دوا ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی 2009.09.28
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی دوا ئه‌نجامه‌کانی 17 هه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی خسته‌ڕوو که له 27 ی سێپتێمبه‌ری 2009 دا له ئه‌ڵمانیادا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نزیکه‌ی 60 ملیۆن ئه‌ڵمانی مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه، له سه‌دا 51،6 ی ژنانن، سێ یه‌کی ده‌نگده‌ران ته‌مه‌نیان له 60 ساڵ و به‌سه‌ره‌وه‌یه، لاوان له ته‌مه‌نی 18 بۆ 20 ساڵ ڕێژه‌یان ته‌نها له‌سه‌دا 4.2 ـه. له کۆی گشی ته‌نها له سه‌دا 70،8 ی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ( له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2005 دا %77،7 بوو ) به‌شداربوون. ئه‌نجامه‌کان به‌م جۆره‌بوون:
ئه‌و 622 کورسییه‌ی که له 17ـه‌هه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای یه‌کگرتوودا هه‌یه، به‌م جۆری خواره‌وه به‌سه‌ر پارته‌کاندا دابه‌شکراوه
له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا 600000 خۆبه‌خش به‌شداربوون له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و کاریان کردووه تا ئه‌و پرۆسه دیموکراتییه به شێوه‌یه‌کی ڕێك‌وپێك و سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه‌بچێت.
له دانیشتنی ڕۆژی 4شه‌ممه 14.10.2009 ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی و به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی 2009 ده‌خرێته ڕوو.