سەردانى (مەکتەبى پەیوەندیەکانى کەرکوک) بۆ به‌رلین
گه‌ڕانه‌وه‌
به‌رده‌وامی چالاکییه‌کانی (مەکتەبى پەیوەندییەکانى کەرکوک) له‌ شاری به‌رلین

لە شارى بەرلینى پایته‌ختى ئەڵمانیا، وەفدى مەکتەبى پەیوەندیەکانى کەرکوک، پاش ئەوەى لە وڵاتى ئیتاڵیا و ڤاتیکان چەندین دیدارو کۆبونەوەى گرنگیان ئەنجامداو کۆتاییان بەسەردانەکەیان هێنا و به‌ گه‌یشتنیان بۆ شاری به‌رلین و پشوویه‌کی کورت ده‌ست به‌ کۆبونه‌وه‌ و دیداره‌کانیان ده‌ده‌ن.
Kirche
Shand

  بە هاوکارى (رێکخراوى هاوکارى کەرکوک)، یەکشەممە 1/2/2009 کاتژمێر 10ى سەر لەبەیانى سەردانى کەنیسەى (ئازادى)یانکردو بەشداریان لە رێى و رەسمى نوێژى یەکشەممەى برا مەسیحیەکان کرد، پاش ئەوەى مەراسیمى نوێژو دوعا کۆتایى هات، لەلایەن قەشەى ژن(داگمار)ەوە بە خێرهاتنى وفدى مەکتەبیان کردو باسێکى کورتى کەرکوک و مەکتەبەکەیان بۆ ئامادەبوان پێشکەشکرد، پاشان لە لایەن قەشە(ئودۆ شمیت)ەوە لێپرسراوى مەکتەب بانگهێشتکرا بۆ پێشکەشکردنى وتەیەک.
محەمەد عوسمان عەزیز، سەرەتا کورتە باسێکى دەرەبارەى شارى کەرکوک و مەکتەبى پیەوەندیەکان بۆ ئامادەبوان کە ژمارەیان 350کەس بوو شیکردەوەو پاشان راپۆرتێکى دیکۆمێنتارى کێشەو گرفتەکانى شارەکەى پێشکەش بە ئامادەبوانکردو لە نێویدا دەربارەى برا مەسیحیەکانى شارەکە دواو لەو پرۆژەو خزمەتانەى بۆیان ئەنجامدراوە بە هاوکارى و پشتیوانى سەرۆک تاڵەبانى. لە کۆتاییدا داواى پشتیوانى هەموو لایەکى کرد بۆ شارى کەرکوک.. لێپرسراوى مەکتەب سوپاسى هەموو لایەکى کردو دیارى مەکتەبى پێشکەش بە کەنیسەى ئازادى و قەشە(ئودۆ شمیت) کرد، لە نێو خۆشحاڵى و چەپڵەرێزانى ئامادەبواندا مەراسیمەکە کۆتایى هات.
دوابەدواى ئەوە، لێپرسراوى ناوەند داواى لە خانمى قەشە(دانێلا)کرد کە چالاکڤانێکى بوارى خزمەتکردنى نابینایانە، سەردانى شارى کەرکوک بکات، لە بەرانبەردا داواتەکەى قەبوڵکردو بڕیاریدا لە ئایندەیەکى نزیکدا سەردانى شارى کەرکوک بکات بۆ خزمەتکردنى نابینایانى شارەکە.

لە درێژەى سەردانییەکەیاندا، سەر لە بەیانى دووشەممە 2/2/2009 سەردانى پرۆفیسۆر دکتۆرى ناسراوى کورد(یەحیا رەزا)یانکرد، لە دانیشتنێکدا کە هەرسێ دکتۆر(ڤارێلاس و ئۆریکاو خێزانەکەى) ئامادەیبون، لێپرسراوى مەکتەب باسێکى دەربارەى کارو چالاکیەکانى مەکتەب خستە روو، هەروەک باری سیاسى کوردستان و کەرکوک قسەى لە بارەوە کرا، هەروەها لێپرسراوى ناوەند دەستخۆشى لە پرۆفیسۆر یەحیا کرد بۆ ئەو کارانەى لە کەرکوکدا ئەنجامیداوە لە نەشتەرگەرى بێ بەرانبەرى چەندین نەخۆشى شارەکە.. لە بەرانبەردا دکتۆر یەحیا خۆشحاڵى خۆى دەربڕى و وتى: کەرکوک شارى منە، لەگەڵ ئەوەى لە وڵاتانى دەرەوە خزمەتى زۆرم کردوە بۆیە بەپێویست و ئەرکى سەرشانم زانى بێمەوە خزمەت بە دانیشتوان شارەکەم بکەم.. هەروەها وتى: لە مانگى 3 دا دەگەڕێمەوەو بۆ وتنەوەى چەند وانەیەک لە زانکۆکانى کوردستان و ئەنجامدانى چەند نەشتەرگەریەک لەو بوارەى خۆمدا.. لە کۆتاییدا لە بەرانبەر دڵسۆزى و کارەکانیدا کە بێ بەرانبەر ئەنجامیداوە، مەکتەبى پەیوەندیەکانى کەرکوک، دیارى خۆى پێشەکەش بە پرۆفیسۆر یەحیا کرد.
شایانى باسە پرۆفیسۆر یەحیا، دکتۆرێکى شارەزاو ناودارە لە وڵاتى ئەڵمانیاو کوردستان، چەندین نەشتەر گەرى گرنگى لە کوردستاندا بەبێ بەرانبەر ئەنجامداوەو بەیەکێک لە کەسایەتیە ناودارەکانى ئەڵمانیا ناسراوەو لە کتێبى(کێ کێیە)دا ناو و وێنەکەى دانراوە کە قەبارەى 5577 لاپەڕەیەو بڕیاریشە لە کتێبى گەورەى سەرجەم کەسایەتیە ناسراوەکانى ئەورپا کە دە هەزار کەسایەتى لە خۆ دەگرێت ناوى پرۆفیسۆر دکتۆر یەحیا رەزاى تێدابێت.  
Sefare
Dr. Reza
puk
Ahmed Berwari


پاش نیوەڕۆى هەمان رۆژ وەفدى مەکتەب بە سەرۆکایەتى شێخ عەلى ئیمام، کەسایەتى ئاینى و ناسراوى عەرەب و لێپرسراوى بەشى عەرەبى لە مەکتەبى پەیوەندیەکان، سەردانى باڵوێزخانەى عێراقیان کرد لە شارى بەرلین و لەلایەن (سوبحى بەروارى) قونسوڵگەرى عێراق لە بەرلین پێشوازیکران، سەرەتا شێخ عەلى ئیمام باسێکى کارو چالاکیەکانى مەکتەبەکەى بۆ رونکردنەوەو تیشکى خستە سەر برایەتى و پێکەوەژیانى هاوڵاتیانى شارەکە و هەوڵەکانى سەرۆک تاڵەبانى خستەروو کە لەو پێناوەدا لە کەرکوکدا ئەنجامیداوە.. لەبەرانبەر قونسوڵگەرى عێراق بەناوى خۆى و(عەلا هاشمى) باڵویزى عێراق بەخێرهاتنى کردن و وتى: خۆشحاڵم بەوەى کە ئێستا هەموو عێراق دەبینم کە پێکهاتەى وەفدەکەتان هەموو نەتەوەو ئاین و ئاینزاکانى تێدایە کە جوانترین شتێک لە عێراقدا ئەمەى ئێوەیە... لە درێژەى دانیشتنەکەدا پێکەوەژیان و برایەتى نەتەوەکانى کەرکوک باسى سەرەکى دانیشتنەکەبوون.. هەروەک وەفدى مەکتەب داواى لێکردن کارئاسانیان بۆ بکەن بۆ دیدارو پەیوەندیکردن لەگەڵ رێکخراوە مەدەنیەکاندا بۆ ئەوەى بتوانن پرۆژە خزمەتگوزارەیە جوراوجۆرەکانیان لەکەرکوک بە ئەنجام بگەیەنن.. لە کۆتایدا دیارى مەکتەب پێشکەش بە باڵویزخانەى عێراق کرا لە پاى خزمەتکردنى هەموو نەتەوەکانى عێراق لە وڵاتى ئەڵمانیا بەبێ جیاوازى.. شایانى باسە رێکخراوى هاوکارى کەرکوک ئامادەى دانیشتنەکانبوون.

سێ‌شەممە 3/2/2009 وەفدى مەکتەب سەردانى مەکتەبى پەیوەندییەکانى(ى.ن.ک)یان کرد و لەلایەن هەڤاڵ (د. ئەحمەد بەروارى) لێپرسراوى مەکتەب و هەڤاڵ(شاخ) کارگێڕى کۆمیتەو لێپرسراوى پەیوەندییە نیشتمانیەکان و هەڤاڵ (ئۆمید عەلى سوور) کارگێڕى کەرتى بەرلین و لێپرسراوى مەڵبەندى ئاوەدانى کوردستانەوە بەگەرمى پێشوازیان لێکرا.. سەرەتا ئەحمەد بەروارى کورتەیەکى لەمەڕ مێژوو و ژیانى پەنابەرانى کورد و سەرجەم وڵاتانى دى لە بەرلین باسکردو تیشکى خستە سەر مێژووى پەیوەندى نێوان کورد و ئەڵمان و پەیوەندییەکانى مەکتەبى (ى.ن.ک) و حزب و دامودەزگاکان و وتى: نوێنەرایەتیمان لە ئەڵمانیا بەشێوەیەکى رەسمى پێشوازیدەکرێت لەلایەن دامودەزگاکانى ئەڵمانیاوە.. هەروەها هەڵسەنگاندنى پەیوەندى نێوان (ى.ن.ک) و (پ.د.ک) بەشێکى دیکەى وتەکانى لێپرسراوى مەکتەبى ئەڵمانیابوو.. پاشان محەمەد عوسمان عەزیز لێپرسراوى مەکتەبى پەیوەندیەکانى کەرکوک، کورتەیەکى دەربارى هۆکارو کارو چالاکیەکانى مەکتەب لە شارى کەرکوک بۆ رونکردنەوەو هەوڵەکانى سەرۆک تاڵەبانى بەرز نرخاند لە رەخساندنى زەمینەى پێکەوەژیانى برایانە لەنێو نەتەوەکانى شارى کەرکوکدا، لە درێژەى وتەکانیدا لێپرسراوى مەکتەب وتى: لەگەڵ ئەوەى هەوڵى ئاشتى و پێکەوەژیانى نێوان نەتەوەکان دەدەین و بەرنامەى کارى ئێمەیە، کەرکوک زۆرێک کەمو کوڕى هەیە لەڕوى خزمەتگوزارى و پێویستى ژیانى هاوڵاتیانەوە.. بۆیە داواى لە هەڤاڵانى مەکتەبى ئەڵمانیا کرد هاوکاربن لە هێنانى رێکخراو و کۆمپانیا خزمەتگوزاریەکان بۆ شارى کەرکوک.. لە بەرانبەردا ئەحمەد بەروارى پێشوازى لەو داوایەکردو وتى: پشتیوانیتان دەکەین و کارئاسانیتان بۆ دەکەین و هەموو هەوڵەکانمان بۆ ئەو مەبەستە دەخەینەگەڕ... لە کۆتایدا دیارى مەکتەبى پەیوەندیەکانى کەرکوک پێشکەش بە مەکتەبى پەیوەندیەکانى(ى.ن.ک)کرا کە بریتى بوو لە ئاڕمى مەکتەبەکەو (10) ژمارە لە گۆڤارى (رێگا)ى مەکتەبەکە کە بەچوار زمانى نەتەوەکانى کەرکوک دەردەچێت.. شایانى باسە رێکخراوى هاوکارى کەرکوک ئامادەى دانیشتنەکەبوون. راگەیاندنى مەکتەبى پەیوەندییەکان
perleman
Dilshad

ڕۆژی چوارشەممە 4/2/2009 کاتژمێر 9ى سەر لە بەیانى بە کاتى ئەوروپا، وەفدى مەکتەبى پەیوەندییەکانى کەرکوک، سەردانى دڵشاد بارزانى نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەرپرسى لقى 6ى ئەڵمانیاى پارتى دیموکراتى کوردستان و محەمەد مەعروف جێگرى لێپرسراوى لقى 6یانکرد. لە دانیشتنێکدا لەلایەن نوێنەرى حکومەتى هەرێمەوە بەگەرمى پێشوازى کران، سەرەتا دڵشاد بارزانى باسێکى کورتى لە کارو پەیوەندیەکانى حکومەتى هەرێمى لە وڵاتى ئاڵمانیا خستە روو، دەربارەى کەرکوک و پێکەوەژیانى ئاشتیانە وتى: مایەى سەربەرزیە سەرکردایەتى کورد حەکیمانە کار دەکات لە کەرکوکداو دەبێت هەموو ئەوە بزانین ئەوروپاش بە کێشەدا تێپەڕیون تا گەیشتونەتە ئەوەى کە ئێستا هەیە.. پاشان محەمەد عوسمان عەزیز لێپرسرواى مەکتەب سوپاسى کردن بۆ ئەو دەرفەتەو کورتەیەکى لەسەر کارەکانى مەکتەب و کێشەو گرفتەکانى شارى کەرکوک و پێداویستیەکانى بۆ خستە روو وتى: هاتنى هەردوو سەرۆک و کۆمارو سەرۆکى هەریم بۆ شارى کەرکوک، خۆى لە خۆیدا گۆڕان و هەنگاوێکى نوێى ئیجابى بەدواى خۆیدا هێنا بۆ توندو تۆڵکردنەوەى پەیوەندى نێوان نەتەوەکان و رەخساندنى زەمینەیەکى نوێى پێکەوەژیان وەک هەمیشە هەردوو پێکەوە لە خەمى شارەکەو دانیشتوانەکەیدان و هەوڵەکانیان بۆ ئاشتى و ئاسودەیى هەموان خستوەتە گەڕو رۆڵى هەردوو سەرکردایەتى(ى.ن.ک) و(پ.د.ک) و بەتایبەتى مەڵبەندو لقى کەرکوکى بەرز نرخاند لە پەیوەندى نێوانیان لە پێناو شارى کەرکوکدا.. لە بەرانبەردا دڵشاد بارزانى وتى: لە کەرکوکدا مەجالێک نیە بۆ دابران لە یەکترى بۆیە هاوکارتان دەبین و هەوڵ دەدەین بەرنامەیەکى دیکەتان بۆ رێکبخەین بۆ ئەوەى پێکەوە کاریک بۆ کەرکوک بکەین و بتوانن ئەزمونەکانى ئێرە بدینن. لە کۆتایدا وەفدى مەکتەب سوپاس هەڵویستى نوێنەرى حکومەتى هەرێمیان کردو دیارى مەکتەبیان پێشکەش بە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم کرد.

هەمان رۆژ و کاتژمێر 12ى نێوەڕۆ وەفدى مەکتەبى پەیوەندیەکانى کەرکوک، سەردانى پەرلەمانى شارى بەرلین یانکردو لەلایەن پەرلەمانتار(غیاسەدین سایان) بەرپرسى پەیوەندیەکانى پەرلەمان لە سەر لیستى پارتى دیموکراتى چەپ پێشوازیان لێکرا، سەرەتا(غیاسەدین سایان) باسێکى لەمەر شارى بەرلین و پێکەوەژیانى هاوڵاتیان و کلتورە جیاوازەکان بۆ وەفدى ناوەند رونکدەوەو وتى: بەرلین نەتەوەو ئاینى زۆرى تێدایەو هیچ گرفتێکیان نیە کە هیوادارین شارى کەرکوکیش بە هەمان شێوە بەبێ کێشە بێت و ، چونکە هەندیکجار لە هەواڵەکانەوە دەبینین تیرۆریستان دەیانەوێت رێزەکانى خەڵکى ئەو شارە تێکبدەن و بشێوێنن. دواتر محەمەد عوسمان عەزیز لێپرسراوى مەکتەب، لە هۆکارو پێویستى دروستبونى مەکتەبەکە دواو بەشێک لەکارو مەهامەکانى مەکتەبى بۆ رونکردەوەو داوى لێکردن هاوکاریان بکەن بۆ پرۆژەى خزمەتگوزارى بۆ شارەکەو ئاوڕدانەوە لە شارى کەرکوک. هەروەک بە دیکۆمێنت و ئامارەوە کێشەو گرفتەکانى شارەکەى خستەروو. لە کۆتایدا غیاسەدین سایان، ئامادەیى دەربڕى لە توندو تۆڵکردنى پەیوەندیەکانى هەردوولا لە پیناو خزمەتکردنى شارى کەرکوکداو ئامادەیى دەربڕى بەوەى جارێکى دى وەفدێک لە نەتەوەکانى کەرکوک داوەت بکات لە پێناو بەرژەوەندى شارى کەرکوک.. لەکۆتایى دیدارەکەدا وەفدى مەکتەبى پەیوەندیەکان دیارى خۆى پێشکەش بە بەرلەمانى بەرلین کرد.
شایانى باسە رێکخراوى هاوکارى کەرکوک ئامادەى هەردوو دیدارەکە بوون و رۆژى هەێنیش کۆڕێکیان بۆ وەفدى مەکتەب لە شارى بەرلین ڕێکخست.

 سه‌ره‌وه

سالار Copyright © 2008 Salar