زانکۆی پزیشکیی به‌رلین نامه‌ی دکتۆرای کچه پزیشکێکی کورد به ناياب په‌سه‌ندده‌كات
ئاماده‌کردنی شه‌هاب عوسمان
رۆژی 23/3/2010 بڕوانامه‌ی دکتۆرای کچه پزیشکی کورد شه‌نگه ده‌شتی له زانکۆی پزیشکی به‌رلین-شاریتێ
Charite-Universitätsmedizin Berlin
له کامپوسی بنجامین فرانکلین (نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆیی به‌رلین-شاریتێ) له لایه‌ن لیژنه‌یه‌ك که له نۆ پرۆفیسۆر پێکهاتبوو، تاووتوێكرا.
Prof.Dr.H. Schlüter, Prof. Dr. med. H. Scholtz, Prof. Dr. F. J. Schweigert, Prof. Dr. H.-g. Holzhütter, Priv.-Doz. Dr. Med. R. Vetter,.
و پێنج پرۆفیسۆری تر ئه‌ندامی لیژنه‌كه بوون و دانوستانه‌که به سه‌رپه‌رشتی
Prof.Dr. J. Jankowsk
به‌ڕێوه‌چوو.
دوای دانوستاندن و به‌رگریکردنێکی تێروته‌سه‌ل ئه‌ندامانی لیژنه‌كه به‌كۆی ده‌نگ نامه‌ی دکتۆراکه‌ی (شه‌نگه ده‌شتی) یان به پله‌ی ناياب په‌سه‌ندكرد.
بابه‌تی نامه‌ی دکتۆراکه‌شی بریتی‌بوو له ڵێکۆلینه‌وه‌یه‌کی زانستی به ناوی "گه‌ڕان و پاککردنه‌وه‌و دیاریکردنی ئه‌نزومێک نۆیرۆ پێپتیتی ئورۆتێنزین II مێتابۆلیزه ده‌کات"
(detect, Puyrify and identify an Urotensin II enzyme UME)
پرۆفیسۆره‌کان به گه‌رمی پیرۆزباییان له شه‌نگه کرد‌و ستایشیان کرد به‌وه‌ی که بابه‌تێکی سه‌رنجراکێشی کردۆته بابه‌تی دکتۆراکه‌ی و سه‌رکه‌وتووانه لێی قووڵبووه‌ته‌وه‌و به یه‌کێک له کاره زانستییه باشه پزیشکییه‌کان په‌سه‌ندیان كرد.
دایک و باوک و کەسوکاری د.شەنگەو چەند هاوڕێیەکی ئەڵمان ئامادەی تاووتوێكردنی دکتۆراکەی بوون، (پێویستە بشوترێت ئەم کچە کوردە چاوگەش و بیرڕۆشنە کچی عەبدولموئمین دەشتی نوسەرو روناکبیرە.
بەناوی دەزگای ناوەندی راگەیاندنی یەکێتيی نیشتمانيی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاسته‌ی دکتۆرە شەنگە دەشتی دەکەین و ئومێدەوارین هەمیشە سەرکەوتوو بێت.
شەنگە دوای ئەوەی کە خوێندنەکەی تەواوکرد وەک پزیشکێک جگە لە ئەڵمانیا لە لۆکسمبۆرگ و سوریا پراکتیکۆمی پزیشکی خۆی کردووەو ئێستاش لە یەکێک لە خەستەخانەکانی سویسرا لەبەشی ژنان و منداڵبوون دەوامدەکات و هەر بەدەم کارەکەشیەوە دکتۆراکەی تەواوکرد.