یادی شه وی هێرش کردن بۆ سه ر هه ڵه بجه ی شه هید
Kamaran Halabjayi له شه وی 12/13.مارتی ساڵی 1988 دا ، له گه ڵ هاوڕێ ی خۆشه ویستم ( شه هید جلال عازه بانی ) جوانه مه رگ دا
له ماڵی خۆ مانه وه به ره و ماڵی ( کاک ئه نوه ری ڕابه ) به ڕێکه وتین ، قه رار بوو براده ران هه مومان له وێ دابنیشین و ئاگاداربین له هێرش کردنه که و بڕیار بده ین چی بکه ین ، چونکه نامه مان بۆ هاتبوو له ڕێکخستنه وه له ( که رتی ڕیکخستنی شه هید وه ستا ئه نوه ر ) دا هه مومان کارمان ده کرد ، شه و بوو ئه م براده رانه شمان له وێ بوون ( کاک بورهان حه مه که ریم ی چایچی و کاک نه وزاد ی ڕه سام ی هه ورامی و کاک عه تا ناوێک خه ڵکی سلێمانی و من و شه هید جلال و کاک ئه نوه ر ) هه تا دره نگانێک وتووێژمان کرد له سه ر ئه و هێرش کردنه و ئه نجامه کانی و ده بێ یارمه تی هاووڵاتیان بده ین خێرا له شار ده ربچن و نه مێننه وه چونکه ده مانزانی دوژمن کیمیاوی به کار دێنێ و ڕێنمایی خه ڵک بکه ین ئیسفه نجی ته ڕ و کیسه ی خه ڵوز بگرن به ده م و پلیانه وه بۆ ئه وه ی گازه که تاسیرییان لێ نه کات ، من بۆخۆم باوکی ڕه حمه تیم کیسه ی خه ڵوزی دروستکردبوو بۆ ئه و مه به سته ، ئه م قسانه مان به رده وام بوو هه تا کات ژمێر 1 ی به یانی له گه ڵ شه هید جلال هه موو به یانی یه ک ئه چوین بۆ چایخانه که ی ( مام ڕه ش ) شیرمان به سه مونی گه رمه وه ئه خوارد ، من دوو جگه ره م پێ مابوو سه رم خسته سه ر سه رینه که و وتم به شه هید جلال دوو جگه ره م پێ ماوه بۆ به یانی دوای شیره که و شه و شادمان کرد و که مێک داڵغه ی ( کوره که م کاکه زانیار لێ ی دام ئه و کاته ته مه نی 4 مانگ بوو له گه ڵ دایکی دا له سلێمانی بوون ئێستا ( له دانیشگای بۆخوم قوتابی یه له ئه ڵمانیا ) چاوم نه چوو بوه خه وی ته واو و زرمه هه ستا له نزیکمانه وه ده نگی ( ئاڕپیجی بوو ) دایان له به نزین خانه که ی گه ره کی قه سابخانه .. ئیتر هه ر ئه وه بوو هه تا سه عات 7 ی به یانی تۆپباران و ڕاجیمه به رده وام له ( معسکری ده ڵه مه ڕو شاخه کانی باڵامبۆ و شنروێ ی ئه دا و خه ڵک هه مووی خۆی کۆکردبویه وه و له ژێر زه مینه کان دا بوون ، من و شه هید جلال هه ستاین و به ره و ماڵه وه به ڕێکه وتین یه ماشاده که ین هه ر زیل و ئیڤایه و پڕه له ( جندی ) دێنه هه ڵه بجه و به ره و معسکرئه ڕۆن ، شه هید جلال ووتی ( شاڵاو ) با بڕۆین جله کانمان بگۆڕین و جلی کوردی له به ربکه ین ، به ره و ماڵی خۆیان سه رکه وتین ، ڕه حمه تی دایه ئامینی دایکی له سه ر جاده که عه وداڵی جلال بوو ، وتی ئه وه باوانتان شێوێ له کوێ بوون ئه م شه و ، وتمان هیچ نی یه دایه مه ترسه ، من وتم خێرا خۆت بگۆره و بابڕۆین بۆ ماڵی باوکم و ئه وانیش ببینین بزانین چی ده که ن ، خێرا به ره و گه ڕه کی خۆمان ڕۆشتین سه یرمان کرد کۆڵان پڕه له خه ڵک سه لاممان له هه موو کرد و گه یشتینه به ر ده رگای ماڵی باوکم ، به ره حمه ت بن ( باوکم و کاک عومه ری خاوه ر ) له به رده رگا وه ستابوون و خۆیان باش پێچابویه وه جلی کوردی و جامانه کانیان توند کردبوو له سه ریان ، باوکم و کاک عومه ری پوره خاوه ر زۆر هاوڕێ ی یه کبوون .. وتم باوکه کاک عومه ر گیان هه وڵ بده ن له شار ده ربجن مه مێننه وه لێره ، به خوا هه ڵه بجه ئه بێ به مه نجه نیق تاوێکی تر، کاک عومه ر وتی ( کامه ران ) مه مان تۆقێنه هیچ نی یه هه ر جه ند ساعاتێکی تره و نامێنێ ، ئه وان نه یان ئه زانی چ پلان و به رنامه یه ک بۆ هه ڵه بجه دانراوه و ده بێ بیگرن و دڵنیاشن سه دام کیمیاوی به کار دێنێ ، وتم بابه گیان وه ڵا هه له بجه کاول ده بێ کاک عومه ر مناڵه کان به ره به ره و گه رمیان تۆ هه موو جارێ فیشه کێک ئه ته قێ ئه یان به یت بۆ باوه نوور ده بڕۆن چه ند ڕۆژێک لێره مه بن ، به گوێ یان نه کردم .. شه هید جلال وتی کاکه بابڕۆین مه یانترسێنه و با بزانین چی ده که ین ئه مه له کاتی قسه کردنمان دا زرمه ی تۆپ هه ر به رده وامه و مجمعی عه نه ب و معسکری هه ڵه بجه له ژێر ڕه حمه تی تۆپ دان .. بریندار هه یه و شه هیدیشمان هه یه .. زرمه له گه ر ه کی ماڵی ( حاجی عومه ری شه معێ ) هه ستا یه کسه ر له گه ڵ شه هید جلال گه یشتینه ئه وێ و باش بوو که س پێوه نه بوو بوو ، چوین بۆ ماڵی ( کاک به رزان ی حاجی عبدلله ) ی ئه ندام په رله مانی پێشوی حکومه تی هه رێم ، وتی با برۆینه سه ربان ته ماشا بکه ین وه زعی ( عه بابه یلێ ) خراپ بوو عسکری هه ڵئه هاتن به ره و ناو شار و ده بابه کانیان جێهێڵابوو ، به ره و گه ڕه کی خۆمان هاتینه وه و تۆپ هه ر گرمه ی دێ و خه ڵک ڕائه کات ، له ژێر زه مینه که ی دوکانه کانی ( حاجی که ریم ) ی دراوسێمان خه ڵکی گه ره ک له وێ بوون .. ( باوکم و کاک عومه ر و مه لا که ریم ) هه زار ڕه حمه تیان لێ بێ هه ر سێکیان شه هید بوون به گازی کیمیاوی . دانیشتبوون و وره یان زۆر به رزبوو ، باوکم وتی ئه وه چوین له مزگه وتی ( غه زالی ) گه ره کی خۆمان قه برێکمان هه ڵکه ند و کوڕێکی هه ورامی شه هید بوو بوو له لای ( مه کته بی ئه حمه د موختار ) دا هێنایه نه وه و ناشتمان ، وتی ئا ( مسته فا گیان ) برای گه وره ی منه ، بڕۆ بۆ ماڵی ( ئیسماعیل ی عه له شین ) پێ ی بڵێ با بێت له م حه وشه ی حامی به گه دا 40 / 50 . قه برێک هه ڵکه نێ ڕۆڵه گیان ئه وه ئێمه ئێستا ئه و مناڵه مان شارده وه به خوا وا بڕوات که س نامێنێ ئێمه بشارێته وه ، مسته فای برام وتی بابه تۆ حه قت چی یه و که یفی خۆیانه خه ڵک وه ڵا ناڕۆم .. له گه ڵ شه هید جلال دا چوین بۆ ماڵی ( کاک عادل کریم ئه وبه ری ) ئێستا بریکاری وه زیری پیشه سازی عێراقه و ئه وکاته ( مسئولی ڕێکخستنی ئێمه بوو له که رتی شه هید وه ستا ئه نوه ر .. چوینه سه ربان ( کاک وریای حاجی فه ره ج ) کاندیدی ژماره 31 ی لیستی کوردستانی ئێستا له سه ربانی ماڵی مامۆستا ( حه مه علي ) برای کاک عادل کریم سه یری هه لیکۆپته ره کانمان ده کرد به دوربینه که ی کاک وریا حاجی فه ره ج که وا کۆپته ره کان دێن و له شاخی سازان ده ده ن که سی پێوه نی یه و ئه رته شی ئێرانی گه یشتبونه چاوگی باوه کۆچه ک ی نزیکی هه ڵه بجه ..
کاک عادل کریم وه زعه که ی هیچ به دڵ نه بوو ، وتی خه ڵک هه موی تیا ئه چێ و چیان کرد ..
شه هید جلال هه زار سڵاو له ڕۆحی بێگه ردی بێت وتی (شاڵاو گیان ) هه وڵ بده خۆت ڕزگار بکه یت و بگه یته سلێمانی و لای مناڵه کانت به و منیش سبه ینێ هه وڵ ئه ده م بێم و یه ک ئه بینین له سلێمانی ..
هات له گه ڵم هه تا ماڵی خۆمان لای ماڵی ( شێخ حه مه ئه مینی قایمقام ) دراوسێمان بوون و ماڵی ( کاک ئه فراسیاب ) ی پارێزه ری تێدا بوون .. شه هید جلال خواحافیزی لێکردم و گه ڕایه وه و هه تا سه رسوچی کۆڵانه که مان لای ماڵی حاجی ساڵح ی حه مام هه ر ئاوڕی ئه دایه وه و ده ستی به رزبوو بۆ خواحافیزی وه کوو بڵێ ی ئه و دڵنیا بوو که ئیتر یه ک نابینینه وه بۆ هه تا هه تایه .. مه خابن ئه وه دوا نیگای چاوی من بوو .. کامێرای چاوم ئه و وێنه یه ی تیادا چه سپاوه و هه رگیز ( شه هید جلال عازه بانی شاعیر و شۆڕشگێڕم له بیر ناچێ ) .
من مامه وه چومه ماڵی ( هاوڕێ ی عوسمانی حمدی ) و ( ژن خوشکێکم ) لای ئه وان دانابوو به جێ مابوو له هه ڵه بجه و له به ر مه کته ب و ئیمتحان نه چوو بوو له گه ل دایکی و خێزانه که ی من دا . که گه یشتمه ماڵی هاوڕێ ، قرچه ی ڕه قی یه ک سرب ڕاجیمه گوێ ی کاس کردم و خۆم کرد به ماڵیان دا و وتیان ڕاکه بۆ ماڵی سه لاح به گ بۆ ژێرزه مین .. گه یشتمه ئه وێ ( دایکی هاوڕێ و ژن خوشکه که شم ) له وێ بوون و تۆزێک هێور بویه وه چوینه وه ماڵی هاوڕێ .. دانیشتین ، من و هاوڕێ و شاهۆی سه لاح به گ و به خوا نازانم یه کێکی ترمان له گه ل بوو وتمان ئه وه بۆ ( کۆنکه نێ نه که ین ) یاری وه ره ق ، ده ستمان کرد به یاری و ده نگێک هاواری ئه کرد باجی عیسمه ت دایکی هاوڕێ یه ، منیش وام زانی دراوسێکانی ماڵی هاوڕێ یه ، چومه ده ره وه ته ماشا ده که م ( خۆشی ) خێزانه که ی خۆمه و له گه ڵ خه سوم دا له سلێمانی یه وه هاتوونه ته وه به دوای ئێمه دا ..
منیش زۆر توڕه بوم وتم ئه وه ئێوه بۆ هاتونه ته وه برا گیان من خه می خۆم نیه ئێستا خه می ئێوه ی هاته سه ر چۆن ده ربچین .. وتیان به تاکسی یه ک هاتووین و یه ک سه عاتی تر لای نه قڵیاتی سلێمانی چاوه ڕێمان ده کات و هه موو پیکه وه ده ڕۆینه وه مانای ( من و خۆشی و دایکی و ته لار ) ی خوشکی ..
پاش سه عاتێک چومه لای نه قڵیات تاکسی نه بوو ، ده ستی کرد به بۆمباباران و به خه ستی هات به ره و لای ئێمه وه من لای ( نانه واخانه که ی کاک شه ریف ) دا بووم ڕام کرد به ره و ژێر زه مینی دوکانه کانی ( شه هید قادر کۆکۆیی ) له وێ ئه مانه م بینی ( شه هید کاک سعدوون علی ) و کاک عه باس ی برای و چه ند که سێکی تری ناسراوبوون به داخه وه ناوه کانیانم بیر نه ماوه .. هه تا قسه یشم له گه ڵ شه هید کاک سعدون دا کرد و هه واڵی ماڵه وه ی پرسی و وتی چی ده که ی بڕۆ بابه تاکسی چی خوا ئه زانێ له وانه یه کوژرابێ ، به ره و ماڵی هاوڕێ به هه زار حاڵێک گه ڕامه وه و کردمه بۆڵه بۆڵ به سه ر ماڵه وه دا و وتم خه ریک بوو بۆ تاکسی یه ک خوا ئه زانێ چی به سه ر هاتووه تیا بچم . ده ستیان کرد به چێشتی نیوه ڕۆ ( خۆشی ) برنجێکی سوری لێنا به سه لاته وه خواردمان ، وتم با بڕۆم سه ریکی ماڵی باوکم بده م و بزانم چیان به سه ر هاتووه . که چوم ماڵی پورم هه موو له وێ بوون و وتیان ( کامه ران ) خه مت نه بێ ئێمه پێکه وه ین و یه کتر جێنا‌هێڵین .. وتم من ئه ڕۆم بۆ سلێمانی و دێمه وه جوانه مه رگه ی برام ( شه هید مه ریوان ) له وێ بوو هیچ قسه مان پێکه وه نه کردوو سه یرێکی کردم و خه ریکی پشتوێن تونگ کردن بوو .. هه زار ڕه حمه تی لێ بێت ئه ویش له گه ڵ باوکم دا پێکه وه شه هید بوون له لای ماڵی کاک حمه فه ره جی کوێخا دا و ماڵی پوریشم ( کاک ئیبراهیم ی ده لاک ) هه موویان له وێ شه هید بوون .
( کاک ئیبراهیم و پورێ ڕوناکم و ئارام و ئاریان و ئه رده ڵان و تاڤگه و ژیان ) که سیان ده رنه چوون به داخه وه هه ر له وێ دا ماڵی ( کاک عومه ری پورێ خاوه ر ) ئه وانیش هه مویان شه هید بوون ( کاک عومه رو داده سامیه و 9 کچ و دوو کۆرپه ی تازه یان بوو بوو هه ردوکیان خوا پێ ی به خشین کوڕ بوون پیکه وه شه هید بوون به داخه وه ..
ئێمه له کاتێک دا ئه م سه رگوشته یه باس ده که ین هه ندێ که سی کوردی خۆمان باوه ڕی پێ ناکه ن هه ر وه کوو چۆن ( ئه حمه دی نه ژادی ) سه رۆکی جمهوری ئیسلامی ئێرانی باوه ڕی به مه نجه نیقی نازی یه کان نی یه که بۆ ( جوله که ) یان داخستبوو هه مویان سوتاندن . ئه م ئازاره ی 16 ی مارت ی ساڵی 1988 کۆتایی نایه ت بۆ ئێمه .
به تایبه تی بۆ من که له 16 مارت ی ساڵی 1966 دا له ( هه ڵه بجه ) له دایک بووم و له ڕۆژی له دایک بونم دا ئازیزترین مرۆڤ ( حاجی حمه نوری ) و ( جلال عازه بانی ) و ( مه ریوان حمه نوری ) و ( نه ریمان عوسمانی خاڵۆم ) و ماڵی( پورێ ڕووناکم) و ( مامه حمه فه ره جی ده لاکم ) و خێزانی و زۆرینه ی دراوسێکانمان و هاوڕێ یانی خۆشه ویستمان و هاوشاری یه کانمان کرانه قوربانی ، و که واته هه موو ساڵێ ( هه ڵه بجه ) له یاده که ی دا زامی من سوێ که ی جیاوازه له گه ڵ زامی خه ڵکی تردا .. چونکه له وه ته ی هه ڵه بجه شه هید بووه منیش له گه ڵ هه ڵه بجه دا هه رگیز ئاهه نگی ساڵی له دایک بوونم نه کردووه .. من شیوه ن ده گێڕم له رۆژی له دایک بوونم دا و ڕێگام نه داوه به خوشک و براکانیشم ( پیرۆزبایی ) ڕۆژی له دایک بونم لێ بکه ن .. ئه مه کاره ساته و برینێکه قه ت سارێژ نابێ من هه ڵه بجه تاجی سه ر سه رمه و له گه ل خۆم دا هه موو گه ردونی ده گێرم و قه ت جێ ی ناهێڵم چونکه له خوێنمایه له داهاتودا باسێکی تری ماوه که چۆن هه له بجه م جێهێشت بۆ دواجارو ئیدی نه متوانی بۆی بگه ڕێمه وه و کاولیان کرد هه روه ها سه فه ری له سلێمانی بۆ ئێران و به یه کتر شاد بونه وه م له گه ل دایکم و خوشک و براکانم له ئۆردوگای ( سه نقوڕی ئێران ) و دیسانه وه گه ڕانه وه م بۆ سلێمانی له گه ل ( مامه حمه ) م دا ئه وه ش سه رگوزه شته یه کی تاڵه به سه رم هاتووه له ژیانم دا ..
برایه کم به ناوی ( کاروان حمه نوری ته مه نی 10 ساڵان بوو بوو به ژێر تایه ی ته نکه ری ئاوه که ی که ئاوی بۆ ئۆردوگاکه ئه هێناو جوانه مه رگی کرد و جه رگی دایکمی سوتاند له ئێران و دوای ئه وه ی که ڕزگاری بوو بوو له گازی کیمیاوی له ئۆردوگا گیانی له ده ست دا له گه رمه ی یاری کردن دا به خۆڵی گردۆڵکه کانی ئۆردوگا ، له دوای 2 مانگ به سه ر کاره ساته ی هه ڵه بجه دا ، له کاتی گه ڕانه وه شمان له گه ڵ مامم دا کوڕیکی مامم له ئاوی دوکان خنکا بوو ئه ویش هاوڕێ یه کی زۆر خۆشه ویستم بوو ناوی ( بێستوون محمد کریم بوو ) به کورتی یه که ی ساڵی 1988 ساڵی سوێ کردنه دڵیی خێزانی ئێمه بوو به تایبه تی زیانێکی زۆرمان لێکه وت به هیوام هه ڵه بجه که م دوای ئه وه ی کرایه ( جینۆساید ) داوای قه ره بوو کردنه وه ی له لایه ن حکومه تی عێراق بۆ بکرێ و قه ره بوی هه موو خه ڵکی ناوچه که بکه ن ..
هه ربژین
(کامه ران حاجی نوری) ناسراو ( به شاڵاو )
12.03.2010 ئه‌ڵمانیا / ئێسن
Copyright © 2010 Salar service