روژی 27.04.2010 له به‌شی بیناسازی / زانکوی ته‌کنه‌لۆجی به‌رلین ئه‌ندازیار
له‌یلا ره‌سول بروانامه‌ی دکتورای له بواری پلا‌نسازی به ده‌ست هێنا.
کۆمسیونی تاقیکردنه‌وه که له سێ پرۆفیسۆری زانکۆی به‌رلین پێكهاتبون، نامه‌که‌یان به شێوه‌یه‌کی زۆر باش هه‌لسه‌نگاند و ووه‌ك به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی گرنگ بۆ شاره‌کانی کوردستان به تایبه‌تی وعیراق به گشتی له قه‌له‌م دا.
بابه‌تی نامه‌که بریتیبو له سه‌ر‌پێچییه‌کانی نیشته‌جێبون له شاری هه‌ولێر، ئه‌م نامه‌یه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی وئه‌کادیمی‌یه له‌سه‌ر کێشه‌ی نێشته‌جێبون له شاری هه‌ولێر وه‌ك نمونه‌ێك بۆ شاره‌کانی تری عێراق.
زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانی شار به شێوه‌یه‌کی به‌رجاو له ماوه‌ی سی ساڵی رابردو ونه‌بونی ستراتیجێکی گونجاو بۆ دابین کردنی یه‌که‌ی نیشته‌جێبون بۆ هاوڵاتیانی که‌م ده‌رامه‌ت بو به هۆکاری دروستبونی بینا نا یاسایی و سه‌رێچییه‌کان له ده‌وروبه‌ری شاره‌که وه‌ك پرۆسه‌یه‌کی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ فراوانبونی شار. ئه‌م نامه‌یه توێژینه‌وه‌یه‌که وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ دڕشتنی سیسته‌مێکی زانستی بۆ کۆنترۆڵ کردنی شارستانی و فراوانبونی شاری هه‌ولێر و هه‌روه‌ها دانانی پلانێکی گونجاوه بۆ کێشه‌ی نیشته‌جێبون به تایبه‌تی بۆ خێزانی که‌م ده‌رامه‌ت.
له‌یلا ره‌سول ئاکره‌یی خاوه‌نی به‌که‌لۆریۆسه له هه‌نده‌سه‌ی بیناسازی و ده‌رچوی زانکۆی موسله له 1987، هه‌رله‌م ساڵه‌وه وه‌ك ئه‌ندازیار ده‌ستبه‌کاربوه له شاره‌وانی دهۆك و له ساڵی 1994 تا 1997 به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی بوه له دهۆك.
پاش ده‌رچونی له وڵات و گرساندنه‌وه‌ی له ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2004 ماجستێری به‌ده‌ستهێناوه له هه‌نده‌سه‌ی بیناسازی له زانکۆی ته‌کنه‌لۆجی له به‌رلین.
وه‌کو تر یه‌کێکه له خانمه چالاکه‌کانی به‌رلین له بواری ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا.
به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی زۆزك ـه له به‌رلین و هه‌روه‌ها به‌رپرسی فیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی عێراقی‌یه له ئه‌ڵمانیا.
ئه‌م خانمه له‌گه‌ڵ سه‌رقاڵی و چالاکییه‌کانیدا، دایکێکی ڕۆح سوك و خانمێکی سه‌رکه‌وتوی ماڵیشه و خێزانی کاك ئه‌حمه‌د جان‌ـه و سێ منداڵی چاوگه‌شیشیان هه‌یه، دو کچ که دوانه‌بون و کوڕێك.ته‌مه‌نیان 7 ساڵ و 9 ساڵه، ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ن بونی ماڵ و منداڵ نه‌بونه‌ته به‌ربه‌ست له به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه و به‌شداری چالاکانه‌ش له بواره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا.
هه‌ربۆیه من به ناوی خۆم وه‌ك به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی کورد له به‌رلین و گشت هاوڕێ و دۆستان و ئه‌ندامانی ڕێکخراوی زۆزکه‌وه جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌م خانمه ئازایه ده‌که‌ین، و هیواخوازین نمونه‌ی زۆربێت.