چه‌ندین ناوه‌ند و ڕێکخراوی به‌رلین پێکه‌وه که نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی ڕه‌وه‌ندی کورد ده‌که‌ن، نامه‌یه‌کی ناڕه‌زاییان بڵاوکرده‌وه دژی ئه‌و ئه‌و تۆپباران و سنوربه‌زاندنه‌ی ڕژێمی ئێران، که به‌هۆیه‌وه سه‌دان خێزان ئاواره‌بون و زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی مادییان لێکه‌وتووه و شه‌هیدێك و چه‌ندین برینداریشی لێکه‌وتۆته‌وه..
هه‌ر له‌و نامه‌یه‌شدا ئه‌م داواکارییانه ئاراسته‌ی ڕژێمی ئێرانی به ڕێی باڵیۆزخانه‌که‌یانه‌وه کراوه:
1- ڕاگرتنی به په‌له‌ی تۆپباران.
2- کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له خاکی باشوری کوردستان.
3- قه‌ره‌بوی زیانلێکه‌وتووان بکه‌نه‌وه.
4- وازهێنان له‌و جۆره ده‌ستدرێژیکردنه.
5- گرتنه‌به‌ری ڕێگا چاره‌ی ڕامیاری بۆ کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانیان.
ناوی ناوه‌ند و کۆمه‌ڵه کوردییه‌کان:
کۆمه‌له‌ی زۆزگ، کۆمه‌له‌ی ئاوه‌دانی کوردستان، ناوه‌ندی کوردی له به‌رلین، ناوه‌ندی میزۆپۆتامیا و ئه‌لمان بۆ فێربون، کۆمه‌له‌ی خۆییبون، کۆمه‌ڵه‌ی کوردی سوریا، ئه‌نجومه‌نی گه‌لی کورد له به‌رلین، نوسینگه‌ی کۆمه‌له‌کانی کورد له به‌رلین، کۆمه‌لی پزیشکانی کورد له به‌رلین و کۆمه‌له‌ی براده‌رانی که‌رکوک له به‌رلین.
وێنه‌یه‌ک له‌و نامه‌یه بۆ باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌به‌رلین چووه