هه‌ڵبژاردن و ئازادی ده‌نگدان و را ده‌ربڕین سومبولی ئه‌و پڕۆسه دیموکراسییانه‌یه که کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی له پێناوی به شارستانیکردن و پێشکه‌وتنیدا خه‌بات و ماندووبوونیان له پێناودا ئه‌نجامداوه .. هیچ کاتیش په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می دیموکراسی هه‌ر له‌خۆوه جێبه‌جێ نه‌کراوه و به‌رقه‌رار نه‌بووه بێ ئه‌و قوربانیدانانه‌ی له پێناویدا پێشکه‌ش کراون. هه‌ر بۆیه هه‌ڵبژاردنی 7/3 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نیشتمانی عیڕاقی فیدڕاڵیش له‌خۆوه نه‌هاتۆته ئاراوه و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی و خه‌ڵکی عیراقیش به گشتی سه‌دان هه‌زار قوربانییان له‌و پێناوه‌دا به‌خشیوه.
کوردانی نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان،داوامان له هه‌موو ئه‌ندامان و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و هه‌موو لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ئه‌وه‌یه که به شێوازێکی زۆر شارستانیانه دوور له هه‌ر ململانێیه‌کی نادروست و بیرته‌سکی و به‌رژه‌وه‌ند په‌رستی و که‌مزانی کردن به‌هه‌ر لیست و قه‌واره‌یه‌کی تره‌وه به‌شداری ئاهه‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن و هه‌روه‌ک هه‌میشه نموونه‌ی خۆراگری و ئاکار به‌رزی و هێمنی و ئارامی بوون هه‌ر به‌و پێیه‌ش هه‌موو ئه‌ندامان و دۆستانمان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه خۆیان که‌لا بگرن له‌هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌کی نادروست که رێره‌وی نیشاندانی رووی گه‌ش و شارستانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له جیهانی ده‌ره‌وه‌دا بشێوێنێت، به‌و هیوایه‌شین چالاکوانی گروپ و قه‌واره سیاسییه‌کان سوودیان له ئه‌زموو‌نه‌کانی وڵاتانی پێشکه‌وتوو وه‌رگرتبێت و دروستانه به‌شداری له پرۆسه‌کانی هه‌ڵبژاردندا بکه‌ن،به شادییه‌وه بڕۆن به‌ره‌و سندوقه‌کانی ده‌نگدان .. برۆن به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن و دیاریکردنی نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خۆتان،هه‌ر یه‌ك له جیی خۆیه‌وه ویژدانی خۆی ئاسووده بکات له به‌شداریکردن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ده‌بێت هه‌موان بزانن هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ی دیموکراسیدا ئه‌و ده‌ستکه‌وته مه‌زنه‌یه که نه‌ک کورد به ته‌نیا به‌لکو هه‌موو کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی ده‌توانێت له رێیه‌وه ویست و داخوازییه‌کانی بێنێته دی .. برۆن به هێمنی بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیڕاقی فیدڕاڵ که نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان .. کاندیده‌کانی ئێوه‌ی خه‌باتگێڕ و ماندوونه‌ناس .. پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌زموون و هزر و شارستانیه‌ت به‌شێکی سه‌ره‌کی ده‌بن له پێکهاته‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌و له‌وێوه ویست و پێداویستی و داخوازییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عیڕاقی فیدڕاڵ‌دا جێبه‌جێ ده‌کرێت و هه‌ر له‌وێشدا ده‌توانرێت هه‌موو ئه‌و کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌ی ده‌رهاوێشته‌ی سیاسه‌تی رژێمه‌کانی پێشووی عیڕاق بوون و چه‌ندین شار و شارۆچکه‌ی کوردستانیشیان به‌ناوی سیاسه‌تی ته‌عریبه‌وه له کوردستان دابڕی بوو تاو و توێ و یه‌کلایی بکرێنه‌وه.
کوردانی په‌رۆش بۆ ما‌فه چاره‌نووسسازه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و کوردستان، به‌شداریکردن و چوونه سه‌ر سه‌ندوقی ده‌نگدان پیاده‌کردنی مافێکی سه‌ره‌کی که‌سایه‌تی خودی خۆته و له‌م رێیه‌وه ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی جێبه‌جێ ده‌که‌یت. به ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خۆت له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی، ئاسووده‌یی ده‌به‌خشیته دڵی دایکی شه‌هیدان و ئارامی ده‌که‌یته سه‌ر ئازاری ئه‌نفال و بێسه‌ر و شوێنان له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ، ده‌نگدانیشت به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ژماره 372 ده‌ستکه‌وته مه‌زنه‌کان و قوربانی و خه‌باتی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌کانت به‌رز و پیرۆز راده‌گریت. ده‌بێت هه‌مووان بزانن رۆژی ده‌نگدان یه‌کێکه له‌و رۆژانه‌ی به‌رپرسیارێتی مێژوویی نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆ گرتوه و داوای به‌شداری بوون له هه‌موو کوردێک ده‌کات تا به‌شداری ئه‌و ململانێ دیموکراسییه‌ی نێوان کورد و گروپ و لایه‌نه‌کانی تری شه‌قامی عێراقی بکات له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی کورسییه دابینکراوه‌کان و پڕکردنه‌وه‌ی به که‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زاو لێهاتوو، تا بتوانرێت ده‌ستکه‌وته مه‌زنه‌کانی خه‌بات و قوربانی و راپه‌ڕین بپارێزرێت.
کوردستانیانی نیشتمانپه‌روه‌ر برۆن بۆ ده‌نگدان و ده‌نگدانتان بده‌ن به کاندیده لێهاتوه‌کانی لیستی خۆتان ، لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ژماره 372، لیستی خاوه‌ن هه‌ق و خاوه‌ن مێژووی رۆژانی سه‌ختی خه‌بات، بڕۆن ده‌نگ بده‌ن به کاندیده‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، به خاوه‌ن داستانه‌کانی نه‌به‌ردی، به پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته ده‌گمه‌نه‌کانی ناوچه راگوێزراوه‌کانی دوای ئه‌نفال به هاوڕێیان و که‌س و کار و دۆستانی شه‌هید ئارام، به بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان،ته‌نیا به کاندیده په‌رۆش و دڵسۆز ه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان.
گه‌نجان و خوێندکارانی تاراوگه، ئاینده‌ی ده‌ستکه‌وته‌کان چاوه‌ڕوانی ئێوه‌یه، چه‌سپاندنی ده‌ستور و پاراستنی پێگه‌ی کورستانی له ناوه‌ند پێویستی به هیمه‌تی ئه‌مڕۆی ئێوه‌و چالاکی سبه‌ینێی ئێوه‌یه،هه‌میشه ئێوه دینه‌مۆی شۆڕش بوون و رێکخستنه پته‌وه‌کان و پێشمه‌رگه جه‌ربه‌زه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان گه‌نجانی خوێن گه‌رم بوون، زۆربه‌ی هه‌ر ئه‌وانیش بوون که‌له‌پچه‌و ئازار و په‌تی سێداره‌یان ناسی له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌مڕۆدا، هه‌مووان بڕۆن و ده‌نگ بده‌ن به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی .. ئه‌و لیسته‌ی ره‌گ و ریشه‌ی له‌نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا رۆچووه و خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هیده و کارامه‌ییان له ئه‌زمونێکی مێژوویی پڕ له ململانێوه سه‌ری هه‌ڵداوه و ئه‌و پسپۆڕ‌و سیاسه‌تمه‌داره لێهاتووانه‌ن که ده‌زانن له چ ره‌وت و شێوازێکی مامه‌ڵه‌کردندا کار و چالاکییه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی داخوازییه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.
ژنانی تێکۆشه‌ر، دایکان و خوشکانی خه‌باتگێر، گه‌نجه کچانی په‌رۆشی ئازادی و به‌خته‌وه‌ری و دایکانی ئاینده‌ی نه‌وه‌کانی دوا رۆژ ئێوه‌ن هه‌میشه ئه‌رکه گران و په‌یامه پیرۆزه‌کانتان نه‌وه به نه‌وه گه‌یاندوه و مێژوویه‌کی پڕ خه‌بات و قوربانیدانتان پڕ کردووه له رۆڵه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆز و پێشمه‌رگه و توانیوتانه رۆڵی به‌رزی په‌روه‌رده‌یی خۆتان له پێگه‌یاندنێکی دروستدا ببینن، ئێوه خه‌باتگێرانی نێو شاره‌کان و پێشمه‌رگه‌کانی شاخ بوون ، برۆن به‌ره‌و ده‌نگدان به کاندیده‌کانی خۆتان له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ژماره 372 ، ئه‌و کاندیدانه‌ی پشتگیری ته‌واو له دۆزی ژنان و پاراستنی ما‌فه ره‌واکانیان ده‌که‌ن.
کوردانی تاراوگه، لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی و کاندیده‌کانی به درێژایی مێژوویه‌کی سه‌ختی خوێناوی له شۆڕش و ململانێدا بوه له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ما‌فه ره‌واکانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا، ته‌مه‌نی، ته‌مه‌نی مێژووی ئازاره‌کانه، باڵای، باڵای شه‌هیدانه، رێبازیشی رزگارکردنی کوردستانه،لیستی کوردستانی، لیستی ماندوونه‌ناسی و خه‌بات له ئێوه‌یه و چاوه‌ڕوانی به‌شداری کردنی ئێوه‌یه.
به‌ره‌و سندوقه‌کانی ده‌نگدان له پرۆسه‌یه‌کی هێمن و ئارامی هه‌ڵبژاردندا بۆ هه‌ڵبژاردنی کاندیده‌کانی هاوپه‌یمانی کوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ.
راگه‌یاندنی لیژنه‌ی باڵای ( ی. ن. ک ) له ده‌ره‌وه
20 / 02 / 2010