په‌یامی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان.. لیستی ئێوه‌یه‌و بۆ ئێوه‌یه..
هاوپه‌یمانیی كوردستان كه‌یه‌كێكه له‌بنیاتنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراسی و
فیدرالی و ئازادیی له‌عیراقی نوێ‌دا، لیستی ئه‌و هێزه خاوه‌ن ئه‌زموون و
به‌ئیرادانه‌ی كوردستانه كه‌خاوه‌نی رابردووی پڕسه‌روه‌ری و خه‌بات و قوربانیدانن
له‌پێناو به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی و
خۆشگوزه‌رانی و ئاسایشی هاوولاتیاندا.
لیستی سه‌روه‌ریی یاسا‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی و مه‌ده‌نیانه‌یه
له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له‌ئیراده‌و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ.
لیستی تێكۆشانه بۆ ئاوه‌دانی و سه‌قامگیریی و دیموكراسی و پایه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی و مافه‌كانی ژنان و ئازادیی راده‌بڕین و پاراستنی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
هاوپه‌یمانیی كوردستان بایه‌خێكی سه‌ره‌كی به‌گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵًگه‌ی كوردستان و
خزمه‌تگوزارییه‌كانی ده‌دات، به له‌به‌رچاوگرتنی پێداویستییه‌كانی هه‌ر توێژێكی
دیاریكراوی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
ئه‌م لیسته خه‌بات ده‌كات بۆ به‌هێزتركردنی پێگه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان و گێڕانه‌وه‌ی
ته‌واوی ناوچه دابڕاوه‌كان و چه‌سپاندنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقی فیدرال و
سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری تاوانه‌كانی رژێمی رووخا‌و له‌جینۆسایدكردنی گه‌لی كوردستان و
قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان.
لیستی هاوپه‌یمانی. لیستی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی هێزو لایه‌ن و نه‌ته‌وه‌و
ئایین و ئایدیای پێكهاته جیاوازه‌كانه له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و دادپه‌وه‌ری و
ته‌وافوقی سیاسی له‌عیراقی نوێ‌دا.
ئه‌زموون و خه‌باتی ئه‌م هێزانه و رابه‌رایه‌تی پارته هاوپه‌یمانه‌كان راستگۆترین
پارێزه‌ری یه‌كڕیزیی و ته‌بایی گه‌له‌كه‌مانه‌و زامنی به‌هێزتركردنی پێگه‌ی گه‌لی
كوردستانه له‌پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌دیهێنانی سه‌رجه‌م ئاواته‌كانی
گه‌له‌كه‌ماندا.
ئیتر بۆ پێشه‌وه..
به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی
ئازاد‌و ته‌ندروست..
به‌ره‌و ده‌نگدان به‌لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان..
با هه‌موو ده‌نگمان یه‌كخه‌ین بۆ سه‌رخستنی پاڵێوراوانی لیستی پارێزه‌ری
گه‌له‌كه‌مان..
لیستی ژماره 372