بورهان ئه‌مین/ئه‌ڵمانیا
مه‌ڵبه‌ندی ئاوه‌دانی کوردستان ڕێکخراوێکی ڕۆشنبیری که‌لتوری کوردیه‌و له‌سه‌رده‌ستی ژماره‌یه‌ک کوردی ڕۆشنبیری دانیشتوی شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا دروست بوه، له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ده‌یان کۆڕوسیمیناری سیاسی وڕۆشنبیری وسازکردوهو له‌هه‌موو بۆنه نیشتیمانی ونهتهوهییهکاندا ڕۆڵی بهرچاودهگێڕێ ،یه‌کێک له سیما هه‌ره دیاره‌کانی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده ڕێکخستنی کۆڕه‌کانی چوارشهمموانه که به پێی پلانێکی وه‌رزی هه‌ر جاره‌ی سیمینارێک بۆ ڕوناکبیرێک سازدهکاو لههۆڵێلی بچکۆله‌و ساده‌دا ده‌یان کوردی دانیشتوی به‌رلین ئاماده‌ده‌بن ودیداری فیکری و ڕاگۆڕینه‌وه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تێکی دیاریکراو دروست ده‌بێت که ئه‌مه‌ش به خزمه‌تێکی بێ وێنه ده‌ژمێردرێت بۆکورده‌کانی تاروگهو دروستکردنی پردێکی په‌یوه‌ندی به‌هێزده‌بێ له‌نێوان خۆیان و ووڵات به‌گشتی وهونه‌رو ئه‌ده‌ب وڕۆشنبیری کوردیش به‌تایبه‌تی ،له‌وه‌رزی تازه‌ی مه‌ڵبه‌نددا چه‌ندین ئێواره کۆڕ پێشکه‌شکراوه ،له هه‌فته‌کانی ڕابردوودا کۆڕێک بۆ ( کازم بابه ) ی کوردی ڕۆشنبیری کوردستانی تورکیا سازکرا ،سه‌ره‌تا ( عه‌بدولموئمین ده‌شتی ) به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ند کورته‌یه‌کی ژیانی کۆڕگێڕی خوێنده‌وه‌و کازم بابه‌ی به ئاماده‌بوان ناساند که پیاوێکی به‌ته‌مه‌نی کوردهوشارهزاییهکی باشی له باری کوردانی باکوور هه‌یه ،ئینجا مه‌به‌ستی باسکردنی ئه‌و بابه‌ته‌ی ڕوونکرده‌وه، دواتر کۆڕگێڕ هاته سه‌ر کرۆکی بابه‌ته‌که‌ی وتیایدا به‌دوورودرێژی باسی بارودۆخی کوردستانی باکووری هه‌رله‌دوای ده‌وڵه‌تی عوسمانی ودامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێی تورکیا تاده‌گاته حاڵی ئه‌مڕۆی ووڵاته‌که‌ی شێکردهوهوله درێژه‌ی قسه‌کانیدا ووتی .. ڕاسته له تورکیادا جۆرێک له دیموکراسیه‌ت هه‌یه به‌ڵام پرۆسه‌که له‌ئاست بوونی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد لاوازه‌و وه‌ک نه‌بوو وایه ،کۆڕگێر بۆ قه‌ناعه‌ت هێنان به ئاماده‌بوان چه‌ندین نموونه‌ی زیندووی هێنایه به‌رچاوان وئاماژه‌ی به هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شاره‌وانیه‌کانی تورکیا کرد که ده‌ته‌په سه‌رکه‌وتنی باشی تێدا به‌ده‌ست هێنا ،بۆیه له‌دوای سه‌رکه‌وتنه‌که‌یان پۆلیس وهێزه نهێنیه‌کانی تورکیا که‌وتونه‌ته وێزه‌ی خه‌ڵکی بێ گوناهو ئه‌ندام ودۆست ولایه‌نگرانی ئه‌م حیزبه ،هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی کوردان ومه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی چه‌کداری ووتی .. کورد میلله‌تێکی ئاشتیخوازه‌و هیچ کاتێک حه‌زی به کوشت وکوشتار نه‌بوه به‌ڵام نه‌بوونی زمانی ڕاسته‌قینه‌ی دیموکراسی گه‌لی کوردی ناچار کردوه به‌زه‌بری چه‌ک هه‌وڵی وه‌دیهێنانی مافه‌کانی بدات ،چونکه تا ئێستاش لهتورکیاله کاروباره گرنگه‌کاندا کار به یاسای بنچینه‌یی سووری ئه‌رته‌شی ده‌کرێت ،بۆیه به‌رقه‌رارکردنی ئازادی ودیموکراسی به سه‌نگێکی مه‌حه‌ک دانا بۆ چاره‌سه‌ی کێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی ناو ووڵاتی تورکیا.
هه‌روه‌ها له ئێواره کۆڕێکی تردا بۆ ڕۆشنبیر ( ئیبراهیم کۆدۆجی )کوردی باکووری کوردستان ودهرچووی به‌شی سۆسیۆلۆژی و ئه‌ندامی سه‌نته‌ری کوردی به‌رلین ،له‌ژێر ناوی ( ئیتیگراسیۆن وکوردانی ده‌ره‌وه ) ،مه‌ڵبه‌ندی ئاوه‌دانی سه‌کۆیه‌کی ئازادی بۆ کۆڕگێر وکوردانی به‌رلین ڕێکخست بۆ توێژینه‌وه‌و شێکردنه‌وه‌ی زاراوه‌ی ئیتیگراسیۆن وپه‌یوه‌ندی کورده‌کانی ئه‌ڵمانیا به وزاراوهیهو شرۆڤه‌کردنی باری ناوخۆی ئه‌و ووڵاتانه‌ی که لێیه‌وه هاتوون وهه‌روه‌ها ڕۆڵی مه‌ڵبه‌ندو ڕێکخراوه کوردیه‌کان له هاوکاریکردنی پرۆسه‌که‌و کاریگه‌ری سیاسه‌ت به‌سه‌ر ئیتیگراسیۆند ئهڵمانیاویهکێک له‌و به‌ربه‌ستانه‌شی بۆ ئاماده‌بوان شێکرده‌وه که باری سیاسی نه‌ته‌وه‌یی کورد‌و خۆبه‌ستانه‌وه‌ی تاکی کورده به مه‌سه‌له‌ی سیاسی گه‌له‌که‌ی ئه‌وجا کێشه‌ی بێ‌کاری وسیاسه‌تی چه‌وتی ئه‌ڵمانیای بهڕێگرێکی گهورهدانا له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئینتیگراسیۆن،کۆدۆجی باسی له کێشه‌ی خۆگونجاندنی کوردان کرد له‌گه‌ڵ ووڵات به‌درێژی وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی دایه‌وه که له‌ئێواره کۆڕه‌که‌دا ووروژێندران، به‌شدارانی کۆڕه‌که‌ش به لێدوان وگفت وگۆو بیروبۆچونه‌کانیان کۆڕه‌که‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندترکرد وسه‌ره‌نجام هه‌موو گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی که هه‌م ووڵاتی ئه‌ڵمانیا وههم کوردان خۆشیان که‌مته‌رخه‌من له کامڵ بوونی پرۆسه‌که .
دیسان له ئێواره کۆڕی ڕۆژی 2009.05.06 دا له‌ژێر ناونیشانی ( پرۆسه‌ی دیموکراسی له هه‌رێمی کوردستان وله عێراقی فیدڕاڵ‌دا ) بۆنووسهرو ڕۆژنامه‌نووس ( پێشڕه‌وی سه‌ید برایمی ) ڕاوێژکاری پێشووی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق سازکرد،كۆڕگێڕ به‌درێژی وبهژماره ئه‌و جیاوازیانه‌ی خسته به‌رچاوان که له‌نێوان هه‌رێم وبهغداداههن،بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق وهه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان وپرۆسه‌ی چالاکی ژیانی په‌رله‌مانی عێراقی وهه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی به نموونه‌ی چالاکبوونی دیموکراسی له‌قه‌ڵه‌مداو نه‌بوونی ده‌ستوورو سستی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستانیشی بۆ لاوازی بیری دیموکراسی گه‌ڕانده‌وه له‌هه‌رێمی کوردستاندا ،هه‌رچه‌نده دیموکراسیه‌ت سه‌ره‌تا له‌دوای ڕووخاندنی سه‌دام وداروده‌سته‌که‌ی ،هه‌رێمی کوردستان تێیدا سه‌رمه‌شق بوه وڕێ نیشانده‌ری حکوومه‌تی مه‌رکه‌زی بوه ،به‌ڵام له‌گه‌ڵ درێژبوونه‌وه‌ی کات وبه‌رده‌وامی سیاسه‌تی نوێ‌دا هاوکێشه‌که پێچه‌وانه بۆته‌وه‌و به‌غدا بۆته پێش کاروانی دیموکراسی وناوندێکی پره‌نسیپه‌کانی ئه‌م ته‌رزه سیاسیه ،ئاماده‌بوانیش به‌شداریه‌کی کاریگه‌ریان له ڕاو بۆچونه‌کان کرد‌و هه‌مووان پێیان وابوو که هه‌رێمی کوردستان پێویستی به زێتری جۆشدانی دیموکراسی وئازادیه سیاسیه‌کان هه‌یه ولهم پێناوه‌شدا هێزو لایه‌نه پێشکه‌وتنخوازو سۆسیال دیموکراتیه‌کان ده‌بێ ڕۆڵی کاریگه‌رتر بینن تا بتوانن ڕێ له وشهپۆڵه کۆنه‌په‌رستانه‌یه بگرن که پێشکه‌وتنی میلله‌ت وپرۆسه‌ی سیاسی ودیموکراسی به‌ره‌و دواوه ده‌بات ،به‌تایبه‌تیش له‌ناو په‌رله‌مانی کوردستاندا ده‌بێت بیروڕاکان به‌شێوه‌یه‌ک بخرێنه ڕوو که داتراشراوی بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی بن وله‌گه‌ڵ داخوازیه‌کانی میللوت وکۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا ڕێ بکه‌ن ،عه‌بدولموئمین ده‌شتی به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی ئاوه‌دانی کوردستان به کوردستانی نوێی ڕاگه‌یاند بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوو هه‌موو دوو هه‌فته جارێک وهه‌رجاره‌ی له‌سه‌ر بابه‌تێک وکه‌سێک ئێواره‌کۆڕێک بۆ کورده‌کانی شاری به‌رلین سازده‌که‌ن .