Elften Berliner Karnevalszug mit rund 60 Festwagen und 2.500 Teilnehmern 27. Feberuar 2011
که‌رنه‌ڤاڵی کۆچ له به‌رلین
که‌رنه‌ڤاڵ له به‌رلین مێژوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 15 کاتێك لاوزیتسه‌کان دێنه به‌رلین گروپی گه‌ڕۆك و سه‌ماکه‌ر دێنن، هه‌رچه‌نده پێشتریش به به‌لگه‌ی مێژویی له 1430 دا و له چوارچیوه‌ی خێزانی‌دا که ئه‌وسه‌رده‌مانه خێزانی گه‌وره و پێکه‌وه ژیان هه‌بووه، ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی شێوه که‌رنه‌ڤاڵ سازدراوه.
له ساڵی 1850 و بونی ڕاینلاند به پرۆیسیش و کۆچێکی زۆری تری ڕایلاندییه‌کان بۆ به‌رلین، که‌رنه‌ڤاڵه‌که‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنا و بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی 1870 ناوه‌ندی که‌رنه‌ڤاڵی ڕاینلاندیان پێکهێنا بۆ سازکردن و ڕێکخستنی به شێوه‌یه‌کی گونجاو و ڕێک.
به‌ڵام به هۆی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و پاشان دوهه‌م و دابه‌شکردنی به‌رلین و دروستکردنی دیوار و پاشان له هه‌ربه‌شه چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی گه‌وره‌ی لێدروستکرا، ئیتر ئه‌و جۆره که‌رنه‌ڤاڵه‌ش به‌ش به‌ش و وه‌ك گروپ له هه‌ندێك ناوچه‌کاندا به نا چالاکی مایه‌وه تا ڕمانی دیواری به‌رلین له 9.11.1989 و پاش 2 ڕۆژ واتا له 11.11.1989 که‌رنه‌ڤالیسته‌کانی ناسراو به خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا بونه‌وه به یه‌ك بۆ ژیاندنه‌وه‌ی ئه‌و کلتوره‌یان.
ئه‌وه‌ی جێگای باسه هه‌ر له یه‌کگرتنه‌وه‌یانه‌وه چه‌ندین هه‌وڵیان دا بۆ سازدانی که‌رنه‌ڤاڵی مه‌زن به‌ڵام به هۆی پشتگیری نه‌کردنی ده‌وڵه‌ت و نه‌بونی شپۆنزۆر.
له ساڵی 2000 ڕێکخراوی کۆچی که‌رنه‌ڤاڵ له لایه‌ن 10 ناوه‌ندی چالاکه‌وه دانراو به ئامانجی ژیاندنه‌وه‌ی که‌رنه‌ڤاڵ و پڵاندانان بۆ سازکردنی گه‌وره‌ترین نمایشی سه‌رجاده له‌گه‌ڵ گشت ڕێکخراوه‌کانی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا.
پاش ئه‌و هیمه‌ته گه‌وره‌یه‌ی کرا تواندرا له 12.11.2001 زیاتر له 250000 نمایشکه‌ر به به‌رگی تایبه‌ت به که‌رنه‌ڤاڵ و موزیك و شادی به‌ردی بناغه‌ی گه‌شانه‌وه‌ی که‌رنه‌ڤاڵیان دانا و بوه جێ‌ی سه‌رنج و ڕه‌زامه‌ندی زۆرێکی به‌رلین و میوانه‌کانی که به ملیۆن ته‌ماشاکه‌ر ده‌ژمێردرێن.
به‌هۆی کاتی سازدانی که‌رنه‌ڤاڵ هه‌موو ساڵێك که ده‌که‌وێته مانگی فێبروار، ئاو و هه‌وا ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌بێت له به‌شداری جه‌ماوه‌ری و ته‌ماشاکه‌ران.
ئه‌مساڵیش 11 ـه‌هه‌مین که‌رنه‌ڤاڵی به‌رلین به به‌شداری 60 ئۆتۆمبێلی ڕازاوه و 2500 چالاکوان به جلی که‌رنه‌ڤاڵی ئاڵ و واڵا و به‌خشینه‌وه و فڕێدانی شیرینی بۆ ته‌ماشاکه‌ران به‌ڕێوه‌چوو.
نابێت ئه‌وه‌ش له یاد بکه‌ین که له به‌رلیندا ساڵانه چه‌ندین که‌رنه‌ڤاڵی مه‌زن سازده‌کرێت، له وانه:
- که‌رنه‌ڤاڵی کلتوری (که هه‌موو نه‌ته‌وه و کلتوره‌جیاوازه‌کان تیا به‌شدارن)
- ڕۆژی کریستۆفه‌رستریت (به‌شداربوان ئه‌وانه‌ن که حه‌ز له ڕه‌گه‌زی یه‌کتر ده‌که‌ن)
- ماراسۆنی به‌رلین (گه‌وره و بچوك و هه‌موو ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌شدارن)
- ڕێپێوانی خۆشه‌ویستی ناسراو به لۆڤ‌پاراده (گواسترایه‌وه بۆ دوویسبۆرگ، له ساڵی 2010 کاره‌ساتێکی لێکه‌وته‌وه)
- که‌رنه‌ڤاڵی کۆچی به‌رلین (ئه‌توانم بڵێم ئه‌مه له هه‌مویان بێهێزتره چونکه ته‌نها ڕێکخراوه ئه‌ڵمانه‌کان به‌شدارن)
ئه‌وه‌ی لای من جێگه‌ی سه‌رنج بوو:
- ڕێک و پێکی نمایشکه‌ران و به‌ڕێوه‌چونی که‌رنه‌ڤاڵ
- نمایشکردن و خۆپیشاندان له گشت ته‌مه‌نه‌کاندا بوو
- له پاش دوا ئۆتۆمبیلی که‌رنه‌ڤاڵ، که‌رنه‌ڤاڵێکی جوانترم بینی ئه‌ویش ده‌ستبه‌کاربونی کارمه‌ندانی شاره‌وانی بۆ پاكکردنه‌وه‌ی هه‌نگاو به هه‌نگاوی جاده‌کان، که له وێنه‌کاندا ده‌بیندرێن له به‌رێکی جاده که‌رنه‌ڤاڵ به‌رده‌وامه له لاکه‌ی تریش پاککردنه‌وه ده‌تیپێکردوه. هه‌مو ئۆتۆمیله‌کانی که‌رنه‌ڤاڵ کارتۆنه به‌تاڵه‌کان و پیساییه‌کانیان له یه‌ك شوێندا فڕێده‌دا بۆ هاریکاری و کارئاسانی پاککردنه‌وه‌ی شاره‌که.