بۆ به‌رز ڕاگرتن و پشتگیری لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ئیواره کۆڕێك و کۆبونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری له به‌رلین سازکرا
به‌ده‌ست و په‌نجه موزیکییه‌کانی دووبرا و دڵسۆز و پشتگیر له به‌رنامه‌ی به‌پێزی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی به‌ڕێزان کاك- کامه‌ران و به‌درخان وه‌ك ده‌ستپێك هۆڵی کۆبونه‌وه‌که‌یان به‌ده‌نگی موزیك سازکرد.
وه‌ك وه‌فایه‌کیش بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کورستان به وه‌ستانی ساتێك کۆڕی ئه‌و ئێواره‌یه کرایه‌وه، که تیایدا به‌ڕێزان نوێنه‌رانی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی شویعی کوردستان و حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان که نوێنه‌ریان ئاماده‌بوون، قسه‌وباسیان له‌سه‌ر گرنگی هه‌ڵبژاردن به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چاره‌نوس سازییه کرد و به‌رنامه‌ی لیسته‌که‌شیان خسته‌به‌رچاو. هه‌روه‌ها چه‌ندین نمونه‌ی جوانی زیندویان خسته ڕوو که به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوودا گه‌شه‌یه‌کی جۆری و چه‌ندی جوانی شانازیدارن بۆ پارته به‌شداره‌کانی ناو لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان، که له هه‌مانکاتیشدا ئیشاره‌ت به لایه‌نه دزێو و نه‌خواستراوه‌کانیش کرا و کار و به‌رنامه‌ی ئاینده‌ش بۆ هه‌وڵدان و بۆ چاککردن و باشکردنی ئه‌و دیاردانه‌ش خرانه ڕوو.
پاشان ده‌رگای گفتوگۆ بۆ ئاماده‌بووان کرایه‌وه و به چه‌ندین پرسیار و پێشنیاری په‌سه‌ند کۆڕه‌که ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرا .
له پێش کۆتایشدا خوانێك بۆ ئاماده‌بوان سازکرابو و میواندارییان کرا و کۆتایش به موزیك و هه‌ڵپه‌رکێ بوو..