بابه‌ت/ خزمه‌تکردن به شاری که‌رکوك
وه‌ك لای زۆربه‌تان ئاشکرایه، حکومه‌تی ناوه‌ندی له به‌ر هۆکاری سیاسی یارمه‌تی پێویست به شاری که‌رکوك نه‌ك هه‌ر وه‌ك پێویست نادات، به‌ڵکو زۆرجار ته‌نگژه دروست ده‌کات له جێبه‌جێکردنی کار و پرۆژه بڕیار له‌سه‌ر دراو و هه‌نوکه‌ییه‌کانی شاری که‌رکوك.
له لایه‌کی تریشه‌وه حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستانیش، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی که له ناوندی وه‌رده‌گرێت، ته‌نها به‌شی سێ پارێزگای دهۆك، هه‌ولێر و سلێمانییه و به‌شی که‌رکوکی تێدانییه. به‌م پێیه‌ش ئه‌و یارمه‌تییانه‌ش که له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌درێن، له بودجه‌ی خۆیانه و به‌پێی پێویست به‌شی پێداویستییه‌کانی شاری که‌رکوك ناکات.
له‌م ڕووانگه‌یه‌وه، پێویستییه‌کانی شاری که‌رکوك زۆرن و یارمه‌تی هه‌موو لایه‌کی پێویسته، به نموونه:
• ئامێری پزیشکی یان ده‌رمان بۆ نه‌خۆشخانه‌کان
• پێداویستییه‌کان خوێندن بۆ خوێندکار و خوێندنگاکان
• پێداویستییه‌کانی جوتیا و زه‌وی و زار
• پێداویستییه‌کانی نابینایان یان که‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت (که‌مئه‌ندامان)
• هه‌رشتێکی شیاو که بۆ خزمه‌تی شاره‌که و خه‌ڵکه‌که‌ی بگونجێت.
هه‌ریه‌ک له‌و بابه‌ت و شتومه‌کانه‌ی ده‌ستنیشانکراون، ئه‌گه‌ر هه‌بێت و پێشکه‌ش به شاری که‌رکوك بکرێت، ئێمه به سوپاسه‌وه به نوسراو وه‌ریده‌گرین و به‌نوسراویش ده‌یگه‌یه‌نینه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی شاره‌که.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به نوێنه‌ری مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی که‌رکوکه‌وه له به‌رلین به‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه
Shushe Cafur
Köpenicker str. 100
10179 Berlin
Tel.: 017665002250
E-Mail: kafurzangne@yahoo.de
نمونه‌ی چه‌ند شتوومه‌کێکی گه‌یشتوو به جێ‌ی مه‌به‌ست له لایه‌ن مه‌کته‌بی په‌یه‌ندییه‌کانه‌وه.