به‌رلین : سیمنیاره‌كانی چوار شه‌موان دیارده‌یه‌كی ڕۆشنبیری گه‌شی خه‌باتی روناكبیری كوردیه
ئه‌ڵمانیا – شه‌هاب عوسمان:
مه‌ڵبه‌ندی ئاوه‌دانی كوردستان له به‌رلین به‌رده‌وامه له به‌ڕێوه‌بردنی سیمنیاره‌كانی دا كه به‌سیمنیاری چوراشه‌مووان ناسراوه‌و له هه‌ر چوارشه‌مه‌یه‌كدا ئێواره‌یه‌ك بۆ لێدوان و گفتوگۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن و نوسه‌رو ڕوناكبیر وكه‌سێكی سیاسی و هونه‌رمه‌ندو پسپۆر له بواره‌جیاجیاكاندا بانگهێشت ده‌كه‌ن .. له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ئاوه‌دانی دا چه‌ندین سیمنیارو چالاكی به‌پێی پلانێكی ڕۆشنبیری..به‌رنامه ڕێژی بۆكراوه‌و له‌ماوه‌ی ڕابوردودا هه‌ندێكی جێبه‌جێكراوه ..چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه ژماریه‌ك نوسه‌ر به‌شداری بكات و له بانگه‌وازی یه‌كه‌میشیدا ده‌رگای كردۆته‌وه بۆ هه‌ركه‌سێك كه بابه‌تێك بۆ سودی گشتی و له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وگه‌له‌كه‌ماندا ئاماده‌بكات..شایانی باسه له دوو چوارشه‌مه‌ی ڕابوردودا دوبابه‌تی گرنگ پێشكه‌شكران یه‌كه‌میان (په‌یدابوونی ئیسلامی سیاسی له كوردستان ) ئه‌وی تریشیان ڕۆژی ١/٤/٢٠٠٩ به‌ناونیشانی (تێپه‌ڕینا قۆناغێ جڤاكیی) كه‌تیایدا میوانداری نوسه‌رو ڕوناكبیر (سلێمان محه‌ممه‌د)یان كرد‌و له هۆڵی (
Migrationsrat ) قسه له‌سه‌ر بابه‌تێك كرا كه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵ و قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵه‌وه هه‌بوو.. نوسه‌ر له باسه‌كه‌یدا پانۆرامایه‌كی قۆناغه‌كانی گۆڕان و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵی باس كرد‌و وه‌ك كه‌سێكی كۆمه‌ڵناس هه‌ر له سه‌رده‌می به‌ردینه‌وه وێنه‌یه‌كی مرۆڤی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی خسته به‌رچاوو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و گۆڕان و گه‌شه‌كردنانه‌ی كه به درێژایی میژوو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگادا هاتووه ، باسی له‌وه‌كرد كه موڵكداری و هێز چۆن سه‌ری هه‌ڵداو كۆیله‌و كه‌نیسه‌و فاكته‌ره ئاینیه‌كان چ كاریگه‌ریه‌كیان هه‌بووه ،به‌رهه‌م و ئامێره‌كانی وه‌به‌رهێنان چ كاریگه‌ریه‌كیان له سه‌ر ژیان و كۆمه‌ڵ و ده‌وروبه‌ركردو گۆڕانه‌كان به ئاقاری پیشكه‌وتن و چاوكرانه‌وه‌و وه‌به‌رهێناندا ڕۆیشت ..تا سه‌رده‌می ڕێنیسانس و گه‌شه‌كردنه‌كانی جیهان و چڕبوونه‌وه‌ی ململانیكان له هێزی موڵكداری ته‌قلیدیه‌وه بۆململانێ و ساغكردنه‌وه‌ی بازاڕ‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌كانی پیشه‌سازی و ته‌كنۆلۆژیا .. سلێمان محه‌مه‌د ئه‌وه‌ی ویستی له‌میانه‌ی ئه‌و باسه‌وه بیڵی وه‌ك په‌یمان عه‌بدوڵا وتی..ئه‌و ڕاستیه‌بوو كه به‌هۆكاره میژووییه‌كانی ئه‌و گۆڕان و كاریگه‌ریانه‌ی كه‌له‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان هه‌بووه هه‌ر له كاریگه‌ری ئاینه‌وه كه زۆر جاریش له‌په‌یامه‌كه‌ی خۆی ده‌رچووه‌و وه‌ك چه‌كێك له دژمان به‌كار هاتووه و تاسه‌رده‌می میژووی پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دوای جه‌نگ گه‌شه‌كردنه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واری سڕكراوه ..و له‌ژێر ئه‌و كاریگه‌ریانه‌دا كۆمه‌ڵگای كوردی تا ئێستا به‌ده‌ست دیارده نه‌رێنیه‌كانیه‌وه ده‌ناڵێنێ..!نوسه‌ر هۆكار‌ی ئه‌مه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و كیشانه‌ی كه باسمان كرد‌و دواتر ده‌رگای باس و خواستییان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه خسته سه‌رپشت.. كه چه‌ندین ته‌وه‌ری تری گفتوگۆی لێكه‌وته‌وه..
٭ (په‌یدابوونی ئیسلامی سیاسی) ش له كوردستان ناونیشانی ئه‌و سیمنیاره‌بوو كه له هه‌فته‌ی سیمنیاره‌كانی ئاوه‌دانیدا نوسه‌ر ئه‌حمه‌د باڵایی پێشكه‌شی كرد وه‌ك له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سیمنیاره‌كانی ئاوه‌دانی (عه‌بدولموئمین ده‌شتی)یشدا سه‌باره‌ت به‌و كۆڕه هاتبوو:
٭له‌وانه‌یه ئه‌وه ڕاست نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێین له‌باری ئێستادا 'ئیسلامی سیاسی 'یه‌كێكه له‌وبابه‌تانه‌ی كه زۆر دانوساندن و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌باره‌دا ده‌كرێت،چونكه ئیسلامی سیاسی بووه به ''ڕه‌هه‌ندێكی ئایدۆلۆژی گرنگی دامه‌زراو له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی خوداپه‌رستی و سیاسه‌ت'' ''ئاین و تیرۆر'' '' ئیسلام و دیموكراتی ''ئه‌مڕۆ هه‌ندێك له هێزه ئیسلامیه‌كان دورو نزیك چاویان بڕیوه‌ته كوردستان، بۆئه‌وه‌ی چالاكیه‌كانی خۆیانی تیا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.. ئه‌گه‌ر بێت و له كوردستان بگه‌نه مه‌رامه‌كانیان،له‌وانه‌یه ببن به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌و ده‌سكه‌وته دیموكراتیانه‌ی كه‌له‌ساڵانی دوایی هاتۆته‌دی.. دوای گفتۆگۆو بیروڕا گۆڕینه‌وه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ ئاراسته‌ی بیروبۆچونه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه چوو كه سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسی له كوردستاندا فاكته‌ری ده‌ره‌كی هۆكار‌ی دروست بوونی بووه و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌شه له‌سه‌ر ئاینده‌ی ئازادیه‌كان و گه‌شه‌كردنی دیموكراسیه‌ت.. و به‌كۆمه‌ڵگای كوردیش نامۆیه..
٭بۆ زانیاریشتان سیمنیاری داهاتووی ئاوه‌دانی ڕۆژی ٢٢/٤/٢٠٠٩ ته‌رخانه بۆ ڕوناكبیر ئیبراهیم كۆدۆجی له كۆمیته‌ی سه‌نته‌ری كوردی به‌رلین. له هۆڵی
Migrationsrat به ناونیشانی كێشه‌كانی ئینتیگراتسیۆن له‌ناو كورده‌كانی ئه‌ڵمانیادا ..
٭ به‌رلین - هه‌ر له چوارچیوه‌ی هه‌فته‌ی ڕوناكبیری و ئاهه‌نگ و یاده‌وه‌ریه‌كانی به‌هارو نه‌ورۆزو ڕاپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و كۆره‌ودا ڕێكخراوی پزیشكه كوردستانیه‌كانی ئه‌ڵمانیا –به ئاماده‌بوونی پارێزگاری (شاله‌تنبۆرگ)ی هه‌رێمی به‌رلین و (تیلمانتسۆیلیش)سه‌رۆكی ڕیكخراوی داكۆكی له‌گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو و ده‌یان دكتۆری كوردستانی هه‌موو كوردستان كه له‌شاری به‌رلین ده‌ژین یان پیشه‌ی دكتۆریان هه‌یه چ له نوسینگه‌ی پزیشكی یان له نه‌خۆشخانه‌كاندا.. پێكه‌وه ئاهه‌نگی نه‌ورۆزیان پیرۆزكرد.. سه‌ره‌تا د.ره‌سوڵ به‌ناوی ڕێكخراوی پزیشكانی كوردستانه‌وه به‌خێرهاتنی به‌شداربوان و میوانانی كرد‌و بایه‌خی نه‌ورۆزی له میژووی هزروبیری كوردا به میژوویه‌كی پڕ‌شكۆ وه‌سفكرد .. بروسكه‌ی د.ئه‌حمه‌د به‌رواری نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و دڵشاد به‌رزانی نوێنه‌ری پارتی دیماكراتی كوردستان خوێندرایه‌وه..
دواتر پارچه مۆزیكێك به‌ئاوازی ڕوسی و كوردی پیشكه‌شكرا پاشان پارێزگاری (شاله‌تنبۆرگ)له وته‌یه‌كدا پیرۆزبایی نه‌ورۆزی له گه‌لی كورد كرد‌و هیوای خواست كه دوای ڕژێمی دیكتاتۆریه‌ت كورد به ئازادی بژی .. له‌وته‌یه‌كیشدا ( تیلمان تسۆیلچ)سه‌رۆكی ڕیكخراوی داكۆكی له گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو هیوای خواست كه كورد به یه‌كگرتوویی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یان بیر نه‌چێ..به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له حزبه‌كوردستانیه‌كانی سه‌ر پانتایی سیاسی عێراق كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتن و به ئاكام گه‌یاندنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و زامنكردنی مافه‌كانی بۆ خواستن..