کوردستانیانی خۆشه‌ویست
له کات و ساتێکی مێژوويیدا هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستی پێکردو لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان که 13 حزب و قه‌واره‌ی سیاسی کوردی له‌خۆگرتووه و به ژماره‌ی 372 دابه‌زیوه.
ئه‌م لیسته لیستی فره‌یی و خوێندنه‌وه‌ی یه‌کترو پێکهاته‌و بیروبۆچونه‌کانه‌و هه‌موومان به ئومێدێکی گه‌وره‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌و لیسته، به‌تایبه‌تی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێکدا که چاره‌نوسسازه، چونکه تائێستا بوونمان له ژێر مه‌ترسی دوباره‌بوونه‌وه‌ی جینۆساید‌و پاوانخوازی عه‌قڵی شمولیدایه.. نه‌یارانی ئازادی و دیموکراسی چاویان به ئازادی و پێشکه‌وتنه‌کان و هه‌نگاوه‌کانی بنیاتنان و دیموکراسی کوردستان هه‌ڵنایه‌ت.. هه‌ربۆیه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و راستیانه‌و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌نديیه باڵاکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان داوامان لێده‌کات هه‌ستیارانه له‌و پرۆسه‌یه‌دا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین و رێز له بنه‌ماکانی دیموکراسی بگرین و تاکی گه‌له‌که‌ی خۆمان مافه‌کانیان به‌کاربێنن که پێشتر به‌درێژایی حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عيراق مافه‌کانی نه‌ک هه‌ر به‌ته‌نیا وه‌ک تاک به‌ڵکو هه‌موو گه‌له‌که‌مان پشتگوێ خرابوو ده‌توانین بڵیین میللـه‌تێک به‌گشتی سه‌رکوت ده‌کراو په‌راوێزخرابوو.. له‌وه‌ش زیاتر ده‌رگاوپه‌نجه‌ره‌ی ئازادی و مافه‌کانی لێ داخرابوو.. ئێستا له‌م ئازادیيه‌دا پانتاییه‌ک بۆ هه‌موان هه‌یه که پێشتریش له کوردستان ئه‌و پانتاییه بۆ هه‌موان فه‌راهه‌م کرابوو.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هه‌ندێک جار به خراپ به‌کار ده‌هێنرا به‌ڵام هه‌م لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان هه‌م ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت به چاپۆشی کردن له چه‌ندین پیلان و ختوکه‌دان بۆ ته‌قینه‌وه‌ی قه‌یرانێکی ده‌ستکرد به قازانجی تایبه‌تی و ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌هاو تۆڵه‌کردنه‌وه‌و رق و کینه به مه‌سئولیه‌ته‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌که‌و پێشهاته‌کاندا ده‌کردو له ئێستاشدا هه‌مان نه‌فه‌سمان پێویسته..
کوردستانیانی خۆشه‌ویست.. هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌و به‌شداریکردن وده‌نگدان به لیستی کوردستانی سه‌نگه‌رو پێگه‌ی کورد له‌به‌غدا به‌هێزده‌کات وقه‌ڵغانی پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانه..سه‌ره‌نجام میلله‌ته‌که‌مان له‌سایه‌ی به‌رگری ده‌ستووریدا مافه‌کانی جێگیر ده‌کات..
کوردستانیانی خۆشه‌ویست:
*هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره جیاوازی زۆری هه‌یه..که‌سانێک ده‌یانه‌وێ تیایدا مه‌رکه‌زیه‌تی بۆ بگه‌ڕێننه‌وه..واته ده‌سه‌ڵاتی شمولی دیکتاتۆری بێننه‌وه سه‌رکار که یه‌که‌م ئامانج تیایدا پێکانی گه‌له‌که‌مانه به قه‌ناسی زوڵم و زۆر..
*به‌عسیه‌کان ده‌یانه‌وێ بێنه پێشه‌وه‌و قورسایی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های پاوانخوازی و خوێن ڕشتن.
*پرسی فیدرالی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمایه‌تی که مه‌به‌ست تیایدا ئه‌زموونی کوردستانه پێیان قوت ناچێت.
*پرسی ماده‌ی 140 و ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و پێشمه‌رگه‌و بودجه.. به‌شێکی تری قه‌یرانه‌کانه.. بۆیه ده‌بێ ماڵی خۆمان به‌هێزبکه‌ین و سه‌نگه‌ری دیموکراسی به هێمنی و به‌شێوه‌یه‌کی شارستانی به‌هێزو تۆکمه بکه‌ین.. و هه‌موو هه‌وڵێکمان بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه بخه‌ینه‌گه‌ڕو رووی گه‌ش و دیموکراتخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان ده‌رخه‌ین و روبکه‌ینه سندوقه‌کانی ده‌نگدان و ده‌نگ بۆ لیستی هیواو ئاواته‌کانی کورد‌و داکۆکی بده‌ین له به‌رنامه‌ی لیستی کوردستانی که لیستی ئاوه‌دانی و بنیاتنان و به‌رگری و سه‌نگه‌ری داکۆکیکردنه له‌مافه دیموکراسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان.. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له سه‌رجه‌م کوردستانیان، رێکخستنه‌کان پێشمه‌رگه دێرینه‌کان، ژنان رێکخراوه دیموکراسیه‌کان، که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و کوردستانیان به‌گشتی ده‌که‌ین به‌شداری گه‌رموگوڕ بکه‌ن و له رۆژانی 5 و 6 و 7/3 دا رووبکه‌نه سندوقه‌کانی ده‌نگدان و ده‌نگ بۆ لیستی کوردستانی ژماره 372 بده‌ن.
ده‌نگدان به لیستی 372 ده‌نگدانه بۆ ئاینده‌یه‌کی گه‌ش، ده‌نگدانه به سه‌نگه‌ری به‌رگری له کورد‌و کوردستان
ده‌نگدانه له‌سه‌ر یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌کان و جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور.
ده‌نگدانه به هیواو ئاوات و هێنانه‌دی خه‌ونه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، ده‌نگدانه به‌دیموکراسی قه‌ڵغانی پاراستنی مافه‌کانمان.
ده‌نگدانه به پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتی کورد له به‌غدا
کۆمیته‌ی رێکخستنی ئه‌ڵمانیای
یه‌کێتيی نیشتمانيی کوردستان