نه‌به‌ز دڵبه‌ند
من وخه‌م
خه‌م له سه‌ر خه‌م، خه‌م له‌دوای خه‌م
خه‌م ده‌ڕوا و خه‌م، دێته جێی خه‌م
خه‌می ئه‌ویش له‌لایه‌ك بێت!
ڕۆژ ده‌ڕوا و شه‌و دێته پڕخه‌م!
جارێك په‌ست بووم. پرسیم له خه‌م،
تۆ بۆوا گیر بووی به یه‌خه‌م!
گوتی: ڕانه‌هاتووم بێ تۆ،
به‌شت زۆره له‌لام، چی بکه‌م!
گوتم: به‌شی ئه‌مڕۆم بۆ تۆ،
گوتی: جێت بۆ داخه‌م له خه‌م!؟
گوتم: کێ بێ به‌شه خه‌مگێڕ!؟
ته‌نها خه‌می ڕۆژم بۆ ئه‌و!
له قاقای دا ده‌ست به یه‌خه‌م!
گوتی: ته‌نها خوایه بێ خه‌م