ڕۆژێن ته‌ندورستیێ یێن مه‌زۆپۆتامیا
kurdi
|
په‌یوه‌ندی
به به‌شداری چه‌ند دکتۆرێکی کورد له به‌رلین، له باکوری کوردستان پزیشکه کورده‌کان کۆنفرانسی زانستی پزیشکی ده‌به‌ستن
له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا و له‌ژێر ناونیشانی
ڕۆژێن ته‌ندورستیێ یێن مه‌زۆپۆتامیا
له شاری ئامه‌د (دیاربه‌کر) به‌سه‌رکه‌وتوویی کۆنفرانسی ته‌ندروستی میزۆپۆتامیا گێڕدرا.
ئاماده‌سازی له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی پزیشکانی ئامه‌ده‌وه کرابوو، هه‌روه‌ها به‌شێکی ئاماده‌سازییه‌که‌ش بریتی بووه له گه‌ڕان و دیده‌نیکردنی شوێنه‌واره به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ش.
به‌شداری دکتۆرانی کورد له گشت پارچه‌کانی کوردستان و له جیهانه‌وه له‌م کۆنفرانسه‌دا نیشانه‌ی گه‌وره‌یی کۆنفرانس بوو، هه‌روه‌ها ده‌روازه‌یه‌کیش بوو بۆ یه‌کتر ناسینی چه‌ندین دکتۆری کوردی پسپۆر له بواره جیاجیاکاندا و په‌یداکردنی په‌یوه‌ندی به‌تین بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری زانستی پێویست له نێوانیاندا.
خاڵێکی زۆر گرنگی ئه‌م کۆنفرانسه له‌وه‌دا بوو که بابه‌ته‌کان به زمانی کوردی بوون یان له تورکی و ئینگلیزییه‌وه وه‌رده‌گێڕدرانه سه‌ر زمانی کوردی.
له‌م کۆنفرانسه‌دا چه‌ندین بابه‌تی نوێ له داهێنانه پزیشکی و زانستییه‌کاندا و بواره‌کانی پشکنین و ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری به نوێترین و پێشکه‌وتووترین شێوه، ووترانه‌وه و بوو‌نه بابه‌تی کۆنفرانس.
له کۆتایی کۆنفرانس‌دا پێشنیاری ئه‌وه‌کرا که ئه‌م جۆره کۆنفرانسه ساڵانه یان دووساڵ جارێك بکرێت و زۆرینه‌ش کۆك بوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی که له ئامه‌د بکرێت.
بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی ماڵپه‌ری پزیشکانی کورد له ده‌ره‌وه بکه
www.kurdish-doctors.com
سالار
Copyright © 2008
Salar