محه‌مه‌د مه‌لا ئه‌حمه‌د ناسراو به حه‌مه‌ی مه‌لا
له‌دایکبووی 1937 له باشووری کوردستان سلێمانی کانێسکان
فه‌رمانبه‌ربووه له کارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار تا ساڵی 1960 هه‌ر له‌و ساڵه‌دا وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی عێراق 25 زه‌ماله‌ی ده‌بێت بۆ فێربوونی پیشه‌ی جۆراو جۆر له ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات، بۆیه پاش خۆپاڵاوتنی و وه‌رگرتنی یه‌کێک له‌و زه‌مالانه له 15/12/1960 ده‌گاته به‌رلین.
پاش سێ مانگ له مانه‌وه‌ی له گوندێکی نزیک به‌رلین به مه‌به‌ستی فێربونی زمانی ئه‌ڵمانی، ده‌نێردرێته شاری ماگده‌بورگ بۆ خوێندنی پیشه‌ی میکانیک.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا بێگانه زۆر که‌مبوون، ته‌نها دوو عه‌ره‌بی عێراقی و کوردێکی باشوور به ناوی جه‌لال به‌یتوشی ده‌ناسێت که له‌وکاته‌دا خوێندکاری قۆناغی دووه‌می هونه‌ره‌جوانه‌کان ده‌بێت.
بۆ مێژوو به‌م جۆره باس له‌و سه‌رده‌مانه ده‌کات.
کاتێک گه‌یشتمه به‌رلین (ئه‌ڵمانیای دیموکراسی) شوێنه‌واری وێرانکراوی پاش جه‌نگی جیهانی زۆر پێوه دیاربوو.
|
|
له هاوینی 1961 له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک خوێندکار چووین بۆ هاوینه‌هه‌وارێک له‌سه‌ر ده‌ریای به‌لتیق، من به شاری به‌رلیندا گه‌ڕامه‌وه، تا 13/8/1961 هاتوچۆ له به‌ینی هه‌ردوو به‌رلینی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا دا ئاسایی بووه به گشت هۆ‌کانی هاتووچۆوه وه‌ک پاس، شه‌مه‌نده‌فه‌ر، میترۆ و ترام، هتد.. ئه‌و ئێواره‌یه کاتژمێر 6 له قاوه‌خانه‌یه‌ک دانیشتبووم نزیک سنوری هه‌ر دوو به‌رلین له پڕ بوو به ده‌نگه ده‌نگ که چومه‌ده‌ره‌وه بیستم که ئه‌ڵمانیای دیموکراسی سنوری ده‌ستنیشان کردووه و ئیدی ئه‌و هاتووچۆیه نامێنێت له به‌ین‌دا.
دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م له په‌یمانی پوتسدام حوله‌فا بڕیاری دابه‌شکردنی ئه‌ڵمانیای دا به دوو به‌ش ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا، ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات که به ئه‌ڵمانیای دیموکراسی ناسرابوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕووسیا و ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا ناسراو به ئه‌ڵمانیای کۆماری له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا دا بوو.
بۆ ئێمه‌ی خوێندکارانی بیانی بۆ هاتوچۆ فیزه‌مان وه‌رده‌گرت.
پاش دوو هه‌فته له شاری مونستری ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا کۆنگره‌ی خوێندکارانی کورد به‌سترا، ئه‌وه بۆ یه‌که‌م جارم بوو به فیزه بچمه به‌شی ڕۆژئاوا.
کورده‌کان ئه‌و کاتانه له زۆربه‌ی بۆنه‌کاندا وه‌ک نه‌ورۆز و سه‌ری‌ساڵاندا یه‌کیان ده‌گرت و له هه‌ر شارێک بۆنه ڕێکبخرایه به په‌رۆشه‌وه به‌شداریمان ده‌کرد و ئاماده‌بووین چه‌ندین شار ببڕین بۆ کۆبونه‌وه له‌ده‌وری یه‌کتری.
ساڵی 1962 من و که‌مال فوئاد و جه‌لال به‌یتوشی و نه‌جیبی حاجی ئیبراهیم به‌شداری میهره‌جانی خوێندکاران و گه‌نجانی جیهانمان کرد که له شاری هێلسنکی فیله‌ندا، له‌و میهره‌جانه‌دا نوێنه‌ری 147 ووڵات به‌شداربوون. بێجگه له ئێمه چه‌ندکوردێکی تریش که له ووڵاتانی ئه‌وروپاوه هاتبوون به‌شداربوون.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌مان له‌و میهره‌جانه به‌ڕێکه‌وتین بۆ شاری براونشڤایگی ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا بۆ به‌شداریکردن له کۆنگره‌ی خوێندکارانی کورد له ئه‌وروپا.
به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستیم و نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌وه که‌بۆم کرا، نه‌متوانی له کاتی خۆیدا به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌کانم بم، هه‌ربۆیه له‌و هاوڕێیانه‌م دابڕام که له‌گه‌ڵم بوون، چونکه ئه‌وان پاش ته‌واوکردنی خوێندنه‌کانیان گه‌ڕانه‌وه.
پاش چاکبونه‌وه‌ی ته‌ندروستیم و له‌کاتی تاقیکردنه‌وه‌کاندا له 8 ی شوبات 1963 حکومه‌ته‌که‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسم ڕوخا، ئیتر منیش نه‌گه‌ڕامه‌وه. پاش ته‌واو بونی خوێندنه‌که‌م ده‌ستمکرد به‌کار تا سه‌ره‌تای 1965 ئیتر گه‌ڕامه‌وه بۆ عێراق. به گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ماوه‌ی 3 مانگ به‌ندکرام و باری ته‌ندروستیم خراپبوو، هه‌ربۆیه له سه‌رتای 1966 جارێکی تر گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا و نه‌شته‌رگه‌ییه‌کی تریشم بۆکرا.
له‌به‌ر گرانی کاری میکانیکی بۆ ناساغێکی وه‌ک من، هه‌وڵمدا له بوارێکی تردا به‌ختی خۆم تاقیبکه‌مه‌وه، پاش سێ ساڵ و نیو دبلۆمم هێنا له بواری تیشک (ئه‌شیعه) دا و له 1973 وه ده‌ستم کرد به کارکردن له نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆی به‌رلین تا ساڵی 1993، ئیتر به هۆی نه‌خۆشییه‌وه خۆم خانه‌نشین کرد.
له ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیم له گه‌ڵ کورده‌کاندا هه‌بووه و ئه‌ندامی خوێندکارانی کورد بووم له ئه‌ورپا، له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی عێراقی بووم.
له‌و خوێندکاره کوردانه‌ی له شه‌سته‌کاندا له ئه‌ڵمانیابوون و په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیاندا هه‌بوو، د.که‌مال فوئاد، جه‌لال به‌یتوشی، هیوا به‌هجه‌ت، د. دارا ئه‌دیب که له ساڵی 1985 له به‌رلینی ڕۆژئاوا کۆچی دوایی کرد و هه‌ر له‌وێش نێژرا. هه‌روه‌ها ئیسماعیل عه‌بدولڵا ناسراو به سمکۆ ئه‌میش له ساڵی 1993 کۆچی دوایی کرد و له گۆڕستانی تورکه‌کان به‌خاک سپێردرا. هاوڕێی دڵسۆزم به‌کری حاجی مه‌لا خالید که نه‌خۆشکه‌وت کۆتایی 1974 گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی و له‌وێ کۆچی دوایی کرد. ئه‌مانه‌ی که ناوم هێنان، له پێش منه‌وه له ئه‌ڵمانیا بوون.
ئیتر له ساڵانی دوای هاتنی منه‌وه به‌رده‌وام کورد ئه‌هاتن بۆ ئه‌ڵمانیا بۆ خوێندن، ئه‌وانه‌ی ئه‌هاتن بۆ ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا له‌سه‌ر حسابی خۆیان ئه‌یان خوێند، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌هاتن بۆ ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات به ته‌زکییه‌ی پارته‌سیاسیه‌کان، گه‌نجانی عێراقی، قوتابیانی عێراقی، سه‌ندیکای عێراقی یان ژنانی عێراقییه‌وه وه‌رده‌گیران. له پاڵ خوێندنه‌کانیاندا له کۆمه‌ڵه‌ی خوێدنکارانی کورد له ئه‌ورپا لقی ئه‌ڵمانیا و خوێندکارانی عێراقی دا کاریان ده‌کرد.
چه‌ند ناوێکی تریش دێنه‌وه یادم وه‌ک فریاد نوری، د. جوامێر مه‌جید، جه‌میل وداغ، د. عه‌زیز ئه‌مین، ڕه‌ئوف ئه‌حمه‌د، کامیل نامدار، ئه‌نوه‌ر سه‌ڵته...
یه‌که‌م جار ژیانی خێزانی له ساڵی 1967 له‌گه‌ڵ خانمێکی ئه‌ڵمانی پێکهێناوه و کچێکی لێی هه‌یه.
جارێکی تر به‌ختی خۆی له‌گه‌ڵ خانمێکی کورد له ساڵی 1994 به ناوی مامۆستا ڕوناک (ڕوناکی جه‌لی زاده) تاقیده‌کاته‌وه ئێستا خێزانێکی ته‌باو به‌خته‌وه‌رن.
پاش دواندنی ڕوناک خانی خێزانی کاکه حه‌مه، چه‌ند بابه‌تێکی گێڕایه‌وه که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به به‌رلینـه‌وه هه‌بوو، له هه‌مان کاتیش‌دا چه‌ند به‌روار و ناوێکی باسکرد که به‌شێکن له مێژووی کوردی دانیشتووی به‌رلین. به‌سوپاسه‌وه پاش داواکردنم لێی بۆ باسکردنێکی کورته‌یه‌ک له ژیانی خۆی به‌م جۆره دوا:
ناوم ڕوناک عومه‌ر ره‌فعه‌ت ـه له بنه‌ماڵی جه‌لی زاده‌م، ساڵی 1953 له دایک بووم. قۆناغه‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیم له شاری ڕانیه و قۆناغی ئاماده‌یشم له شاری کۆیه ته‌واو کردووه.
ساڵی 1976 زانکۆی سلێمانی کۆلیجی ئاداب به‌شی زمانی کوردیم ته‌واوکردووه. له مانگی 10 ی 1976 به پیشه‌ی مامۆستایی له دهۆک له خانه‌ی پێگه‌یاندنی مامۆستایان دامه‌زراوم پاشان گواستراومه‌ته‌وه بۆ سلێمانی.
له ساڵی 1977 - 1979 مامۆستای خانه‌ی پێگه‌یاندنی مامۆستایانی کچان له سلێمانی بووم، پاشان بووم به یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری دواناوه‌ندی شیرینی کچان و پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری دواناوه‌ندی یه‌کێتی کچان و دواناوه‌ندی چوارچرای کچان تا ساڵی 1994.
دوای پێکهێنانی ژیانی خێزانیم له 20.04.1995 ـه‌وه له به‌رلین نیشته‌جێم.
له مه‌ڵبه‌ندی ئاوه‌دانی له‌گه‌ڵ چه‌ند خانمێک له وانه نه‌جات مه‌حوی و ئیلهام عه‌بدولره‌حمان و دڵخۆش عوسمان و ڕوناک عه‌باس و زوبیده‌خان و چه‌ند که‌سێکی تر و له هه‌مان کاتیش‌دا چه‌ند ژنێکی ئه‌ڵمانیش له‌وانه خاتوو کریست کۆبوینه‌وه بۆ دروستکردنی ڕێکخراوێکی ژنانی کورد و یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ش له 13.11.1997 دا بوو.
بنکه‌مان له مه‌ڵبه‌ندی ئاوه‌دانی بوو، ژماره‌مان به به‌رده‌وامی له زیادبووندا بوو، مانگانه کۆبونه‌وه‌مان ده‌کرد و له کۆڕ و سیمیناره‌کانی ئاوه‌دانی به‌شدار ده‌بووین و له چه‌ندین چالاکی یاده‌وه‌ریدا ڕۆڵمان گیڕاوه، له‌وانه یادی هه‌ڵه‌بجه و نه‌ورۆز. به به‌رده‌وامی هه‌وڵمانداوه که په‌یوه‌ندیمان به‌هێزبکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌ڵماندا بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش، به به‌رده‌وام ئاگاداری کار و چالاکییه‌کانی ناوچه‌ی شالۆتنبۆرگ بووین و په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌که‌ی و لێپرسراوی بێگانه‌ی هه‌مان ناوچه هه‌بووه و ئه‌وانیش به‌شداری هه‌ندێک له کار و چالاکییه‌کانمان بوون. ئه‌و ڕێکخراوه ئێستا له‌ژێر ناوی ڕێکخراوی ژنانی کورد له تاراوگه ده‌ست به‌کاره.
ساڵی 1998 له مه‌ڵبه‌ندی ئاوه‌دانی پێشنیاری خوێندنی زمانی کوردی کرا بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی له به‌رلین ده‌ژین و زمانی کوردی نازانن یان کێشه‌یان هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌ک مامۆستا ده‌ست به‌کاربووم و له‌گه‌ڵ گروپێک خوێندکاردا تا قۆناغی پێنجهه‌می سه‌ره‌تایی.
ئه‌و خوێندکارانه به ته‌واوی فێری خوێندنه‌وه و نووسین بوون و چه‌ندین هۆنراوه و گۆرانی کوردی‌یان له‌به‌ربوو.
له ساڵی 1998 ـه‌وه له ڕۆژنامه‌ی سه‌کۆدا که به‌ڕێز حاکم پێشره‌وی سه‌ید برایمی سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد، چه‌ندین بابه‌تم بڵاوکردۆته‌وه و سه‌رپه‌رشتی گۆشه‌ی (ژن و ژیان) م ده‌کرد، مایه‌ی شانازیمه که توانیومه خزمه‌تێکی بچوک به ژنی کورد بگه‌یه‌نم.
منیش به سوپاسه‌وه هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساغیان بۆ ده‌خوازم
سوپاسی زۆریش بۆ ئه‌و وێنه و زانیاریانه‌ی پێشکه‌شی کردم.
------------
Mhemed mela Ehmed nasraw be Hemey Mela
ledaykbuwî 1937 le başûrî kurdistan slêmanî kanêskan
fermanberbuwe le kargey çîmentoy serçnar ta salî 1960 her lew saleda wezaretî pîşesazî 'êraq 25 zemaley debêt bo fêrbûnî pîşey coraw cor le elmaniyaî rojeelat, boye paş xopalawtinî u wergirtinî yekêk lew zemalane le 15/12/1960 degate berlîn.
paş sê mang le manewey le gundêkî nzîk berlîn be mebestî fêrbunî zimanî elmanî, denêrdrête şarî magdeburg bo xuwêndinî pîşey mîkanîk.
lew serdemeda bêgane zor kembûn, tenha dû 'erebî 'êraqî u kurdêkî başûr be nawî celal beytuşî denasêt ke lewkateda xuwêndkarî qonaxî duwemî hunerecwanekan debêt.
bo mêjû bem core bas lew serdemane dekat.
katêk geyştme berlîn (elmaniyaî dîmukirasî) şuwênewarî uwêrankirawî paş cengî cîhanî zor pêwe diyarbû.
le hawînî 1961 legel komelîk xuwêndkar çuwîn bo hawînehewarêk leser deriyaî beltîq, min be şarî berlînda geramewe, ta 13/8/1961 hatuço le beynî herdû berlînî rojeelat u rojawa da asayî buwe be gişt hokanî hatûçowe wek pas, şemendefer, mîtiro u tiram, htd.. ew iêwareye katjmêr 6 le qawexaneyek danîştbûm nzîk snurî her dû berlîn le pir bû be denge deng ke çumederewe bîstm ke elmaniyaî dîmukirasî snurî destinîşan kirduwe u îdî ew hatûçoye namênêt le beynda.
duway cengî cîhanî duwem le peymanî putsdam hulefa biriyarî dabeşkirdinî elmaniyaî da be dû beş elmaniyaî rojeelat u elmaniyaî rojawa, elmaniyaî rojeelat ke be elmaniyaî dîmukirasî nasrabû le jêr deselatî rûsiya u elmaniyaî rojawa nasraw be elmaniyaî komarî lejêr deselatî emrîka u berîtaniya u ferensa da bû.
bo iêmey xuwêndkaranî biyanî bo hatuço fîzeman werdegirt.
paş dû hefte le şarî munstirî elmaniyaî rojawa kongirey xuwêndkaranî kurd bestira, ewe bo yekem carm bû be fîze bçme beşî rojawa.
kurdekan ew katane le zorbey bonekanda wek newroz u serîsalanda yekiyan degirt u le her şarêk bone rêkbixiraye be peroşewe beşdarîman dekird u amadebuwîn çendîn şar bibrîn bo kobunewe ledewrî yektirî.
salî 1962 min u kemal fwad u celal beytuşî u necîbî hacî îbirahîm beşdarî mîhrecanî xuwêndkaran u gencanî cîhaniman kird ke le şarî hêlsnkî fîlenda, lew mîhrecaneda nuwênerî 147 ûlat beşdarbûn. bêcge le iême çendkurdêkî tirîş ke le ûlatanî ewrupawe hatbûn beşdarbûn.
paş geraneweman lew mîhrecane berêkewtîn bo şarî birawnşvaygî elmaniyaî rojawa bo beşdarîkirdin le kongirey xuwêndkaranî kurd le ewrupa.
behoy xirapî barî tendrustîm u neştergeriyekewe kebom kira, nemtwanî le katî xoyda beşdarî taqîkirdinewekanim bm, herboye lew hawrêyîanem dabiram ke legelm bûn, çunke ewan paş tewawkirdinî xuwêndinekaniyan geranewe.
paş çakbunewey tendrustîm u lekatî taqîkirdinewekanda le 8 î şubat 1963 hikumetekey 'ebidulkerîm qasm ruxa, îtir minîş negeramewe. paş tewaw bunî xuwêndinekem destmkird bekar ta seretay 1965 îtir geramewe bo 'êraq. be geranewem bo mawey 3 mang bendkiram u barî tendrustîm xirapbû, herboye le sertay 1966 carêkî tir geramewe bo elmaniya u neştergeiyekî tirîşm bokira.
leber giranî karî mîkanîkî bo nasaxêkî wek min, hewlmda le biwarêkî tirda bextî xom taqîbikemewe, paş sê sal u nîu diblomm hêna le biwarî tîşk (eşî'e) da u le 1973 we destm kird be karkirdin le nexoşxaney zankoy berlîn ta salî 1993, îtir be hoy nexoşiyewe xom xanenşîn kird.
le elmaniyaî rojeelat berdewam peywendîm le gel kurdekanda hebuwe u endamî xuwêndkaranî kurd bûm le ewrpa, le heman katîşda endamî komeley xuwêndkaranî 'êraqî bûm.
lew xuwêndkare kurdaney le şestekanda le elmaniyabûn u peywendîm legeliyanda hebû, d.kemal fwad, celal beytuşî, hîwa behcet, d. dara edîb ke le salî 1985 le berlînî rojawa koçî duwayî kird u her lewêş nêjra. herweha îsma'îl 'ebidulla nasraw be smko emîş le salî 1993 koçî duwayî kird u le gorstanî turkekan bexak spêrdra. hawrêyî dlsozm bekirî hacî mela xalîd ke nexoşkewt kotayî 1974 gerayewe bo slêmanî u lewê koçî duwayî kird. emaney ke nawm hênan, le pêş minewe le elmaniya bûn.
îtir le salanî duway hatinî minewe berdewam kurd ehatin bo elmaniya bo xuwêndin, ewaney ehatin bo elmaniyaî rojawa leser hsabî xoyan eyan xuwênd, belam ewaney dehatin bo elmaniyaî rojeelat be tezkiyey partesiyasiyekan, gencanî 'êraqî, qutabiyanî 'êraqî, sendîkay 'êraqî yan jnanî 'êraqiyewe werdegîran. le pal xuwêndinekaniyanda le komeley xuwêdinkaranî kurd le ewrpa lqî elmaniya u xuwêndkaranî 'êraqî da kariyan dekird.
çend nawêkî tirîş dênewe yadm wek Friyad nurî, Dr. Cwamêr Mecîd, Cemîl Udax, Dr. 'Ezîz Emîn, Reiuf Ehmed, Kamîl Namdar, Enwer Selte... yekem car jiyanî xêzanî le salî 1967 legel xanimêkî elmanî pêkhênawe u kçêkî lêyî heye.
carêkî tir bextî xoy legel xanimêkî kurd le salî 1994 be nawî mamosta runak (runakî celî zade) taqîdekatewe iêsta xêzanêkî tebaw bextewern.
|