وه‌ک ئاشکرایه چه‌ندین ساڵه ژماره‌یه‌کی به رچاوی هاووڵاتییانی باشووری کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی نیشتمانی دایکدا ده‌ژین، بۆیه له‌دوای ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عسه‌وه و له یه‌که‌می پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا له‌سه‌ر ئاستی ئێراق،له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌وه کارێک کرا تا کورده‌کانی تاراوگه‌ش به‌شداری ئه‌و پرۆسه‌ی ده‌نگدانه بکه‌ن. بێ گوومان ئه‌و ئاووڕدانه‌وه‌یه و به‌شداری پێکردنه‌ی کوردانی تاراوگه سه‌لماندی که کوردانی تاراوگه ته‌نیا له ڕووی جوگرافیاوه له نیشتمانی دایک دابڕاون.
بۆ ئه‌و به‌شداری پێکردنه له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا سه‌رژمێری کورده‌کانی تاراوگه کرا، تا ده‌ستنیشانی ئه‌و که‌سانه بکرایه که له‌ڕووی یاساییه‌وه مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.ئه‌و به‌شداری پێکردنه بووه مایه‌ی ئاماده‌کردنی زانیاری پێشینه، که ده‌کرێت هه‌مان زانیاری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی هه‌رێمی کوردستاندا پشتی پێ ببه‌سترێت.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ، ئێستاشی له‌سه‌ربێت ئه‌وه‌یه که هۆکاره‌کانی لێسه‌ند‌نه‌وه‌ی مافی ده‌نگدان له کوردانی تاراوگه ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه، تا کوردانی تاراوگه بگه‌نه بڕاوی ئه‌وه‌ی که ئه‌و مافه‌یان نییه. بؤیه ته‌واوی ئه‌و که‌سانه بێبه‌شکردنیان له مافی ده‌نگدان به پێشیل کردنی مافیان و به بڕیارێکی سیاسی ڕه‌های ده‌زانن.
له‌پێناو مافی ڕه‌وای به‌شداری کردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا پێشنیازی ئه‌م خاڵانه ده‌که‌ین:
1/ کردنه‌وه‌ی لانی که‌م بنکه‌یه‌کی ده‌نگدان له پایته‌خت و شاره گه‌وره‌کانی ئه‌و ووڵاتانه‌ی که کوردی لێ ده‌ژی تا پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ڕێوه بچێت.سه‌رژمێری پێشووی کوردانی تاراوگه ڕێگه‌ی هێنانه‌وه‌ی هه‌ر بیانوویه‌کی دژ ده‌گرێت. خۆ ئه‌گه‌ر ته‌رخان کردنی بودجه بیانوو بێت، ئه‌وا ده‌کرێت ئه‌و پرۆسه‌یه به هاوکاری هه‌موان به‌ڕێوه بچێت، ئێمه وه‌ک ده‌سته‌ی پشتگیری کردن له هه‌ڵبژاردن ئه‌و هه‌وڵه ده‌خه‌ینه گه‌ڕ، به دابین کردنی بنکه‌یه‌ک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی فۆرمی ده‌نگدان له ووڵاتی ئه‌ڵمانیا له ڕێگه‌ی پۆسته‌وه.
2/ ئاماده‌کردنی فۆرمی ده‌نگدان له لایه‌ن کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه و ناردنی بۆ ئه‌و ووڵاتانه‌ی که کوردیان تێدا ده‌ژی، تاوه‌کو به‌سه‌ر ده‌نگده‌راندا دابه‌ش بکرێن و کاتی گێڕانه‌وه‌یان بۆ بنکه‌ی ده‌نگدانی دیاریکراو له‌ڕێگای پۆسته‌وه ده‌ستنیشان بکرێت، تا ته‌واوی ئه‌و فۆرمانه له‌و بنکه‌یه‌دا کۆبکرێنه‌وه و پاشانیش پرۆسه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان ئه‌نجام بدرێت.
وه‌ک ئه‌گه‌رێکی تر ده‌کرێت له ڕێگه‌ی ڕێکخراوه بیانییه باوه‌ڕ پێکراوه‌کانه‌وه‌پسوڵه‌ی ده‌نگدانه‌کان ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بکرێن به مه‌به‌ستی جیا کردنه‌وه‌یان.بێگومان ده‌کرێت هه‌موو ئه‌و کارانه با ئاماده‌بوونی لانی که‌م یه‌کێک له‌ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
ئێمه وه‌ک ده‌سته‌ی تاراوگه بۆ پاڵپشتی له هه‌ڵبژاردنی ئازادی په‌رله‌مانی کوردستان دڵنیای ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌که‌ین، که‌و ئه‌و پرۆسه‌یه له ته‌وای ووڵاتی ئه‌ڵمانیادا بێ داوا کردنی هیچ بودجه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌ده‌ین، هه‌رچه‌نده مافی کۆمیسیۆنی باڵایه که له بڕی ئه‌و 39 ملیۆن دۆلاره‌ی له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌نده‌وه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستاندا ته‌رخانکراوه، ته‌رخان بکات.
3 / ده‌رکردنی ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی فه‌رمی له بێبه‌شکردنی کوردانی تاراوگه له مافی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستاندا.
داوا له‌سه‌رجه‌م ڕێکخراو ، که‌سایه‌تی، لیستی به‌شدارانی هه‌ڵبژاردن و ماڵپه‌ره کوردیه‌کان ده‌که‌ین که به پیر ئه‌م بانگه‌وازه‌مانوه بێن و پشتگیری بکه‌ن.
هاوکات داوا له به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕ و سایته کوردیه‌کان ده‌که‌ین که که‌مپینی دژ ئه‌و ماف پێشێلکردنه له‌سه‌ر ڕووپه‌لی ماڵپه‌ڕ و سایته‌کانیان به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ وپشتگیری،ڕابگه‌یه‌نن.
به‌مه‌به‌ستی هاوکاری کردن ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ئیمه‌یل ئه‌دره‌سه‌وه بکه‌ن:
destey.tarawge@googlemail.com
ده‌سته‌ی تاراوگه بۆ پشتگیری له هه‌ڵبژاردنی ئازادی په‌رله‌مانی کوردستان / به‌رلین
03.06.2009 به‌رلین ئه‌ڵمانیا
|