پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ٢٦/١١/٢٠١٠ لە زانکۆی پۆتسدام کاتژمێر٣ و بەئامادەبونی(١٠) پرۆفیسۆر و بهسەرپەرشتی پرۆفیسۆر دکتۆرهێننگ لۆیتەر و ئامادەبوونی چەند کەسانێکی تری ئەکادیمی و شارەزا لەبواری ماتماتیك و ئاماری زانکۆی پۆتسدام، تێزی دکتۆرای ئەیاد محەمەد زەنگنە سەبارەت بە "مۆدێلی ئامار بۆ زانیاری ناو" تاوتوێکراو دوای بەدواداچوون وگفتوگۆیەکی چڕوپڕ بە پلەی( زۆرباش) دکتۆراکەی پەسەند کرا.
سهبارهت به تێزی دکتۆراکه، له پهیوهندیهکی تهلهفۆنیدا د. ئهیاد بهمجۆره قسهی له گرنگی بابهتی دکتۆراکهی کرد:
ئەم بابەتە جگەلەوەی خۆی ماتماتیک و ئامارە بۆ سیۆسۆلۆجی و لەبواری سایکۆلۆجی زانستی دەرووناسی وپەروەردەو فێرکردندا بەکاردێت..ئەم تێزە بەشێوازو ڕێگایەکی نوێ دادەنرێ و پەیوەندی هەیە بەشیکردنەوەی زانیاری بەڕێگەیەکی ماتماتیکی و ئاماری. بۆدیاریکردنی ڕێکخستنی کۆمەڵگەو دیاریکردنی تێگەیشتنی چەند نەخۆشیەکی دەروونی لەوبوارانەدا وەک دیاردەی بوونی کێشەی لەوجۆرە لەهەر کۆمەڵگایەکدا سوودی لێدەبینرێ و بەکاردێت.
*شایانی باسە دکتۆر ئەیاد لە ١٩/١٢/٢٠٠٥ دا بەزەمالەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زانکۆی سلێمانیەوە گەشتۆتە زانکۆی پۆتسدام له پایتهختی براندنبورگی ئهڵمانیا، ماوەی ساڵێک فێربوونی زمانی ئەڵمانی خوێندووەو توانی بەسەرکەوتوویی دکتۆراکەی تەواوبکات و بێ ڕاوەستان ئێستا لەسەر گەڕانەوەیە بۆ خزمەتی کۆلیجی زانستی زانکۆی سلێمانی ..
* دکتۆر ئەیاد محەمەد ڕەمەان زەنگنە ساڵی ٣١/١٢/١٩٧١ لەکەرکوكی کوردستان لەدایک بووە.
* ساڵی ١٩٩٤ بەکەلۆریۆسی لەبەشی ماتماتیك زانکۆی موسڵ بەدەستهێناوە
* ساڵی ١٩٩٨ ماستەری لەماتماتیک لە زانکۆی موستەنسەریەی بەغدا وەرگرتووە.
* ساڵی١٩٩٨- ٢٠٠٥ مامۆستای بەشی ماتماتیک بووە لە زانکۆی سلێمانی..
پیرۆزبایی لەدکتۆر ئەیادو هەموو ئەوانەدەکهین کە بۆخوێندنی باڵا ڕوو لەدەروەی وڵات دەکەن و پاشان دەگەڕێنەوە بۆ خزمەتی زانکۆ و بواری زانست.
دەستخۆشیش لەهەنگاوی پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ ڕەخساندنی ئەو بوارە هەستیارەی خوێندن و زیادکردنی بواری پسپۆڕی بۆ زانکۆکانی کوردستان
ماڵپهڕی کورد له بهرلین به بیستنی بهدهستهێنانی ههر بڕوانامهیهك له لایهن کوردهوه به گهورهترین خهڵات دهزانێت، ههربۆیه دهڵێین، سوپاس بۆ ئهرك و ماندوبونتان، پیرۆزبای له ئێوهی بهڕێز و خۆمانیش دهکهین، به هیوای بهدهستهێنانی بڕوانامهی زیاتر، بۆ پڕکردنهوهی کهلێنه زانستییهکان..