یه‌که‌م شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی هێنرابوون بۆ پرۆسه‌کانی ئه‌نفالی به‌دناو له گه‌رمیان
ئاسۆ مه‌مه‌ند هامبۆرگ 2011
بۆ‌یادی کاره‌سا‌ته پڕ له تراژیدیاکه‌ی ئه‌نفالی به‌دناوه‌وه
بۆیه‌که‌میین جاره له‌سه‌ر ئه‌م مێژووه قسه‌ده‌کرێ و بڵاو ده‌کرێته‌وه
.
شوێن گه‌رمیان .. جاده‌ی گشتی سه‌ره‌کی چه‌مچه‌ماڵ ـ سه‌نگاو / له به‌ینی گونده‌کانی که‌له‌ڕه‌شی و دلکه و کانی خاکی ، سنوری که‌رتی 5 ی باسه‌ره تیپی 57 ی سه‌گرمه کاتژمێر 5 بۆ 6 ی ئێواره له ڕۆژی 1988.03.27 دا .
23 ساڵ له‌مه‌و به‌رو هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی مێژوویی ئاسۆ مه‌مه‌ند ... هه‌ڵۆ
زۆر زۆر داوای لێبووردن ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ناوی که‌سێکم له بیرنه‌مابێ و ناوه‌که‌یم نه‌نوسیبێت خۆم به قه‌رزاریان ده‌زانم .
به‌شداربوانی ئه‌م نه‌به‌رده قاره‌مانییه.
1. چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی (مته‌فه‌رقه)جێگری که‌رت کاک ئاکۆ شێخ ئیبراهیم خاوێی تیپی 51ی گه‌رمیان ، کاک سه‌رکه‌وته قه‌ڵه‌و ،کاک شه‌هاب ی مه‌کته‌ب عه‌سکه‌ری ،کاک جه‌زا سوور ئه‌مان له که‌رتی تیپی 57 ی سه‌گرمه لای کاک ئازاد بوون .
2. به‌نده ، کاک ڕێبوار گۆمه‌زه‌ردی، کاک عه‌للادین خاوێی .
3. مه‌فره‌زه‌یه‌کی چه‌ند که‌سی هێزی پشتگیری گوندی کانی خاکی
شه‌هید عوسمان کانی خاکی فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی پشگیری گونده‌که‌یان ،له‌دوای راپه‌رین شه‌هید بوو ، کاک قادر کانی خاکی ،ئێسته ئه‌ندام کۆمیته‌یه له ناحیه‌ی شۆڕش ،کاک سدیقی حاجی مسته‌فا کانی خاکی
4. مه‌فره‌زه‌یه‌کی چه‌ند که‌سی له گوندی ده‌روێشان کاک .......
سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه‌ی هێزی پشتگێری (15) که‌س بووین ....
چه‌که‌کانی ئێمه .
1. یه‌ک ئار بی جی و 5 گوله (چه‌کی قوورس ) .
2. یه‌ک کڵاشینکۆفی ئار بی که‌ی .
3. باقیه‌که‌ی تر هه‌مووی کڵاشینکۆف .
هێزه دڕنده‌و داگیرکه‌ره‌که‌ی دوژمن .
1. هێزه‌کانی قوات خاسه ومغاویر وپیاده ی لیواکان و فیرقه‌کانی فه‌یله‌قی یه‌کی تایبه‌ت و فه‌یله‌قی سێ و پێنج و حه‌وت که بێ شمار بوون .
2. هێزی تۆپ خانه‌و که‌تیبه‌کانی زرێپۆش و تانک .
3. هێزی ئاسمانی که پێکهاتبوون له دوو هه‌لی کۆپته‌ری حه‌ربی .
4. کۆمه‌ڵێکی زۆر له فه‌وجه سوکه‌کانی جاش .
شوێنی شه‌ڕگه‌که که جاده‌ی سه‌ره‌کی چه‌مچه‌ماڵ . سه‌نگاوه به‌درێژایی جاده‌که به که‌میین (ئه‌وان مره‌باتیان پێ ئه‌وت ) به جه‌یش و جاش و زرێپۆش و تانک گیراوه ، وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزه زه‌به‌لاحه به ئاسانی تێپه‌ڕێت له ئاسمانیشه‌وه به دوو هه‌لی کۆپته‌ری حه‌ربی (غه‌زال) ، چاودێری ڕه‌ووشی هاتووچۆو سه‌لامه‌تی ئه‌وانی ده‌کرد .
یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان تا ئه‌وکاته ماوه‌ی زیاتر له دووساڵ ئه‌بوو که شه‌ڕێکی قوورسی جه‌بهه‌یی هه‌بوو به‌درێژایی نزیکه‌ی 76 کیلۆمه‌تری هه‌وایی ، که ئه‌و شه‌رگانه به شه‌ڕی قه‌یوان ماوه‌ت ناسرابوون ، له ناو ئه‌و شه‌ڕانه‌دا چه‌ندین داستانی که‌م وێنه‌ی تێدا تۆمارکراوه وه‌ک شه‌ڕه‌کا‌نی حه‌سه‌ن به‌گ و ووڵاخ لوو و خه‌جه‌له رزۆک وکوێڕه‌نگ و دووبرا و گۆجارو بالۆسه و تا دوای . که دوژمن به‌و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی هێنابوویه ناوچه‌که له ماوه‌ی 108 ڕۆژدا توانی به سێ قۆناغ هه‌ندێ له شه‌ڕگه‌کان بگرێت ، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له داستانی ڕزگاریدا به چه‌ند کاتژمێرێک توانی ئه‌وناوچانه له دوژمن پاک بکاته‌وه‌و رزگاریان بکات .
سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌کی ساڵی 1988 زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌ی تیپه کانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک بۆ به‌شداری چه‌نده‌م جاره‌یان له شه‌ڕگه‌کانی قه‌یوان ماوه‌ت به‌ڕێ که‌وتن که له‌م تیپانه پێکهاتبوون ، تیپی 57 ی سه‌گرمه ، تیپی 51ی گه‌رمیان ،تیپی 53 ی شێروانه ، تیپی 59 حه‌مرین تیپی 55 قه‌ره دا‌غ ، تیپی 17 ی زمناکۆ.
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که له سنووری ئه‌م تیپانه مابوونه‌وه ته‌نها ، پێشمه‌رگه بریندار‌و نه‌خۆشه‌کان و هه‌ندێ له پێشمه‌رگه‌ی (مته‌فه‌رقه) کان بوون ، له سنووری ئێمه که‌رتی 5 ی باسه‌ره‌و که‌رتی 3 ی هه‌مه‌وه‌ند وه‌ک که له‌سه‌ره‌وه باسم کرد هه‌موومان له پێشمه‌رگه نه ده‌گه‌شتینه 10 که‌س که مابووینه‌وه ، ئیتر من له زۆربه‌ی گونده‌کانی سنوره‌که‌مان وه‌ک گونده‌کانی سۆفیه‌سه‌ن و ژاڵه‌ی به‌رده‌ربه‌ندو تیله‌کۆ و ته‌په‌سووره و ده‌روێشان وکه‌له‌ڕه‌شی و دلکه‌و کانی خاکی و هه‌مزه ڕۆمی هێزی پشتگیریم کۆکردبوه‌وه و له جیاتی پێشمه‌رگه‌ی که‌رته‌که‌مان جه‌وله‌یان ده‌کردو ناوچه‌که‌ی خۆیان ده‌پاراست .
هه‌واڵی شه‌ڕه‌کا‌نی سه‌رکردایه‌تی ( قه‌یوان ماوه‌ت ) زۆر گه‌رم ببوون ، دوژمن شکست له دوای شکستی ئه هێنا تاوای لێهات چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراویی کیمیایی زۆر به خه‌ستی له زۆربه‌ی شه‌رگه‌کاندا به‌کارهێنا ،هێزی پێشمه‌رگه له به‌ر ئه‌وه‌ی که هیچ جۆره به‌رگریه‌کی کیمیایی پێنه‌بوو به ناچاری و به بڕیاری سه‌رکردایه‌تی ئه‌وناوچانه‌ی چۆڵکرد که سه‌رکردایه‌تی لێ‌بوو ، دوای گه‌یاندنی زه‌برێکی کوشنده و گورچکبڕی زۆرله دوژمن. پاشان هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ دانیشتوانی گونده‌کانی ئه‌و ناوچانه (دۆڵی جافایه‌تی ) پاشه‌کشه‌یان کرد بۆ سه‌ر سنووره‌کان.
له سنووری تیپی 57 ی سه‌گرمه له باره‌گای تیپ به‌ڕێز کاک ئازادی سه‌رتیپی لێمابوو، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌که‌ی خۆیی و کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی (مته‌فه‌رقه).
له سنووری که‌رتی 3ی هه‌مه‌وه‌ند وکه‌رتی 5ی باسه‌ڕه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌و هێزی پشگیری جه‌وله ده‌که‌ین و ناوچه‌که ده‌پارێزین ، وه مه‌فره‌زه‌کانی ناوچه‌ی هه‌مه‌وه‌ندم به شه‌هیدی نه‌مر و قاره‌مان کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق سپاردبوو . خۆشم له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کان و دوو مه‌فره‌زه‌ی هێزی پشتگیری له گونده‌کانی گۆمه‌زه‌ردو دلکه‌و کانی خاکی جه‌وله ده‌که‌ین . بۆ نیوه‌ڕۆکه‌ی واته 1988.03.27 جه‌نابی کاک ئازاد و ده‌سته‌که‌یو کۆمه‌ڵێک له‌م به‌ڕێزانه پێکهاتبوون ئه‌وه‌ی ناوه‌کانیانم له بیر بێت کاک ئاوات شێخ جه‌ناب و شه‌هیدی نه‌مر حه‌مه حسێن وکاک ڕزگاری حاجی کایل وکاک به‌هادین مه‌جید و چه‌ند براده‌رێکی تردا هاتبوون و له گوندی کانی خاکی یه‌کمان گرت . مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌ی کاک ئازاد بۆ ڕێنمایی وبه‌سه‌ر کردنه‌وه‌و ئامۆژگاری سه‌ربازیی بوو وه پرسه‌کانی ئه‌وکاته‌مان باسکرد ، پاشان بۆ حه‌وانه‌وه چوونه ماڵێک، له کاتی عه‌سر نزیک ئه‌بووه‌وه له ڕێگه‌ی که‌مینه‌کانمان و ئه‌و دوو هه‌لی کۆپته‌ره‌وه که به‌سه‌ر جاده‌ی گشتی چه‌مچه‌ماڵ و سه‌نگاودا هاتوو چۆده‌کات زانیمان که هێزهاتووه .
بۆ دڵنیای خۆمان هه‌ندێ له پێشمه‌رگه‌کانم نارد که بزانن ڕه‌وشه‌که چۆنه ئه‌و هێزه‌ی هاتووه چه‌نده ، ئه‌وه بوو که هاتنه‌وه ووتیان هێزێکی بێشوماره‌و سه‌رێکی له‌ناو شارۆچکه‌ی سه‌نگاو مۆڵ ئه‌درێ و سه‌ره‌که‌ی تریشی له چه‌مچه‌ماڵه‌وه به ڕێگه‌وه‌یه و وه به جه‌یش و جاش و زرێپۆش و ده‌بابه حه‌ره‌سیاتی ڕێگه‌وبانه‌که ئه‌که‌ن وه کۆپته‌ره‌کانیش به ئاسمانی سه‌ر هێزه داگیرکه‌ره‌که‌دا هاتوو چۆ ده‌کات بۆ پارێزگاریان . ئه‌م هێزه زه‌به‌لاح و دڕنده‌و داگیرکه‌ره بۆ سه‌ره‌تایی پرۆسه‌کانی ئه‌نفالی به‌دناو هاتبوونه ناوچه‌که (گه‌رمیان) .
ئه‌وه له‌ماوه‌ی دووساڵی ڕابردوودا یه‌که‌م جاربوو هێزی سه‌ربازی داگیرکه‌ر هاتبێته ئه‌و ناوچه‌یه‌و گورزی گورچکبڕی پێشمه‌رگانه‌ی لێنه‌درابێ له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه ، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌ی تیپه کان که له‌سه‌ره‌وه باسم کرد له شه‌ڕی سه‌رکردایه‌تی ( قه‌یوان ماوه‌ت ) بوون .
به‌هه‌رحاڵ بۆ ئێمه‌ش جێگه‌ی قبووڵ کردن نه‌بوو بۆیه بریارماندا که ده‌بێ هه‌رله‌و هێزه بده‌ین که‌چه‌ند زۆر و زه‌وه‌ندیش بن .
ئه‌وه بوو چوومه لای جه‌نابی کاک ئازاد بۆ فه‌رمان وه‌رگرتن که ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هێزه ببیینه‌وه ، دوای ئه‌وه‌ی که له‌باره‌ی ژماره‌ی خۆمان و چه‌که‌کانمان قسه‌مان کرد ، ئه‌وه‌بوو جه‌نابیشیان فه‌رمانی دا به لێدانی ئه‌و هێزه و سێ له پێشمه‌رگه‌ی ده‌سته‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ناردین .
دوای فه‌رمان وه‌رگرتن خۆمان ئاماده‌کردو به‌ره‌و هێزه‌که‌ی دوژمن به‌ڕێکه‌وتین و هه‌نگاوماننا ، هێزه‌که‌ی ئێمه بریتیبوون له 15 پێشمه‌رگه . وورده وورده له هێزه‌که‌ی دووژمن نزیک ئه‌بووینه‌وه ، به‌ڵام کۆپته‌ره‌کان مه‌جالی نه‌ده‌داین به ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا پاریزگاریان ده‌کرد . بۆ من ئه‌زموونێکی نوێ بوو ده‌مویست هه‌م له هێزه‌که بده‌ین وزه‌ره‌وزیانی گیانی ومادیان لێبخه‌ین وه بشزانن که پێشمه‌رگه له ناوچه‌که‌دایه ، وه هه‌م ده بێ ئه‌م ژماره پێشمه‌رگه که‌مه که ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه ده‌بیینه‌وه به‌بێ زیان یان هه‌ر نه‌بێ به که‌مترین قوربانی ده‌ربچین .
کۆپته‌ره‌کان هه‌ر هاتووچۆیان بوو ئێمه زیاتر له دوژمن نزیک ئه بووینه‌وه ، ئه‌و جێگه‌یه‌ی که به‌ره‌و ڕووی دوژمن ئه‌چووین ته‌ختانی و که‌م که‌مێکیش چاڵ‌و چۆڵی تییا بوو ، ئاربیجیه‌که که‌پێمانبوو له نزیک خۆم بوو دووجار قه‌ره‌وڵم گرت که گووله‌ی ئاربیجیه‌که بنێم به کۆپته‌ره‌کانه‌وه ، به‌ڵام له بار نه‌بوو وه بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه بکه‌م هه‌م دوژمن به‌ئاگادێت و له‌وانه‌یه کۆپته‌ره‌کان بوروژێن له‌و ته‌ختایه‌دا که شوێنی گوونجاوی لێنیه بۆ خۆقاییمکردن و زیانمان پێده‌گه‌یه‌نێ هه‌ندێ چاوه‌ڕێمانکرد سه‌عات بوو به پێنج و چاره‌کی ئێواره کۆپته‌ره‌کان به‌ره‌و چه‌مچه‌ماڵ به‌سه‌ر هێزه‌که‌دا گه‌رانه‌وه و ئیتر نه‌هاتنه‌وه . ئه‌وه بۆمان بوو به فرسه‌تێکی چاک ، خێرا ده‌سته‌ی هجوومان جیاکرده‌وه و ئه‌سنادمان دانا و له چه‌ند لایه‌که‌وه زۆر به‌خێرایی په‌لاماری هێزه‌که‌ی دوژمنماندا که بۆ ئه‌وان به‌وشێوه‌یه چاوه‌ڕواننه‌کراوبوو.
به‌مشێوه‌یه ده‌سته‌کانی هێرشبه‌رمان جیاکرده‌وه . یه‌که‌م له‌به‌شی لای سه‌نگاو واته سه‌ری پێشه‌وه‌ی هێزه‌که هه‌ردووپێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان کاک ئاکۆی شێخ ئیبراهیم خاوێیی و شه‌هیدی نه‌مر عوسمان کانی خاکی په‌لاماری ئه‌ولایه‌بده‌ن ، به‌شی دووهه‌م ناوه‌راستی هێزه‌که که ده‌بابه‌یه‌ک له به‌رامبه‌رمان بوو به‌نده‌و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان کاک رێبوار‌و کاک قادر کانی خاکی و شه‌هیدی نه‌مر شه‌هابی مه‌کته‌ب عه‌سکه‌ری ، به شی سێهه‌م سه‌ری له‌ی چه‌مچه‌ماڵی هێزه هاتوه که‌و قفڵکردنی ڕێگه‌که له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان عه‌لادین خاوێی و سدیقی حاجی مسته‌فای کانی خاکی و دووله پێشمه‌رگه‌کانی هێزی پشتگیری گووندی ده‌روێشان ، وه باقیاتی براده‌ره‌کانی که‌مان دابه‌شکرد له‌و ده‌وروبه‌ره بۆ پشتیوانیکردنمان له‌کاتی دژه هێرش یان گه‌رانه‌وه‌مان .
ئه‌وه بوو هێزه‌که‌ی دوژمنمان پچراند و تێکمان شکاند هێزه‌که‌ی دوژمن بوون به سێ به‌شه‌وه ئه‌و سه‌ره‌ی ده‌ربازبوو له پێشه‌وه چوون بۆ ناو شارۆچکه‌ی سه‌نگاو وه ئه‌و سه‌ره‌ی که له شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه هاتن پاشه‌کشه‌یان کرد بۆ سه‌ر پردی گه‌وره‌ی باسه‌ره وه به‌شی سێهه‌م که ناوه‌راسته‌که‌یبوو که‌وتنه به‌رده‌ستی هێزه‌هه‌ڵمه‌ت به‌ره‌که‌ی پێشمه‌رگه و زه‌ره‌رووزیانێکی گیانی و مادی زۆرمان به دوژمن گه‌یاند ،له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت و به هه‌ڵمه‌تتدا ،هێزه به‌زیوه‌که‌ی دوژمن وه‌ک پۆڕی خوراوی لێهات که زیانه‌کانیان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو.
کوژران و بریندارکردنی نزیکه‌ی 23 که‌س که له‌ناویانداو له به‌رده‌ستماندا بوو ئه‌م که‌لاکانه بوو
1. رائید ( ف ، ح ، ش ) خه‌ڵکی به‌غداد ، که‌سره‌و عه‌ته‌ش سه‌ر به لیوای 23 مغاویر .
2. یه‌ک نائیب زابت هه‌مان لیوای مغاویر .
3. 8 سه‌ربازی مغاویر له هه‌مان لیوای 23 .
4. ده‌ست به‌سه‌راگرتن و سوتاندنی یه‌ک سه‌یاره‌ی بارهه‌ڵگری سه‌ربازی که ئه‌شیاو پیداویستیه‌کانی لیوای 23 تێدابوو .
ده‌ستکه‌وته‌کان .
1. 3 کڵاشینکۆف .
2. 1 ده‌مانچه‌ی میکارۆف هی رائیده‌که .
3. کۆمه‌ڵێک مه‌خزه‌ن و فیشه‌کی کڵاشینکۆف .
4. هه‌ندێ پێداویستی سه‌ربازی .
5. هه‌ندێ به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌ربازی .
له‌دوای سه‌رکه‌وتن وکۆنتڕۆڵکردنی مه‌یدانی جه‌نگه‌که و کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له پێداویستیه‌کانی شه‌ڕه‌که خۆشبه‌ختانه هه‌موو پێشمه‌رگه‌کان به‌بێ زیان به سه‌رفرازیه‌وه گه‌راینه‌وه بۆ گوندی کانی خاکی و هه‌ر ئه‌و شه‌وه ئێمه‌ش له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بووین و که‌مینمان له شوێنه هه‌ستیاره‌کاندا له ده‌ورووبه‌ری گوندی هه‌مزه‌ڕۆمی و کانی خاکی دانا‌و زۆر به‌ووریاییه‌وه چاودێری وه‌زعه‌که‌مان ده‌کرد هه‌ر ئه‌و شه‌وه دوو جاش که له مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک له گووندی به‌له‌که‌جار زییندانی بوون و به‌بڕیاری دادگای شۆڕش ئازاد کرابوون که‌وتنه‌وه که‌مینه‌که‌ی ئێمه‌و گرتمانن ، دوای ئه‌وه‌ی که‌زانیمان ئازادکرابوون له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌نده‌وه ڕێنوێنیمانکردن و ئازادمان کردنه‌وه و به‌ره‌و لای که‌سوکاریان ڕۆشتن .
ئیتر ئه‌وشه‌وه دوژمن له شارۆچکه‌ی سه‌نگاو هه‌تا به‌یانی نه‌یانتوانی به‌بێ رووناکی (ته‌نوویر) و ته‌قه‌ی هه‌ره‌مه‌کی (عه‌شوایی) ئارام بگرن هه‌تا به‌یانی ڕؤژ بوه‌وه هه‌ر ته‌قه‌یان ئه‌کرد .
بۆ به‌یانی ئه‌و هێزه‌ی که له شه‌ره‌که‌دا شکابوو له ده‌ورووبه‌ری پردی گه‌وره‌ی باسه‌ره مۆڵیان خواردبوو به هێزێکی گه‌وره‌وه له تۆڵه‌ی شکستی خۆیان ، هێرشیان کردبوو بۆ گوندی ژاڵه‌ی به‌ر ده‌ربه‌ند ، له‌وێ که شه‌هیدی نه‌مر کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق سه‌رپه‌رشتی ده‌کردن خۆی و مه‌فره‌زه‌یه‌کی هێزی پشتگیری گوندی ژاڵه‌ی به‌ر ده‌ربه‌ند که پێكهاتبوون له کاک دارا و کاک مه‌نسوور و کاک جه‌بار وکاک محه‌مه‌د کاک نوری و چه‌ندین قاره‌مانی هێزی پشتگیری تر که داوای لێبووردن ده‌که‌م ناوی هه‌ندێکیانم له بیر نه‌ماوه ، له به‌رزایه‌کانی به‌رده‌م گونده‌که‌دا که به باوه‌شاسوار ناسراوه له‌گه‌ڵ هێزه‌که‌ی دوژمن به‌شه‌ڕدین و زه‌ره‌رو زیانێکی گیانی و مادی له دوژمن ده‌یه‌ن . دوای شه‌ڕێکی قوورس و نا به‌رامبه‌ر شه‌هید ئه‌حمه‌د تۆفیق و هه‌ندێ له هه‌ڤاڵانی پشتگیری پاشه‌کشه‌ده‌که‌ن و دێنه‌وه بۆ لای ئێمه و له ده‌وروبه‌ری گوندی دلکه یه‌کمان گرته‌وه .
وه مه‌فره‌زه‌کانی هێزی پشتگیری گوندی تیله‌کۆ که پێكهاتبوون له شه‌هیدی نه‌مر غه‌فوور حه‌مه کاکه و کاک ئیبراهیم و کاکه شوانه وکاک عه‌لی تیله‌کۆیی شاعیر‌و هێزی پشتگیری گوندی ته‌په‌سوره کاک شێخ له‌تیف کوره‌کانی و شه‌هید موکه‌ره‌م و هه‌ڤاڵانی تری هێزی پشتگیری و و گۆمه‌زه‌رد کاک جه‌زا وهه‌ندێ له هه‌ڤاڵانی تریان له گونده‌کانی خۆیان پارێزگاریان له ناوچه‌که ئه‌کرد هه‌تا پرۆسه‌ی ئه‌نفالی به‌دناو هه‌موو ناوچه‌که‌ی گرته‌وه .
ئیترله دوای ئه‌م مێژوه‌وه 27.03.1988 ، سنوره‌کانی ناوچه‌ی گه‌رمیان و ده‌وروو به‌ری که‌وتنه به‌رهێرش و په‌لاماردان به درندایه‌تی ترین شیوه و ئه‌و دۆزه‌خه‌یان داخست که 182 هه‌زار که‌سی کورد به‌ژن و منداڵ و پیرو لاوه‌وه ، به گوند‌و کانی و ره‌زو باخه‌وه به هه‌رچی بوونه‌وه‌ر هه‌یه بوو به خۆراکی ماشێنی سه‌ربازی به‌عسی له گۆرنراو ، مه‌خابن .
نوسینه‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ره سه‌روه‌ریه که‌ماوه‌ی 23 ساڵ له‌مه‌و پێشه هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی به‌رخودان و تێکۆشانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستانه که ڕۆژگارێکیان به‌سه‌ختی و دژواری بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی به‌خوێنی گه‌شی خۆیان ئه‌نه‌خشاند و تۆمار کردوه که به‌رهه‌مه‌که‌ی دامه‌زراندنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه .
ڕه‌نگه له‌و ناوانه‌ی ناوم هێناون تیایاندابێت که له درێژایی پرۆسه‌کانی ئه‌نفالی به‌دناودا گیانیان چووبێته کاروانی پڕ نه‌مرانه‌وه یان ته‌مه‌ن کۆتایی هاتبێت من داوای لێبووردن له‌که‌سو کاریان ده‌که‌م و له به‌رده‌م گلکۆکانی ئه‌واندا سه‌ری ڕێز داده‌نه‌وێنم ، وه‌ئه‌وانه‌ی ماویشن ته‌مه‌نیان درێژ بێت و له‌ش ساخ و به‌خته‌وه‌ر بن و نموونه‌یان زۆر بێت .
جارێکی‌تر داوای لێىووردن ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر ناوی یه‌کێکم نه هێنابێ و به‌شدار بووبێت له‌م لاپه‌ڕه سه‌روه‌رییه‌دا .
شه‌کاوه بێت ئاڵای کوردستان
شه‌هیدان ئاسوده و که‌سوکاره‌کانیان سه‌رفرازبن
یادی هه‌موو تێکۆشه‌ران و پێشمه‌رگه به‌رز و به‌ڕێز بێت .
پێشمه‌رگه‌و کادری تیپی 57 ی سه‌گرمه .. ئه‌وسا
Aso Mamand
assomamand@yahoo.com