Karneval der Kulturen که‌رنه‌ڤاڵی کلتوره‌کان له به‌رلین 10 – 13 . 6 .2011
له ماوه‌ی چوار ڕۆژی که‌رنه‌ڤاڵی کلتوره‌کان له به‌رلین 10 – 13/ 6 یونی، نزیکه‌ی ملیۆن و نیوێک گه‌شتیار لایه‌نه ڕه‌نگاله و پڕخرۆشه‌که‌ی ئه‌م شاره‌یان بینی و له‌گه‌ڵی ژیان.
16 ـه‌مین که‌رنه‌ڤاڵی کلتوره‌کان له ساڵی 1995 ـه‌وه یه‌کێکه له سه‌رنجڕاکێشترین پاراده‌کان (نمایش و ڕێکردن)
هونه‌رمه‌ندان و نمایشکارانی به‌شداربوی ئه‌م ساڵ نزیکه‌ی 5000 به‌شداربوو بون و له 80 نه‌ته‌وه‌ی جیهانه‌وه و 96 ئۆتۆمۆبیلی ڕازاوه، به موزیك، سه‌ما، نواندن، بوکی گه‌وره، کاری هونه‌ری به کۆمه‌ڵ، هونه‌ری جاده- که چه‌ندین چالاکی هونه‌ری له خۆ گرتبوو، چه‌رخی جوانی و هونه‌ر که‌وته گه‌ڕ و جوانی کلتوریان به دیدی ته‌ماشاکه‌ران ئاشنا ده‌کرد.
ئه‌م که‌رنه‌ڤاڵه ئاوێنه‌ی نیشانده‌ری کلتوری نه‌ته‌وه به‌شداربوه‌کان بوو، که تیایاندا کوردیش به‌شداربون به ئۆتۆمبیلێکی ڕازاوه و چه‌ند گه‌نجێکی چالاکی به‌رلین، به موزیك و ده‌هۆڵ و زوڕنا و سه‌مای فۆلکلۆری کوردی. ئه‌و گروپه لاوه جوانه‌ی که ده‌خوازن ڕوی جوانی فۆلکلۆری کوردی به دنیا ئاشنا بکه‌ن جێ ڕێز و خۆشه‌ویستین و ده‌ستخۆشیش بۆ هاریکارانیان.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، ئه‌و چالاکیه کوردیه له چاو ڕێژه‌ی زۆری کورد له به‌رلین زۆر که‌مه، هه‌ر بۆیه لێره‌وه ماڵپه‌ڕی کورد له به‌رلین داوا له خه‌مخۆرانی کورد و چالاکوانی به‌رلین ده‌کات که هیمه‌تی دروست بکرێت بۆ هاریکاری و پشتگیری و به‌شداری بۆ ساڵی ئاینده..
که‌رنه‌ڤاڵه‌که به وێنه ببینه >>