه‌ڵگای کوردی، شه‌رمه‌زارکردنی داب¬ونه‌ریته کۆنه‌کان، دۆزی شه‌ره‌ف یان پرسی نه‌ته-وایه‌تی جه‌خت ده‌کاته‌وه و تا¬ڕاده‌یه‌کیش ئه‌زموونی خۆشه‌ویستی نه‌وید دێنێته ئاراوه! نه‌وید زه‌ردی چ ده-بێنێ و شێت ده‌بێ؟
''وه‌ختێ ژن تا ده‌مرێ به‌رده‌ی مێرد ده‌بێ''، ''نه‌وید زه‌ردی ئه‌وانه ده‌بینێ و شێت ده‌بێ''، ''بۆچی کیژه‌کانمان ناتوانن له‌خیابان پێ¬بکه‌نن''، کاتێک تاقانه نه‌ته‌وه‌یه‌کین به‌له عه‌رزدانی یه‌کتر زۆر که‌ڕه‌ت گه‌ش ده‌بین، کاتێکی نه‌یارانمان له‌خۆمان فره‌تر پێ¬په‌سه‌نده... ئه‌من له‌جڤاتی ئێران¬دا ژیاوم و هه‌مووی ه‌اتنه‌ده‌ره‌وه‌م ساڵێکی نه‌خایاندووه. که‌وابوو ئه‌من ئه‌و شته‌ی ده‌ڵێم که بینیومه و وه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌شڵێم '' بێ¬پۆڵیش بی که‌س نیه ده‌ستت بگرێ، بڵێ خۆشم ده‌ویت و له‌تاوت بمرێ''. وه‌نه‌بێ مه‌به‌ست ساتێک ده‌ست¬کۆرت¬بوونی نه‌وید زه‌ردی بگه‌یێنێ به‌ڵکوو که‌لتووری زۆرینه‌ی لاوه‌کانی ئێران و به‌تایبه‌ت کوردستان ده‌ه‌ێنێته رۆژه‌ڤ. که‌ه‌اتمه ده‌رێ نه‌وید زه‌ردی بوو، پێنووس و تێنووسێک، چرایه‌ک و کوڵێ په‌یڤی نه‌درکاو. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بوترێ زۆربوون که‌سانێک چاویان زاق¬کردبوو سه‌ردانه‌واندنم چاو لێ¬بکه-ن، له‌پشت¬سه‌رمه‌وه ناو و ناتۆره‌یان ده‌گۆت، بۆختانیان هه‌ڵده‌به‌ست، بۆخۆیان نه‌وید زه‌ردیان کوشت، دادگایان پێک¬ه‌ێنا و حۆکمیان به‌سه‌ر سه‌پاند؛ ته‌نانه‌ت ده‌نگۆی ئه‌وه‌بوو نه‌وید مردووه که‌ئه‌زیش چه‌ندجار وتوومه ''نه‌وید نه‌مردووه و به‌سه‌رت ه‌ێشتا زیندووه''، گه‌لێک سه‌ختیم دیتووه، به‌ڵام ناشڵێم پشتم شکا، له‌په‌یژه‌ی پێشڤه‌چوونم ده‌مهه‌وێ ئه‌و شوڕشه‌ی له‌موسیقای کوردی¬دا هه‌ڵمگیرساندووه، له‌سه‌ری به‌رده‌وام بم. هه‌روا ئاگادارن ئه‌من پشتیوانی و یارمه‌تی میدیای کوردیم نه‌بووگه و به پێنووس و موسیقاکه‌م ئه‌و ڕێگه هه‌ڵبژاردووه ده‌پێوم. پرسیارتان کرد ئاخۆ نه‌وید زه‌ردی چ ده‌بینێ و شێت ئه‌بێ؟! نه‌وید زه‌ردی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌یر ئه‌کا کوو هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌کی بۆنی خوێنی لێوه‌دێ، نه‌وید زه‌ردی ده‌بینێ چلۆن ماره‌کان خۆیان حه‌شار داوه، وه‌ک سه‌گی¬ه‌ار ماچت ده‌که‌ن و ده‌شڵێن دوای تۆ دنیا قاپاته، به‌ڵام له-نهێنی¬وشاراوه‌ترین قۆژبنی مێشکیانه‌وه، په‌تی داری تۆ ده‌چنن! له‌گۆرانی دۆعا و کوردستان¬دا سه‌باره‌ت به ئه‌ڤین و ژن ده‌خوێنم و گۆتره نه‌وتراون؛ ئامانجێک له‌په‌یڤگه‌لم دایه ئه‌وه‌یش گۆڕاندنه!
ه‌ۆنینه‌وه‌ی تێکسته‌کان هه‌مووی کاری خۆتانه، وایه؟ له‌و ساته‌ی په‌یڤێک له‌مێشکت¬دا چه‌که‌ره ده‌کا تاکوو ده‌بێته گۆرانیه‌ک ئه‌منی بیسه‌ر گوێم¬لێ¬ بێ، چه‌قۆناغگه‌لێک تێ¬ده‌په‌ڕێنێت؟
که‌سێک ناوی ڕه‌پڤان که هه‌ڵئه‌بژێرێ، ده‌بێ تێکسته‌کانی ی خۆی بێ، تێکڕای تێکستگه‌لی ئه‌لبوومی ڕێگا به‌بێ¬ه‌یچ یارمه‌تی و ژێده‌رێک، نه‌وید زه‌ردی بۆخۆی ه‌ۆنیویه‌تین. ئه‌گه‌ریش به‌ڵێن وابوو تێکستی که‌سێک به‌گۆرانی بچڕم، ناوی په‌یڤنووسه‌که ڕاده‌گه‌یێنم. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه شتێکی دووره، بۆوێنه ڕه‌نگبێ باوڕنه‌کراو بێ لێ له‌ئه‌لبوومی ڕێگادا تێکسته‌کان له‌ستۆدیو یان ده‌نێو شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌مهۆنین و به‌کۆرت-ترین مه‌ودا تۆمارم ده‌کردن. قه‌د قه‌د سی¬خۆله‌ک له‌سه‌ر تێکستێک¬دا دانه‌نیشتووم؛ هه‌ر ئه‌و کاره‌ی ''سانع'' گه‌گه‌ڵ شاه‌ین نه‌جه‌فی خوێندمان، ئاوا ه‌اته‌پێش ساتێک گوێم بۆ هه‌واڵه‌کان شل کردبوو ئه‌ویش وتووێژی براکه‌ی سانع بوو، زه‌نگم بۆ شاه‌ین لێ¬دا، وتم به‌م¬بۆنه‌وه ڕیزی خۆمان بۆ شه‌ه‌ید سانع ده-رببڕین. ده‌سبه‌جێ هه‌ڵبه‌سته‌که‌ی مامۆستا شه‌ریفم ¬هه‌ندێک ده‌ستکاری کرد که ده‌رکه‌وته¬ی به‌رهه‌مه‌که ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی باشی لێ¬که‌وته‌وه، پێشکه‌ش دایکی¬سانعیشی کرا.
ئه‌ی جێ¬به‌جێ کردنی ڕێکخستنی مووزیک به‌ئه‌ستۆی کێیه؟
به‌ئه‌ستۆی مه‌جید کازمی بووگه؛ ڕێزداریان یه‌کێک له‌مه‌زنترین ژه‌نیارگه‌لی ئێرانیه له‌کوڵن ژیان ڕاده-بوێرێ وشاره‌زایی لێدانی گه‌لێک سازی هه‌یه، ساڵانێکه له‌سه‌ر ڕاکیش مژۆڵه.
ئایا ه‌یچ گرێبه‌ستێکت له‌ته‌ک کۆمپانیاکانی مووزیک له‌باشووری کوردستان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌لبۆمه‌که-ت له‌وێ هه‌بووه؟
نا به‌داخه‌وه، ئه‌لبوومه‌که ته‌نیا له‌وێ دانلۆد کراوه و تێکڕای کاره‌کان له‌لایه‌ن کۆمپانیای ''شه‌ڕمووزیکه-وه'' بڵاو کرایه‌ته‌وه، لێ بۆ بڵاو کردنی ئه‌لبوومه‌که ڕێک¬نه‌که‌وتین؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نێرخی دیسکێکی ئه-لبوومه‌که دوانزه یورۆوه، له‌حاڵێکدا ئه‌وان ده‌یانگۆت تا ته‌شقی سێ¬دۆلارتان ده‌ده‌ینێ.
پێت¬وانییه ه‌ۆکاری بگه‌ڕێته‌وه بۆ جێنه‌گرتنی ڕاپ وه‌کوو ستایلێکی موسیقایی له جڤاکی کوردی¬دا؟
ئه‌و پرسیاره به‌وچه‌شنه‌ش نه‌بووگه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وشته‌یه ئه‌من ئێژمی، به‌داخه‌وه‌یه به‌ه‌ۆی ئه‌وه کورده‌کان ده‌ستیان به‌دنیای ده‌ره‌وه ڕانه‌ده‌گه‌یشت وامان¬زانیوه ئه‌وانه‌ی له‌ناوه‌وه‌ی کوردستان خه-ریکی کار¬کردنن باشترینن و ئه‌و ستایله‌یش پێشکه‌وتووترین ستایله، به‌ڵام ئه‌وه دووره له‌ڕاستی. ته‌نانه‌ت ئه‌و شتانه‌شمان که هه‌بووه، نه‌پارێزراوه و له‌ده‌س چووگه و کارتێکه‌ری موسیقای تورکی، عاره‌بی و ئێرانی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و په‌یڤه‌مه. ئه‌وه‌ش ده‌شێ بوترێ بۆخۆم بیسه‌ری¬ وام¬هه‌یه له‌سه‌رووی په-نجاساڵانه و ئه‌وه بزاڤێکی مێژووی موسیقای کوردیه؛ چلۆن شاه‌ین نه‌جه‌فی له‌ته‌ک ئێرانیه‌کان¬دا به‌سه-رکه‌وتن گه‌یشتووه، ئه‌زیش ورده ورده له‌موسیقای کوردی ده‌یگه‌یێنمه لووتکه‌ی شیاوێتی خۆی و به‌رسڤ ده‌گرمه‌وانێ.
بۆخۆتان له‌م ١٠تراکه، کامه‌یانت پێ¬شازتر و باودڵ¬تر بوو؟
بۆخۆم کاری دۆعام پێ باودڵ¬تره له‌به‌رئه‌وه‌ی توانیبووم وێنه‌یه‌که‌ی رئیال و زراڤم سازکردبێ و دۆعا به-خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بناسێنم؛ ئه‌وه‌ی که چ قه‌وماوه؟ کاری کوردستانیش گه‌لێک پێم خۆش بوو؛ له‌و گۆرانیه‌دا توانیبووم گه‌وره‌نه‌مرانی کورد له‌په‌نای یه‌ک دابنم و سنوورگه‌لی بیرته‌سکی ببه‌زێنم و به‌لاوه کورده‌کانیش وتووبێتم کوردبوون جێ شانازیه نه سه‌رشۆڕی. به‌ڵام تراکی ده (مه‌به‌ست) به-وهۆیه له‌دنیادا ئه‌ز پێنجمین که‌س بووم له‌سه‌ر تیمپۆی ١٤٢ ئه‌و گۆرانیه‌م چڕیوه و یه‌که‌مین¬جار له‌ئه-لبوومێکی فه‌رمی هیپ هۆپی کوردی¬دا گۆنجاندوومه، له‌لام هه‌رمان¬تره.
ئه‌زموونه تاڵ و هه‌ژێنه‌ره‌که‌ی به‌رده‌باران¬کردنی دۆعا کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م ئه-لبۆمه. پاش تێ¬په‌ڕبوونی ٤ساڵ له‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه چۆن بوو نه‌وید زه‌ردیشی ئاوه‌ه‌ا هه‌ژاند؟
ڕاستیت¬بوێ پێش¬ه‌اتنه ده‌ره‌وه‌م بۆ هه‌نده‌رێن دۆعام نه‌ده‌ناسی، ه‌اوڕێیێکم لێره پێ¬ناساندم، ڤیدیۆکه‌ی پیشان-دام، ده‌وچه‌له‌یدا سه‌یرم ده‌کرد قه‌ڵس بووم، به‌خۆمدا شکامه‌وه، ئه‌و تێکسته‌م ده‌سبه‌جێ نووسی و به‌ئه‌رکی خۆم زانی ئه‌و گۆرانیه به‌رهه‌م بێنم. بڕاستی ڕووداوێکی دڵ¬ته‌زێن بوو، بۆشم گرنگ نیه ئایا ماوه‌ی به-سه‌ردا چووبێ یان نا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیست¬ساڵیشی تێپه‌ڕاندبێ هه‌ر ده‌مچڕی!
ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌ڕۆیشتبم دوو تراکی ئه‌لبۆمه‌که تێکه‌ڵاویه‌ک له ڕاپ و پاپ بوو؛ نه‌وید بۆخۆی خۆلیایه-کی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌دیکه‌ی فۆرمه‌کان وه‌کوو پاپ و ڕاک ئه‌زموونی هه‌بێ؟
به‌ڵێ وایه له‌پاپ و ڕاکیش¬دا ئیشم کردووه؛ به‌شێوازێکی پرۆفێشناڵ ڕدوویان که‌وتووم و ده‌شسه‌لمێنم که سه‌ربه‌خۆم.
پێت¬وایه ستایلێکی تایبه‌ت که ناوی ڕاپی کوردی لێ¬بنین، بوونی هه‌یه؟ ئاخێزگه و بناغه‌دانه‌ری ڕاپی کوردی کێ یان کێگه‌ل بووگن؟ به‌گشتی تاچه‌نده شاره‌زاییتان له‌سه‌ر ڕه‌پوانه کورده‌کانه‌وه هه‌یه؟
چونێتی ڕوانینی نه‌وید زه‌ردی بۆ ڕه‌پی کوردی ڕاسته‌وخۆ گرێدراوه به جیهانی کردنی ئه‌م ڕه‌په! ئێسته وه‌ک نوێنه‌ری ڕه‌پی کوردی له‌گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵی هیپ هۆپی دنیا بانگه‌ێشت کراوم. به‌رهه‌مگه‌لی ڕه-پڤانانی کرمانجیم گوێ لێ¬بووگه، ڕه‌پڤانی زۆر باشمان هه‌یه، کاره‌کانیان جێ سه‌رنج¬دانه، به‌ڵام دیکه‌ی زاراوه کورده¬یه‌کان که‌س ناناسم. ئه‌لبوومی ڕێگا وه‌ک یه‌که‌مین ئه‌لبوومی فه‌رمی ناسێندراوی هیپ هۆپی کوردی له‌دنیادا تۆمار کراوه.
بۆچ له‌نێو موسیقای کوردی¬دا، هیپ هۆپ جێگای شیاوی خۆی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه؟
ه‌ۆکه‌ی ڕوونه، ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک ڕه‌پڤان خۆیان به‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ناساندووه و له‌سه‌ر شاشه‌ی تلێڤیزیۆنه‌کاندا خۆیان نواندوه، بابه‌تگه‌لێکی ئاست¬نزمی گاڵته‌جاڕانه، تێکستگه‌لێکی نافۆرم و ستایلێکی هه‌ڵه‌یان هه‌ڵبژاردووه، نه‌یانزانیوه داخۆ هیپ هۆپ چیه. سینگیان تاشیوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوو کچ بیانناسێن ه‌اتوون که‌لتووری هیپ هۆپ¬یان ده‌نێوان کورده‌کان¬دا شێواندووه. ئه‌لبوومی ڕێگا ئه‌م ڕچه‌یه‌ی شکاند و ڕێبازی ساغ و ڕاسته‌قینه‌ی هیپ هۆپی کوردی ئاراسته کرد.
هه‌ڵکه‌وتنی نادڵخوازی ئێسته‌کانێ کورده‌کان له‌چوار به‌شی لێک¬دابڕاو و فره‌ێتی زاراوه‌گه‌لی کوردی، تاچه‌نده له په‌راوێز خستنه‌وه‌ی ڕاپی کوردی ڕۆڵی بینیوه؟ ئایا ئێوه ئه‌مه به‌خاڵێکی پۆزه‌تیڤ یان نێگه‌تیڤ ده‌زانن؟ چۆناوچۆنی لێک¬ده‌ده‌نه‌وه؟ مه‌به‌ستم به‌تایبه‌ت فره‌ێتی زاراوه‌گه‌لی کوردی له‌سورانی بگره تا هه-ورامی و که‌لهوڕیه؛ پێت¬وایه ئه‌م فره‌ێتیه ده‌کارێ هه‌لێک ژ بۆ بره‌ودانی ڕاپی کوردی بڕه‌خسێنێ یان ده-بێته ئاسته‌نگ؟
حه‌تمه‌ن کارتێکه‌ری نه‌رێنی بووگه. گه‌لێک جێ¬داخه کوردان گشت¬کاتێک لێک جوێ¬کراونه‌ته‌وه و په-یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر که‌م بووه، ئه‌وه‌ش بووته ه‌ۆی ئه‌وه جیاوازی زاراوه‌کان زه‌ق¬تر ده‌رئه‌که‌وێ. ئێمه ده‌توانین جووڵانه‌وه‌گه‌لێک له‌به‌ستێنی زاراوه‌کان پێک¬بهێنین که به‌ره‌و خاڵه‌ه‌اوبه‌شه‌کان وه‌ریان¬چه-رخێنین. فره‌ێتی ئه‌م زاراوه‌گه‌له خاڵێکی پۆزه‌تیڤه ئه‌گه‌ر وه‌ک هه‌لێک هه‌ڵیسه‌نگێنین. ڕۆڵی موسیقا له‌م به‌ستێنه‌دا جێ¬دڵگه‌رمیه و ئه‌من ئاسۆ ڕوون ده‌بینم. دڵنیام.
سپاس کاک نه‌وید گیان بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی پێمانت به‌خشی!
خوێنه‌رانی ه‌ێژا بۆ داگرتن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌وید زه‌ردی ده‌توانن سه‌ردانی فه‌ن په‌یجه‌که‌ی خۆی بکه‌ن:
http://www.
facebook.com/pages/Navid-Zardi/187913064552398
ماڵپه‌ڕی نه‌وید ئه‌و نانیشانه‌یه:
http://
www.navid-zardi.com