TitleBurhan
گه‌ڕانه‌وه‌
Burhan Hejar بورهان هه‌ژار
ـ له‌دایکبووی ساڵی 1964 باژێڕی سلێمانی‌یه‌.
ـ خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی(به‌شی وێژه‌یی) ته‌واو کردووه‌و پاشتر له‌ ئه‌کادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌کانی زانکۆی به‌غدا، به‌رده‌وام ده‌بێت، تا سالی 1988ـ 1989
ـ له‌تێکڕای ساڵانی 1982 تا 1989 سێ پێشانگای تایبه‌تی کردۆته‌وه‌و به‌شداری چه‌ندین پێشانگای هاوبه‌شی هونه‌ردمه‌ندانی کردووه
ـ خاوه‌نی چه‌ندین نیگاری دیواربه‌ند بووه ‌له‌ ئه‌کادیمیا.
ـ له‌ساڵی 1982 په‌یتا په‌یتا شیعر و نوسین و ره‌خنه‌ی هونه‌ری له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کوردییه‌کاندا  وه‌شان کردووه‌ و چه‌ندین کۆڕی له‌سه‌ر دیرۆکی هونه‌ری شێوه‌کاری سازکردووه‌.
له‌ساڵی 1994 گه‌یشتۆته‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و تا هه‌نووکه‌ 7 پێشانگای له‌هه‌ردوو باژێڕی گوێتنگن و به‌رلین کردۆته‌وه‌ و به‌شداری پێشانگای هاوبه‌شی کوردو ئه‌ڵمان بووه‌.
ـ تا نها دوو به‌رهه‌می چاپکراوی هه‌س له‌سه‌ر هونه‌رو شیعربه‌ناوی(زنجیره‌ی هونه‌رمه‌ندانی کورد) و (وێنه‌تاڵه‌شیرینه‌کان).
ـ ساڵانێکه‌دوو به‌رهه‌می بۆ چاپ ئاماده‌یه به‌ناوی (کوورته‌یه‌کی مێژوویی له‌سه‌ر هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی و ئه‌لبومی نیگارمه‌ندانی کورد) گه‌رچی هه‌ردوو ئه‌و مژاره‌ له‌ گۆڤاری کوردستانی ئیمڕۆ هاتوونه‌ته ‌په‌خشکردن.
ـ ئێستا له‌باژێڕی به‌رلین ده‌ژیی و دوو زارۆکی کور و کچی به‌ناوی(گیانی و گه‌شتی) هه‌س.

ـ Ledaykbûy sallî 1964 bajêrî Silêmanîye.
ـ xiwêndinî seretayî û nawendîy û amadeyy (beşî wêjeyy) tewaw kirduwe w paştir le ekadîmyay hunerecwanekanî zankoy Beghda, berdewam debêt, ta salî 1988ـ 1989
ـ Le têkirray sallanî 1982 ta 1989 sê pêşangay taybetî kirdotewew beşdarî çendîn pêşangay hawbeşî hunerdimendanî kirdûh
ـ xawenî çendîn nîgarî dîwarbend buwe le ekadîmya.
ـ Le sallî 1982 peyta peyta şî'r û nusîn û rexney hunerî le rojname w govare kurdîyekanda weşan kirduwe û çendîn korrî leser dîrokî hunerî şêwekarî sazkirduwe.
Lesallî 1994 geyştote willatî Ellmanya û ta henûke 7 pêşangay leherdû bajêrrî Gwêtngin û Berlîn kirdotewe û beşdarî pêşangay hawbeşî kurdu ellman buwe.
ـ ta nha dû berhemî çapkirawî hes leser huneru şî'rbenawî(zncîrey hunermendanî kurd) û (wênetalleşîrînekan).
ـ sallanêkedû berhemî bo çap amadeye benawî (kûrteyekî mêjûyy leser hunerî şêwekarî kurdî û elbumî nîgarmendanî kurd) gerçî herdû ew mijare le govarî kurdistanî îmrro hatûnete pexişkirdin.
ـ êsta lebajêrrî Berlîn dejîy û dû zarokî kur û kiçî benawî(gyanî û geştî) hes.

چه‌پکێک له‌ به‌رهه‌م

 

سه‌ره‌وه
سالار Copyright © 2008 Salar