Biennale بیناله
یه‌که‌م جاره‌ کورد به‌ناوی کوردستان به‌شدار ده‌بێت
گه‌ڕانه‌وه‌
ئاماده‌کاری هه‌واڵ: فه‌همی باڵایی

بیناله‌ی 53 له‌ شاری ڤینیسیا (بندقية) له‌ ئیتالیا کرایه‌وه
فیستیڤاڵی بیناله‌ هه‌ر دووسال جارێک ده‌کرێت و 5 مانگ به‌رده‌وام ده‌بیت.
فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ له‌ژێر ناونیشانی بنیاتنانی جیهانه‌کان دا سازکرا

ئه‌م بیناله‌ به‌ درێژایی 109 ساڵه‌ ده‌کرێت و هه‌موو ووڵاتانی جیهان به‌ هونه‌ر به‌شداری ده‌که‌ن، بۆ ناساندنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان.
یه‌که‌م جاره‌ کورد به‌ناوی کوردستان به‌شدار ده‌بێت.
جاران مه‌رجی به‌شداربونی بینالی ی نێو نه‌ته‌وی ئه‌وه‌بوو، که‌ ده‌بوایه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌شداری ده‌که‌ن ووڵاتیان هه‌بێت. هه‌ربۆیه‌ دوژمنانی کورد و داگیرکه‌رانی کوردستان دژی به‌شداربونی کوردبوون.

له‌ روژی 7.6.2009 ده‌مژمێر 7 ی ئێواره‌ به‌ ئاماده‌بوونی خانمه‌ سیاسه‌تمه‌داری کورد له‌یلا زانا و ‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ کوردی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان و به‌ ئاماده‌بونی میدیای جیهانی و به‌ تایبه‌تیش ئیتالی له‌ فیستیڤاڵی بیناله‌به‌شی پلانێت کوردستان کرایه‌وه‌.

نوسینی هه‌ندێک له‌ نوسه‌ره‌به‌ناوبانگه‌کانی جیهان له‌ به‌شی پلانێت کوردستان ده‌رباره‌ی ناسنامه‌، سنوور و زمان دانراون، به‌ نمونه‌ی فه‌یله‌سوفی ئیتالی و شاره‌ده‌ری شاری ڤینیسیا ماسیمو کوجیرا و نوسینی نوسه‌ری ئیتالی به‌ناوبانگ و خاوه‌نی خه‌لاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بیات داریو فو فرانکا رومه‌ ده‌لێ (کوردستانی ئێمه‌)،نوسینی گێری ئادامس، نوسینی عه‌بدولا ئوجه‌لان، نوسینی ژوسێبا ساریوناندیا و گه‌لیک که‌سی به‌ناوبانگی تریش وه‌ک شاعری فه‌لستینی مه‌حمود ده‌روێش، موسا عه‌نته‌ر، له‌یلا زانا، گێری ئادێمس، کولو ئوزگیرا، مه‌حه‌مه‌د ئوزون، یه‌شار که‌مال، یه‌لماز گونای، دانیا موریسون، هالوک گه‌رگه‌ر، ئه‌دواردر وساید، کاستیلو سوالتو، دوریتا ئوریتابوزکایا، شانا کوناوگیتون، ئیگور ئیستانکونا، میلان کوندێرا، گلوریا ئانزالدون، هارولد پێنته‌ر و...هتد ئاماده‌بونی تێله‌فزیونی CNN، 3 تێله‌فزیونی ئیتالی و فره‌نسی، روژنامه‌ی حیات، روداو، دیجله‌، روژ و...هتد سه‌رچاوه‌ی گواستنه‌وه‌ی چالاکییه‌کانی بیناله‌ بوون.

له‌ ناو بیناله‌ی ئه‌مساڵ 106 وو‌ڵات به‌شدار ببون به‌ گویره‌ی داخوه‌یانی کومیته‌ی بینالێ باشترین به‌ش به‌شی پلانێت کوردستان بوو، به‌وه‌ی ڕۆژانه‌ به‌ سه‌دان که‌س سه‌ردانی به‌شی کوردستان ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها له‌ناو شاری ڤینیسیا و که‌ته‌لوکی سه‌ره‌کی بینالێ ناوی کوردستان و هونه‌رمه‌نده‌ به‌شداربوه‌کان جێگایه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو، چه‌ندین ریپۆرتاژی تایبه‌ت له‌ گه‌ل هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو کرا.

پشتگیرانی به‌شی کوردستان ئه‌م که‌سایه‌تی و کومه‌ل و نوینه‌رایه‌تیانه‌بوون:

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زاره‌تی روشنبیری به‌رێز فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی، خانم له‌یلا زانا، په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا، کونگره‌ی نه‌ته‌وی کوردستان، ئنستیتوتی کوردی له‌ ئه‌لمانیا، ئنستیتوتی کوردی له‌ بروکسل، ئنستیتوتی کوردی له‌ سته‌نبول، مارکو پولو، خانم ئورسولا، خانم هیڤی دیلارا، ئالکسه‌نده‌ر رومه‌ر، شاره‌ده‌ری ڤینیسیا، وه‌زاره‌تی کولتوری ئیتالیا، وه‌ گه‌لێک که‌سایه‌تی و کومه‌له‌ی ئه‌وروپی و کوردستانی تریش..

هونه‌رمه‌نده‌ به‌شداربوه‌کان له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان ئه‌مانه‌ن:

مالڤا عومه‌ر حمدی باشوری روژئاوا سوریا، جه‌مال ئه‌بدو ( میرێ هێکان) باشورێ روژئاڤا سوریا، نوریم حه‌مدی باشوری روژئاوا سوریا، ئازاد نانه‌که‌لی باشور عێراق، بالدین ئه‌حمه‌د باشور عێراق، فه‌همی باڵایی باشور عێراق، رێبوار سه‌عید باشور عێراق، وه‌لید ستی باشور عێراق، روناک ئوسمان باشور عێراق، ئیلته‌ر رێزان باکور تورکیا، حوسین ئیشیک باکور تورکیا، مالمیمێ باکور تورکیا، مونێره‌ مالی روژهه‌لات ئێران و بوهار مالکی روژهه‌لات ئێران.

به‌ پێشکه‌شکردنی موزیکی کوردی له‌ لایه‌ن دلشاد محمه‌د سه‌عید و ئاماده‌بونی سینه‌ماناسی کورد به‌همه‌نی قوبادی و نمایشێکی شانۆیی له‌لایه‌ن گروپێکی ئیتالی له‌سه‌ر هه‌له‌بجه‌ سه‌رنجی ئاماده‌بوان راکێشرا...
Biennale
Hunermendan

bo yekem‌car hunermendanî bê ûlat beşdarî Biennale deken...
‌ Biennalê î 53 le şarî vînîsiya (Bindqiye) le Îtaliya kirayewe
fîstîvalî Biennale her dûsal carêk dekirêt u 5 mang berdewam debît.
fîstîvalî emsal lejêr nawnîşanî biniyatinanî cîhanekan da sazkira
em Biennale be drêjayî 109 sale dekirêt u hemû ûlatanî cîhan be Huner beşdarî deken, bo nasandinî nasnamey neteweyî xoyan.
iyekem care kurd benawî kurdistan beşdar debêt.
caran mercî beşdarbunî Biennalî î nêw netewî ewebû, ke debuwaye ew hunermendaney beşdarî deken ûlatiyan hebêt. herboye dujmnanî kurd u dagîrkeranî kurdistan dijî beşdarbunî kurdibûn.

le rujî 7.6.2009 demjmêr 7 î iêware be amadebûnî xanime siyasetmedarî kurd Leyla Zana u ‌ jimareyekî zor le kurdî herçwar parçey kurdistan u be amadebunî mîdiyaî cîhanî u be taybetîş Îtalî le fîstîvalî Biennalebeşî planêt kurdistan kirayewe.

nusînî hendêk le nuserebenawbangekanî cîhan le beşî planêt kurdistan derbarey Nasname, Snûr u Ziman danrawn, be nimuney feylesufî îtalî u şarederî şarî Vînîsiya Masîmu kucîra u nusînî nuserî îtalî benawbang u xawenî xelatî Nobilî edebiyat Darîu fu Franka rume delê (kurdistanî iême),nusînî Gêrî Adams, nusînî 'Ebidula Iucelan, nusînî Jusêba Sarîunandiya u gelîk kesî benawbangî tirîş wek şa'rî Felstînî Mehmud Deruwêş, Musa 'Enter, Leyla Zana, Gêrî Adêms, Kulu Iuzgîra, Mehemed Iuzun, Yeşar Kemal, Yelmaz Gunay, Daniya Murîsun, Haluk Gerger, Edwardr Usayd, Kastîlu Swaltu, Durîta Iurîtabuzkaya, şana Kunawgîtun, Îgur Îstankuna, Mîlan Kundêra, Gluriya Anzaldun, Haruld Pênter u...

be amadebunî têlefzîunî CNN, 3 têlefzîunî Îtalî u Frensî, rujnamey Heyat, Rudaw, Dîcle, Roj u...

le naw Biennaley emsal 106 û‌lat beşdar bibun be guîrey daxweyanî kumîtey Biennalê baştirîn beş beşî planêt kurdistan bû, bewey rojane be sedan kes serdanî beşî kurdistan deken, herweha lenaw şarî vînîsiya u ketelukî serekî Biennalê nawî kurdistan u hunermende beşdarbwekan cêgayekî taybetî hebû, çendîn rîportajî taybet le gel hunermendanî beşdarbû kira.

piştgîrî beşî kurdistan em kesayetî u kumel u nuînerayetiyanebûn:

hikumetî herêmî kurdistan, wezaretî Ruşnbîrî Felekedîn Kakeyî, xanim Leyla Zana, perlemanî yekêtî Eurupa, kungirey netewî kurdistan, Instîtutî kurdî le Elmaniya, Instîtutî kurdî le Biruksl, Instîtutî kurdî le Estenbul, Marku Pulu, xanim Iursula, xanim Hîvî Dîlara, Alksender Rumer, şarederî Vînîsiya, wezaretî kulturî Italiya, we gelêk kesayetî u kumeley ewrupî u kurdistanî tirîş..

Hunermende beşdarbwekan le herçwar parçey kurdistan emanen:

Malva 'Umer Hmdî başurî rujawa Suriya, Cemal Ebidu ( Mîrê Hêkan) başurê rujava Suriya, Nurîm Hemdî başurî rujawa Suriya, Azad Nanekelî başur 'êraq, Baldîn Ehmed başur 'êraq, Fehmî Balayî başur 'êraq, Rêbiwar Se'îd başur 'êraq, Welîd Stî başur 'êraq, Runak Osman başur 'êraq, Îlter Rêzan bakur Turkiya, Husîn Îşîk bakur Turkiya, Malmîmê bakur Turkiya, Munêre Malî rujeelat Iran u Bwear Malkî rujeelat Iran.

be pêşkeşkirdinî muzîkî kurdî le layen Dlşad Mhmed Se'îd u amadebunî sînemanasî kurd Behmenî Qubadî u nimayşêkî şanoyî lelayen girupêkî Îtalî leser Helebce serncî amadebiwan rakêşra...

 سه‌ره‌وه

سالار Copyright © 2008 Salar