سه‌رژمێری له عیراق و ئه‌و ناوچانه‌ی که له کوردستان دابڕاون
له مانگی ئۆکتۆبه‌ری 2010 له عیراق و هه‌رێمی کوردستان سه‌رژمێری ده‌کرێت، ئه‌م سه‌رژمێریه زۆر گرنگ و چاره‌نوسسازه بۆ داهاتوی که‌رکووک و ئه‌و ناوچانه‌ی له کوردستان دابڕاون.
گه‌لی کورد هیچ گومانی له کوردستانیه‌تی که‌رکووک و ناوچه دابراوه‌کان نییه،به‌لکو به به‌ڵگه‌ی مێژویی و جیوگرافی وئیتنۆگرافی وه‌کو به‌شێکی دانه‌براو له کوردستان ده‌یژمێرێت.له به‌ر ئه‌وه، رازی بوون به هه‌ر سه‌رژمیریه‌ک له‌و ناوچانه‌دا سه‌نگ و سوکییه به نه‌ته‌وه‌ی کورد و به خاکی کوردستان.
هه‌ر له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادکردنی عێراقه‌وه و له‌و کات و باره ناسکه‌دا ده‌بوایه ناوچه دابڕاوه‌کان بۆ باوشی کوردستان، بگه‌ڕانایه‌ته‌وه، یاخۆ ده‌بوایه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له پرۆسه‌ی سیاسی عیراقدا به‌شداری نه‌کردایه، چونکه به بێ کورد هیچ لایه‌نیکی عه‌ره‌بی نه‌یان ده‌توانی حوکمرانی عیراق بکه‌ن.
که‌چی پاش هه‌شت ساڵ، ئه‌م ناوچه دابڕاوانه نه‌ک ته‌نها نه‌گه‌راونه‌ته‌وه سه‌ر کوردستان به‌ڵکو مه‌ترسی له ده‌ستدانیشان له ئارادایه. ئه‌وا به چاوی زق ئه‌بینین، به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وام به عه‌رب کرنی ئه‌و ناوچانه، به هه‌زاران خێزانی عه‌ره‌ب جارێکی‌تر هێنراونه‌ته‌وه بۆ شاری که‌رکووک و ناوچه دابراوه‌کان بۆ گۆڕانی سیمای کوردستانیه‌تی ئه‌م ناوچانه و به‌رده‌وام بونی جێبه‌جێ کردنی سیاسه‌تی شۆڤێنی و ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی حیزبی به‌عسی گۆڕبه‌گؤڕی سه‌دام حوسه‌ین.
ئه‌وه‌ی جیگای داخه، کاربه‌ده‌ستانی کورد له باشوور خۆیان له گێلی و نابینایی ده‌ده‌ن، له سه‌رده‌می رژێمی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عسدا به‌شی هه‌ره زۆری زه‌وی و زاری کوردستان به خه‌ڵکه‌که‌وه داگیرکران و به‌ڕه‌سمی له‌سه‌ر خۆیان تاپۆیان کردن ناوی خۆیانیان پێوه‌لکاند، حه‌ی سه‌دام و عروبه و 1 ی حوزه‌یران حی النسر و قادسیه‌ی یه‌ک و دوو و سێ و...هتد. بۆ عه‌ره‌به‌کان دروست کرد وبه شێوه‌یه‌کی یاسایی عه‌ره‌بی تێدا نیشته‌جێ کردن، که‌چی ئه‌و کورد و تورکمانه ئاوارانه که خه‌ڵکی ره‌سه‌نی که‌رکووک و ناوچه دابڕاوه‌کانن ئه‌گه‌ر له سه‌ر خاکی خۆیان خان‌و دروست بکه‌ن، ئه‌وا کاربه‌ده‌سته عه‌رب و ته‌نانه‌ت کورد و تورکمانه‌کانیش به ناوی ته‌جاوزه‌وه خانوه‌کانیان ئه‌روخێنن و به سه‌رپێچی له قه‌له‌میان ئه‌ده‌ن و دووباره ده‌ربه‌ده‌ریان ئه‌که‌نه‌وه. هه‌ر وه‌ک چۆن له ئاداری 2010 دا له کاتی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق به ئاشکرا ئه‌م عه‌ره‌بانه له هه‌ڵبژاردندا به‌شداربون و به هه‌زار فڕوفێڵ توانیان زیاتر له نیوه‌ی ده‌نگه‌کانی که‌رکووک به‌ده‌س بهێنن و سه‌رکرده و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردیش زۆر به ئاسانی ملیان به ئه‌نجامه‌کانیدا دا و پێی رازی بون ، ته‌نانه‌ت له به‌رده‌م دادگای ده‌ستوری ووڵاتیش هیچ سکاڵا و ناره‌زاییه‌کیان ده‌رنه‌بڕی.
ئێستاش هه‌ر به‌ئاشکرا به‌بێ شه‌رمانه عه‌ره‌به شۆڤێنێه‌کان به به‌هانه‌ی گه‌رما و نه‌بونی کاره‌باوه عه‌ره‌بێکی زۆریان له به‌غداو ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌کانی تره‌وه هێناوه‌ته که‌رکووک و ناوچه دابراوه‌کانی دیکه، له کاتی ئه‌م سه‌رژمێریه‌دا.عه‌ره‌به نه‌ژادپه‌رسته‌کان سیاسه‌تێکی نوێ به کار ئه‌هێنن بۆ گۆرینی روخساری شاری که‌رکووک و ناوچه‌دابراوه‌کان. وا دیاره سه‌رکرده وکاربه‌ده‌ستانی کورد هه‌ر وه‌کو هه‌مو جارێک هیچ له تونایاندا نیه بۆ به‌ربه‌ره‌کانی و به‌رهه‌ڵستی کردن و ره‌ت کردنه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته شۆڤێنیه ترسناکه.
سیاسه‌تی تعریب پاش لکاندنی ولایه‌تی موسل به عیراقه‌وه له ساڵی 1925 وه ده‌ستی پێکردوه و هه‌تا ئێستا له لایه‌ن عه‌ره‌به نه‌ژاد په‌رسته‌کانه‌وه به شێوه‌ی جۆراوجۆر هه‌ر به‌رده‌وامه. حیزبی به‌عس و سه‌دام حوسێن له‌کاتی خۆیدا قه‌زاکانی کفری، که‌لار، چه‌مجه‌مال و توزخورماتوی له شاری که‌رکووک دابڕی و به‌مه زیاتر له 300.000 سێ سه‌د هه‌زار کوردی له‌و شاره دوورخسته‌وه و له جێگای ئه‌واندا، سه‌دان هه‌زار عه‌ره‌بی نیشته‌جێ کرد، به داخه‌وه سه‌رکرده‌ی کورد ئێستاش و ته‌نانه‌ت له و‌په‌ری بێهێزی حکومه‌تی عیراقیشدا نه‌یتوانی ئه‌م قه‌زایانه بگه‌رێنێته‌وه سه‌ر که‌رکووک.
ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌م سه‌رژمێریه‌ش حکومه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی عیراق رێگا به کورده ئاواره‌کانی که‌رکووک و ناوچه دابراوه‌کان نادات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری تێدا بکه‌ن، به‌مه‌ش سه‌دان هه‌زار کوردی ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وروپا و ئه‌مریکا ... هتد، له تاراوگه له‌م مافه ره‌وا و سروشتیه‌ی خۆیان بێ به‌ش ئه‌کرێن.
ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی و مێژوویی سه‌رشانی حکومه‌تی کوردستانه، که هه‌مو ئاسانکاریه‌ک بکات بۆ به‌شداری کردنی ئه‌و کوردانه له پرۆسه‌ی سه‌رژمێریدا، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی راستی کورد له که‌رکووک و ناوچه دابراوه‌کان دیسانه‌وه که‌م نه‌کرێته‌وه، نه‌ک وه‌کو ئێستا پێمان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه مافی به‌شداریکردنی له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌سووتێ !! به‌مه‌ش دیسانه‌وه ئه‌م ناوچانه و خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌کرێنه‌وه به قۆچی قوربانی و سیاسه‌تی چه‌وت و چۆکداده‌رانه‌ی سه‌رکرده و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مڕۆی کورد.
ئه‌گه‌ر ئێستا و له‌م کاته ناسکه‌دا هه‌نگاو و پلانی وورد نه‌نرێت، ئه‌وا له‌وانه‌یه بۆ هه‌مێشه ناوچه‌کانمان له ده‌س بچێ و خه‌ڵکه‌که‌شی بۆ هه‌میشه مافی نیشته‌جێبونیان له ده‌س بده‌ن!.
ئه‌گه‌ر به‌شداری نه‌کردنی کوردی ئاواره له‌و سه‌رژمێرییه به‌وه وڵام بدرێته‌وه که عه‌ره‌به‌کانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌ڵێن نه‌خێر به‌شداریکردنی ئه‌و عه‌ربانه هیچ کارێک له‌سه‌ر سه‌رژمێری که‌رکووک و ناوچه‌کانی تر ناکات، چونکه به‌پێی هه‌موو زانیارییه‌کان ژماره‌ی عه‌ره‌بی ئاواره و ئه‌و ناوچانه زۆر که‌من و به پێچه‌وانه‌وه به‌شداریکردنی کوردی ئاواره کاریگه‌رییه‌کی زه‌ق و به‌رچاوی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کان ده‌بێت، دواتریش له سه‌ر پاشه‌رۆژی ئه‌و ناوچانه.
سه‌دام حوسێن به‌زه‌بری چه‌ک و کوشتن و تاڵان و راگواستن نه‌یتوانی کوردستانێتی ئه‌و ناوچانه بسڕێته‌وه، که‌چی ئه‌م جاره به فرت و فێڵ و گه‌مه‌ی دیموکراسی و به ناوی سه‌رژمێرییه‌وه و به هاوکاری سه‌رکردایه‌تی کورد، خه‌ریکه بۆ هه‌میشه ئه‌و ناوچانه و به شێوه‌یه‌کی یاسایی له کوردستان دابڕن و خوێنی سادان هه‌زار رۆڵه‌ی شه‌هیدی رێگای رزگاری کورد و کوردستان به فیڕۆ بده‌ن.
ئێمه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به به‌رپرسیار ده‌زانین و لێی ده‌پرسین، له‌سه‌ر کام بناغه به‌وه رازی بوون که کوردی ئاواره و ده‌رکراوی کوردستان له‌و سه‌رژمێرییه‌دا به‌شدار نه‌بن ؟.ئێوه د‌ڵێن ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وا به‌شداری ناکات، ئایا چۆن ده‌کرێت سه‌دان هه‌زار که‌س له یه‌ک کاتدا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بن، خۆ له‌وانه‌شه ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه له به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت نه‌هێڵن به‌شدار بێت، جگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی کوردی ئاواره و په‌نابه‌ر له‌وانه‌یه مافی گه‌ڕانه‌وه‌یان نه‌بێت بۆ کوردستان.
لانی که‌م خۆ ده‌کرێت له باڵوێزخانه‌کانی عێراق له‌و وڵاتانه‌دا ئه‌و سه‌رژمێرییه ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌وه‌مان له‌یاد نه‌چێت که زیاتر له 60% داهاتی کوردستان له که‌رکووک و ناوچه دابڕاوه‌کان سه‌رچاوه‌ده‌گرێت و له 48% خاکی کوردستانی به عیراقه‌وه لکاو ئه‌گرێته‌وه و 51% دانیشتوانی کوردستانیش پێک ئه‌هێنێت.
چاره‌سه‌رنه‌کردنی ئه‌م کێشه‌یه حکومه‌تی کوردستان و سه‌رکردایه‌تی و کاربه‌ده‌ستانی کورد به‌رپرسیار ده‌کات به‌رامبه‌ر به مێژوو و به‌رامبه‌ر به نه‌وه‌کانی داهاتووی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
• رێکخراوی ده‌نگ ( ده‌نگدانه‌وه‌ی کوردستانیه‌تی که‌رکووک )
• تۆری دامه‌زراوه کوردییه‌کان له ئه‌لمان
31.7.2010