ڕۆژنامەی ئازاد و ڕێکخراوەکانی کومەڵگای مەدەنی لە چوارچیوەی تێزێکی دکتورا

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 2010.09.08 لە هۆڵی فرانکلینی زانکۆی تەکنەلوجی بەرلین بەشی کۆمەڵناسی نامەی دکتورای خوێندکار هەڵۆ سەلام لەژێر ناونیشانی (کاریگەری کۆچ لەسەر گۆڕانکاریەکانی کورستانی عێراق) لایەن دەستەی هەڵسانگاندنەوە کەپێکهاتبو لە کۆمەڵناس پڕۆفیسور د. هوبەرت کنوبڵاوخ وەک سەرپەریشتیاری یەکەم ، ڕۆژهەڵاتناس پڕۆفیسور د. پیتر هاینە وەک سەرپەریشتیاری دووەم وە کۆمەڵناس پڕۆفیسور د.ئەڕنۆڵد ڤیندلەر وەک سەرۆک بەپلەی زۆڕباش بەسەندکرا.

ڕۆڵی تارەوگا لە پێشخستن وسەرهەڵدانی ڕۆژنامەی ئازاد و ڕێکخراوەکانی کومەڵگای مەدەنی تێزی نامەکە بوو. نامەکە سەرهەڵدانی گۆڤاری ئازادی لەکوردستان پاشان گۆڤاری ڕەهەند لەتارەوگا وەک هەنگاوی سەرەتای دروست بوونی میدیای ئازاد لەکوردستان ناسناند. پاشان ڕۆڵی دەستەی نوسەرانی ڕەهەند بەتایبەتی بەختیار عەلی، ئاراس فەتاح، مەریوان قانیع، ڕێبوار سیوەیلی لەسەر گەشەکردنی میدیا ئازاد خراوەتە ڕوو. ڕۆژنامەی هاوڵاتی و ئاوینە لەگەڵ گۆڤاری لڤین بەنموونە وەرگیراون.
مانیپولەکردنی ڕاگەیاندن وهەواڵ وزانیاری لەلایان دەسەڵاتی حیزبیەوە لەگەڵ تیرورکردنی ڕۆژنامەنووس سوران حەمە، ڕفاندنی د.کمال سید قادر ودادگایکردنی سەرنووسەری ڕۆژنامەی هاوڵاتی وئاوێنە وەک ئاستەنگایەکانی ڕۆژنامەی ئازاد باسی لیوەکراوە. لەبەشیکی تری نامەمەدا تیشک خراوەتە سەر میدیا ئەلکترونی بەتایبەتی ڕۆڵی ئەنترنیت وەک سەکۆێکی بێ سانسور بۆ ئاڵوگۆڕی هەواڵ وزانیاری وەشێوازیکی نوی دیموکراسی بۆ ڕادەربڕین ودروشتکرنی ڕای گشتی.

بەشیکی سەرەکی نامەکە تایبەتە بە کاریگەری تارەوگا لە سەر چالاکیەکانی کومەڵگای مەدەنی. دروستبوونی ئۆپوزیستسوین وسەرهەڵدانی ڕیکخراوەکانی کومەڵگای مەدەنی بەتایبەت لە بواری داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتان و ئازادی تاکەکەس وەک نموونە شیکراوەتەوە. داڕشتن و شیکردنەوەی تیزی نامەکە لەسەر بنەمای کۆکردنەی داتا و ڕاپرسی بەپێی پرنسیپەکانی توێژینەوە مەیدانی کۆمەڵناسی لەکوردستان و تاراوگا بوو.
تاوتوێکردنی نامەکە زیاتر لە 3 کاتژمێری خایەناند پاشان نامەکە بەپلەی زۆر باش پەسەندکرا.

هەڵۆ سەلام لە ساڵی 1972 لە گوندی شەدەڵە لەنزیک شاری سلێمانی لەدایک بووە
خویندنی سەرەتایی وناوەندی لەشاری کەرکوک تەواوکردوە. پاشان لە شاری سلێمانی خویندنی دواناوەندی تەواوکردوە.
1990 تا ساڵی 1994 خوینکاری کۆلیژی یاسا بووە لە زانکۆی سەڵاحەدین.
دوای تەواوکردنی زانکۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ کاری پارێزەری کردوە لە شاری سلێمانی.

لەساڵی 1996 دانشتوی شاری بەرلین ە، دوای تەواوکردنی قۆناغی فێربوونی زمان ساڵی 1998 لە بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی تەکنەلوجی بەرلین وەرگیرا.
سالی 2004 سەرکەوتوانە بەپلەی زۆرباش نامە بڕوانامەی ماجیستیری لەژیرناونیشانی (کۆچ بۆ نمونە کوردکانی عێڕاق) بەدەست هێناوە.
لەساڵی 2006 وەک ڕاویژکاری کومەڵایەتی (Sozialarbeiter) کار ئەکات.
کاک هەلۆ ئەندام و توێژەرە لە سەنتەری ئەورپا بۆ لێکۆلێنەوەی کوردی. لەهەمان کاتدا ئەندامی فەخری ڕیکخراوی کومەڵەی کۆمەڵناسانی کوردستان ە.

ban Copyright © 2010 Salar service