بێگانه له به‌رلین له زیادبووندان
له شاری به‌رلیندا به گوێره‌ی نامه‌ی فه‌رمی ژماره 231 له ده‌زگای ئاماری به‌رلین براندنبۆرگ که له 2/ 9/ 2008 ده‌رچووه نوسراوه:
له 30/ 6/ 2008 دا 473177 بێگانه له 195 ووڵاتی جیهانه‌وه له به‌رلین نیشته‌جێن. له چاو ساڵی ڕابردوودا له سه‌دا 1،5 زیادیان کردووه.
له‌وانه له سه‌دا 72،7 ی ئه‌وروپین(343907)، له‌سه‌دا 14،6 ئاسیاین، له‌سه‌دا 5،6 ئه‌مریکین، له سه‌دا 3،9 ئه‌فریقین، له‌سه‌دا 0،4 ئوستورالین.
ڕێژه‌ی بێگانه له به‌رلین له سه‌دا 14،1 –ه.
دوای خه‌ڵکانی ووڵاتانی ئه‌وروپی که ڕێژه‌یان زۆربێت له به‌رلین ئه‌وانه‌ن که له تورکیاوه هاتوون ژماره‌یان 112549 واتا ڕێژه‌ی له سه‌دا 23،8 ی هه‌موو بێگانه‌ی دانیشتووی به‌رلینن.
به پله‌ی دووه‌م پۆڵۆنین سێهه‌میش سربین.
بۆ زانیاری زیاتر و وردتر بۆ ئه‌م ناونیشانه
Anzahl der Ausländer in Berlin steigt weiter im Juni 2008 بگه‌ڕێ
یان ته‌ماشای ئه‌م ناونیشانه بکه
http://www.statistik-berlin-brandenburg.de/pms/2008/08-09-02.pdf
به‌رزترین ڕێژه‌ی بێگانه له گه‌ڕه‌کی میته‌یه که له سه‌دا 28،6 -ه،
گه‌ڕه‌کی فردریشهاین-کرۆیتسبێرگ له‌سه‌دا 23،0 وه له نۆیکۆلن له سه‌دا 22،6 –ه