کۆنفرانسی یه‌کگرتنی کۆمه‌ڵه‌ی پزیشکان له به‌رلین 2011
له پێناو خزمه‌تگه‌یاندن به ڕه‌وشی ته‌ندروستی و پزیشکان خۆشیان، ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی 17.9.2011 له کۆنفرانسێکی سه‌رکه‌وتودا و به ئاماده‌بونی زیاتر له 50 دکتۆر و خوێندکاری کۆلیژی پزیشکی، هه‌ر دوو کۆمه‌ڵه‌ی پزیشکی، کۆمه‌ڵه‌ی پزیشکانی کورد له ئه‌ڵمانیا و کۆمه‌ڵه‌ی پزیشکانی کورد له ده‌ره‌وه‌ی بون به‌یه‌ك و ده‌سته‌یه‌کی کارگێری نوێیان بۆ کۆمه‌ڵه‌که‌یان هه‌ڵبژارد که پێکهاتوه له‌م دکتۆرانه
د. فازیل سه‌عید، د. شێرکۆ فه‌تاح، د. گولستان سه‌رباس، د. عه‌بدولباری مه‌حمود و پرۆفیسۆر د. حسێن بێکتاش هه‌روه‌ها د. وه‌لید و د. به‌سم وه‌ك یه‌ده‌ك هه‌ڵبژێردران.
له‌هه‌مان کاتیش‌دا ناوی کۆمه‌ڵه‌که گۆڕدرا به یه‌کگرتوی پزیشکانی کورد له ئه‌ڵمانیا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه پێش ده‌ستپێکی هه‌ڵبژاردن چه‌ند باسێکی پزیشکی به پێز له لایه‌ن چه‌ند دکتۆرێکی پسپۆره‌وه پێشکه‌ش کران له بواره‌کانی: ئورۆلۆگی، دڵ و شه‌کره و گورچیله، ڕژێنه‌کان، دڵنیایی ته‌ندروستی و ڕاپۆرتی کار و چالاکییه‌کانی 2011.
چه‌ند دیمه‌نێکی کۆنفرانس به وێنه...