به‌کرحه‌بیب PUKmedia سه‌رچاوه:
هه‌ڵبژاردن له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌شه‌ریه‌تدا مانای ئاوڕدانه‌وه‌یه‌که، له‌و چه‌مکه گرنگه‌و هۆشیارترکردنی تاکه بۆ گرتنه‌رێی به‌ده‌نگه‌وه‌چونی یه‌کێک له هه‌ره پیرۆزترین و گرنگترین مافه‌کانی و به‌و پێیه‌ش بردنی کۆمه‌ڵگه‌یه به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سیکولار و خاوه‌ن مۆڕاڵ و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی له چاره‌نوسی ژیانی و (فۆڕمۆڵه‌کردنی بڕیاره چاره‌نوسسازه‌کانی) بۆ ژیانی رۆژانه‌ی.
هه‌رلێره‌وه گرنگه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عيراقدا، که بڕیاره له مانگی داهاتووی ئه‌مساڵدا به‌رێوه‌بچێت و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو تاکێکی کورد که مافی ده‌نگدانی هه‌بێت و وه‌پیر ئه‌و پڕۆسه‌یه‌وه بچێت و ته‌واوی مافه‌کانی خۆی به‌کاربهێنێت و ئازادانه ده‌نگی خۆی بدات تا هه‌ست به بوونی خۆی بکات له‌و پڕۆسه‌یه‌دا. ده‌بێت ده‌نگی تاکی کورد به فیڕۆ نه‌چێت به هه‌موو گروپ و ده‌سته‌و پێکهاته‌یه‌کیه‌وه، چونکه ده‌نگدانی ئه‌مجاره یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بێت له هه‌موو بواره‌کاندا و هه‌موو کێشه هه‌ڵواسراوه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات، هه‌ربۆیه‌ش ده‌نگدان ده‌چێته قاڵبى به‌رپرسیاریه‌تی مۆڕالیه‌وه، چونکه ئه‌مجاره‌یان میلله‌تی کورد پێویستی زۆری به ده‌نگی هه‌موو تاکێک له تاکه‌کانیه‌تی بۆ وه‌ستان دژی ئه‌و ما‌دده ناسیونالیستی و دوژمنانه‌یه عه‌ره‌بیه توندڕه‌وه، که له هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ی کورد و زڕاندنی خه‌وی چه‌ندین ساڵه‌ی شه‌هیدانمان که نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که له خه‌باتدا بوون بۆی .
ئه‌مجاره‌یان ئه‌گه‌ر وه‌کو مافێکیش به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت، پێویسته وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتیمانی پیرۆز له‌سه‌ر شانی هه‌موولایه‌ک بێت و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵبدرێت هانی خه‌ڵک بدرێت، بۆ چوون به‌ره‌و سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن .
ئه‌رکی هه‌موو لایه‌کمانه به‌هه‌موو بیر‌و بۆچون‌و ئایدیای جیاوازه‌وه کار بۆ ئه‌وه بکه‌ین، به‌رچاوی خه‌ڵک رۆشن بکه‌ینه‌وه له هه‌ستیاری قۆناغه‌که‌و زه‌روره‌تی به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه‌ی سه‌رشان، جا هه‌رکه‌س به‌پێی توانای خۆی، بۆیه خه‌ڵکی رۆشنبیر و خاوه‌ن قه‌ڵه‌م ده‌بێت ئه‌و رۆڵه کاراتر ببینن و گرنگی ئه‌و پرۆسه‌یه به شیته‌ڵی بخه‌نه به‌رچاوو گوێی خه‌ڵکی کوردستان، هه‌روه‌ها خه‌ڵکانی قاڵبووه‌وه له‌و بواره‌دا ده‌بێت کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌و سیمینار سازبده‌ن، بۆ گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه پیرۆزه و شیکارکردنی مانای پڕۆسه‌که تاکو تاکی کورد بزانێت چ پلان و ده‌سیسه‌یه‌کی خه‌ته‌رناک داڕێژراوه بۆی له تاریکیدا و تێبگات ئه‌مڕۆ به دوركه‌وتنه‌وه و خۆزویرکردنی ئه‌م ده‌شێت چاره‌نوسی ئه‌م هه‌رێمه رووه و مه‌ترسی گه‌وره ببێته‌وه.
پێویسته یه‌کده‌نگی و یه‌کهه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م گه‌لی کورد له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم زه‌نگی وه‌ئاگا هێنه‌ره‌وه و شاوری گوێ کپکه‌ری ناحه‌زان و دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بێت و په‌یامێک بێت بۆیان، راسته ئێمه له‌ناوخۆ ره‌نگه کۆک نه‌بین، به‌ڵام له ساتی چاره‌نوسازدا قه‌ڵغانی پۆڵاینی خاکی کوردانین.
ئه‌مڕۆ پێویسته شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین که ده‌ستوری عيراق ده‌بێت جێگیر بکرێت، بڕگه‌کانی که راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان جێی گفتوگۆ نه‌بن، ئه‌وه‌ش به‌وه دێته جێگیربوون که قورسایی خۆمان بچه‌سپێنینه‌وه له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان عیراقدا، که بێگومان به‌ڕێژه‌ی زۆری ده‌نگه‌کانمانه له‌وێ که ئه‌ویش به‌هه‌ماهه‌نگی و ته‌بایی خۆمان دێته جێبه‌جێبوون.
خه‌مساردی له به‌ره‌وپیره‌وه‌چوونی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌دا خه‌مساردییه به‌رامبه‌ر نیشتمان و به‌وپێیه‌ش درک نه‌کردنه به په‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مان، که وه‌کو تاکێکی کۆمه‌ڵگه به‌ده‌ر له‌وه‌ی مافێکه، ئه‌رکه و دواتر به‌رامبه‌ر به خودی تاک خۆی و هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر خێزانه‌که‌ی که ده‌یخاته به‌ر به‌رپرسیارێتیه‌کی مه‌زنی مێژوویی .