به‌رلین .. کۆبونه‌وه‌یه‌کی کۆمسیۆن ونوێنه‌رانی قه‌واره سیاسیه‌کان به‌ڕێوه‌چوو
بورهان ئه‌مین / ئه‌ڵمانیا
ڕۆژی 2010.2.23 (هیشام سوهه‌یلی) به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق و(خديدا قولو) ڕاوێژکاری یاسایی بنکه‌که‌و چه‌ندکارمه‌ندێکی تری کۆمۆسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا بۆ باش به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن وچاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان ، كۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی قه‌واره سیاسیه‌کان سازکرد،(عه‌بدولموئمین ده‌شتی) ڕاسپێردراوی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ئه‌ڵمانیا بۆ کاروباری هه‌ڵبژاردن که له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا ئاماده‌بو، له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا ئه‌و زانیاریانه‌ی پێی ڕاگه‌یاندین ..
به‌رپرسی بنکه به‌درێژی باسی کاروباره‌کانی بنکه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ڵمانیاو هه‌لومه‌رجه‌کانی ده‌نگدانی ره‌وه‌ندی عێراقی کردوه ، به شدرابووان سه‌رنج و پرسیاره‌کانی خۆیان خسته به‌رچاو، هه‌ندێک له به نوێنه‌ران ڕه‌خنه‌یان له کاروباره‌کانی بنکه‌که گرت، به تایبه‌ت له گۆشه‌ی دامه‌زراندی فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ندانی کاروباری هه‌ڵبژاردن و باسیان له‌وه‌کرد، که له‌م دامه‌زراندنانه‌دا ناڕه‌وایی پیادکراوه‌و لێوه‌شاوه‌یی ڕه‌چاونه‌کراوه ،به‌رپرسی بنکه‌ش به پوزشی جۆراوجۆر وه‌ڵامی به‌شداربووانی دایه‌وه،له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا (سوهه‌یلی) رایگه‌یاند، که هه‌ڵبژاردن 5 تا 7ی مانگی مارت له چواربنکه‌ی (به‌رلین، مانهایم، کوێلن، مونیخ )دا پیاده‌ده‌کرێت، له رۆژی 5ی مانگ له ئه‌ڵمانیا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن کۆتایی پێ دێت، به تایبه‌ت له نزیک و ده‌وروبه‌ری بنکه‌کانی هه‌ڵبژاردن له 5ی مارته‌وه به دواوه هه‌ر بانگاشه‌یه‌ک له‌لایه‌ن هه‌ر قه‌واره‌یه‌کی سیاسیه‌وه بکرێت به سه‌رپێچی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و کۆمیسیۆنی باڵای لێ ئاگادار ده‌کرێته‌وه،به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان قه‌واره‌ی سه‌رپێچیکار سزاده‌درێت،هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که‌له چوار بنکه‌ی ناو ئه‌ڵمانیادا 46 وێستگه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌رخان ده‌کرێت له بنکه‌کان، به‌م شێوه‌یه ..
به‌رلین /11 وێستگه
کوێلن/ 15 وێستگه
مونیخ/ 12 وێستگه
مانهایم/ 12 وێستگه
سوهه‌یلی ئه‌وه‌شی ووت، که بۆ هه‌ر قه‌واره‌یه‌کی سیاسی هه‌یه که به پێی ژماره‌ی وێستگه‌کان چاو‌دێر دابنێت، وه پتر قه‌بول ناکرێت و نۆبه‌کاریش قه‌بول ناکرێت،شایانی باسه ئه‌م قه‌وارانه‌ی خواره‌وه به‌شداریان له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا کرد (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان،پارتی دیموکراتی کوردستان،حیزبی شیوعی کوردستان،حیزبی سۆسیالیستی کوردستان،ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق ، بزو‌تنه‌وه‌ی ئێزدییه‌کان بۆ چاکسازی و پێشکه‌وتن،بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،به‌ره‌ی تورکمانی)