ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌یاد كه‌نانی، رایگه‌یاند پرۆسه‌ی ده‌نگدان‌و تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران له ده‌ره‌وه له‌یه‌ككاتدا ئه‌نجامده‌درێت، روونیشیكرده‌وه كه پرۆسه‌كه به‌پێی میكانیزمێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت
كه‌نانی له‌لێدوانێكیدا به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت ”
عێراقییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌پێی میكانیزمێكی مه‌رجدار ده‌نگده‌ده‌ن
به‌شێوه‌یه‌ك كه كاغه‌زی ده‌نگدانه‌كه‌ی ده‌خاته ناو كیسێك‌و دواتر
هه‌ردوكیان ده‌خاته ناو كیسێكی گه‌وره‌تر كه زانیاریی ده‌نگده‌رانی
تێدایه”. روونیشیكرده‌وه كه “پێویسته له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران به‌ر له
ده‌نگدان له‌و تۆماره‌ی كه له وێستگه‌ی ده‌نگدان هه‌یه ناوی
خۆیان تۆماربكه‌ن”.ه‌ككاتدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه “پرۆسه‌ی تۆماركردن‌و ده‌نگدانه‌كه له‌یه‌ككاتدا
به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
كه‌نانی
زیاتر روونیكرده‌وه كه “كۆمیسیۆن له‌به‌ر كه‌می كات‌و سه‌ختی
رێوشوێنه‌كانی تۆماركردنی عێراقییه‌كانی ده‌ره‌وه، ئه‌م رێگایه ده‌گرێته‌به‌ر
بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان”.
كه‌نانی
وتیشی “ده‌نگده‌ری ده‌ره‌وه پێویسته به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی لا بێـت
بیسه‌لمێنێت سه‌ر به پارێزگایه‌كی دیاریكراوه”.
سه‌باره‌ت به‌و عێراقییانه‌شی كه هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی عێراقییان نییه، كه‌نانی
ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه “هه‌ر كه‌سێك له‌باوكێكی عێراقی له‌دایك
بووبێت، ده‌توانێت به‌شداری له هه‌لبژاردنه‌كاندا بكات، به‌ڵام ده‌بێت
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی پێ بێت و بیسه‌لمێنێت كه باوكی عێراقییه، به‌ڵام
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌داێكێكی عێراقی له‌دایك بوون‌و باوكیان
بێگانه‌یه ناتوانن به‌شداربن، هه‌رچه‌نده به‌پێی ده‌ستور بۆیان هه‌یه
ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی وه‌رگرن، به‌ڵام مه‌رجێك دانراوه كه ده‌بێت
ساڵێك دوای ته‌واوكردنی 18ساڵی ته‌مه‌نی داواكاری بۆ وه‌رگرتنی
ره‌گه‌زنامه پێشكه‌ش بكات “.
له‌كۆتاییشدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه” كۆمیسیۆن تۆمارێكی تایبه‌ت
به‌ده‌نگدانی داناوه تاكو ناوی ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه دووباره
نه‌بێته‌وه، كه له‌چه‌ند به‌شێك پێكدێت‌و رۆژنانه بۆماوه‌ی 24
كاتژمێر به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكتڕۆنی بۆ نوسنگه‌ی سه‌ره‌كی كۆمیسیۆن
له‌هه‌ولێر ده‌نێردرێت”.
بڕیاروایه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق له رۆژانی
(5و6و7)ی ئادار به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رچاوه:
پوك ئۆنلاین