به بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی کورد له به‌رلین (مۆنۆدرامای ئازاره‌کانی ئه‌ودیوی په‌نجه‌ره‌یه‌ک) پێشکه‌شکرا
له ئێواره‌ی 24/1/2009 له هۆڵی ماڵی شانۆی میته Theaterhaus Mitte هونه‌رمه‌ندی به توانا شوان که‌ریم توانی له ڕێی مۆنۆدرامایه‌که‌وه ئازاره‌کانی ئه‌ودیوی په‌نجه‌ره‌یه‌ک بهێنێته سه‌ر شانۆ و هه‌ستی گشت هونه‌رمه‌ندان و دۆستانی شانۆ و دڵسۆزانی هونه‌ر که ئاماده بوون بخاته جۆش و له‌گه‌ڵ جوڵه و هه‌ست و ئازاره‌کانیدا بیانجوڵێنێت و له‌گه‌ل خۆیدا ڕایانکێشێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره یه‌ک له دوای یه‌کانه‌ی که گوێبیستی ئه‌بون و چاوه‌ڕێی وه‌ڵام بوون.
50 ده‌قه له هونه‌ر له جوانی له پرسیار و وه‌ڵام و ململانێی نیوان عه‌قڵ و هه‌ست، ئه‌وئێواره‌یه‌ی بۆ نه‌خشاندین.
مۆنۆدرامای ئازاره‌کانی ئه‌ودیوی په‌نجه‌ره‌یه‌ک له نوسین و ده‌رهێنانی شوان که‌ریم و موزیکی مه‌ریون جه‌لال و کاری کامێرا و مۆنتاژیش ئاودێری کاکه‌ی فه‌لاح.
پاش کۆتایهاتنی مۆنۆدراماکه و پشوویه‌ک، ماڵپه‌ڕی کورد له به‌رلین خرایه به‌رچاوی ئاماده‌بوان و مه‌به‌ست و ئامانجی ئه‌م ماڵپه‌ڕه قسه و باسی له‌سه‌ر کرا.
پاشان له ده‌مه‌ته‌قێیه‌کی هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ میوانه‌کان و وه‌ڵام و ڕونکردنه‌وه و ڕاو سه‌رنجی جیاواز دا سه‌رکه‌وتوویی مۆنۆدراماکه به‌ده‌رکه‌وت.
وێنه‌گر ئێدواردۆ Foto: Eduardo