مه‌راسیمی 22 ـهه‌مین ساڵ یادی هه‌ڵه‌بجه له به‌رلین
به به‌شداری سه‌دان له کوردان و دۆستانمان و کارمه‌ندان و به‌رپرسانی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له به‌رلین و له سه‌نته‌رێکی دیاری به‌رلین دا یادی هه‌ڵه‌بجه به‌رز ڕاگیرا.
سه‌ره‌تای مه‌راسیم، به وه‌ستای ساتێك بۆ ڕێزلێنان له گیانی پاکی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و گشت شه‌هیدان و قوربانیانی کورد و کوردستان و لێدانی مارشی ئه‌یڕه‌قیب و ووتنه‌وه‌ی له لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه بوو.
پاشان خوێندنه‌وه‌ی وتاری ئاماده‌کراو به زمانی ئه‌ڵمانی و پاشانیش به کوردی و به‌رده‌وامی مه‌راسیمه‌که به موزیك و شمشاڵ و خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه بۆ هه‌ڵه‌بجه و له هه‌مانکاتیشدا کۆمه‌ڵه‌ی جوان (کۆمجڤان) که پێکهاتووه له کۆمه‌ڵێك لاوی خوێندکار و چالاکی و دڵسۆز به گه‌ل و نیشتمان به نمایشێکی شانۆیی، ئه‌و جێگه‌یه‌یان کردبوه شانۆ و نمایشگایه‌كی ڕه‌نگاله، بۆ گه‌یاندی په‌یامه‌کان به گوێ و دیده‌ی بینه‌ر و پیاده‌ڕه‌وانی ئه‌و ناوچه‌یه.
له پێش کۆتایشدا 22 میزه‌ڵدانی ڕه‌ش له لایه‌ن 22 منداڵه‌وه ئاراسته‌ی ئاسمانی به‌رلین کرا، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ تێپه‌ڕینی 22 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌دا و کۆتایش جارێکی تر به مارشی ئه‌یڕه‌قیب بوو.
له هه‌مان کاتیش‌دا له چه‌ند لایه‌کی تریش وه‌ك کۆمه‌ڵ هه‌روه‌ها مزگین به جیا له‌به‌رلین بۆ ئه‌م یاده مه‌راسیمی تایبه‌تی گێڕا، وه‌ك سمینار و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و دوعا له کلێسه دا.