پاشنیوه‌ڕۆی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 14.02.2009 گماینده‌ی کوردی له به‌رلین کۆنفرانسی خۆی به‌ست. نوێنه‌ری 18 ناوه‌ند و ڕێکخراو و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی کوردیش به‌شداری کۆنفرانس بوون.
سه‌ره‌تای کۆنفرانس له لایه‌ن سه‌رۆکی گماینده‌ی دیموکراتی کوردی له به‌رلین براندنبۆرگ کاک ڕه‌زا باران به وه‌ستانی ساتێک بۆ گیانی پاکی گه‌شمردان (شه‌هیدان)ی کورد کرایه‌وه.
ده‌ستکرا به جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی داڕێژراو بۆ کاری کۆنفرانس، سه‌ره‌تاش له ئاماده‌بووان سێ که‌س هه‌ڵبژێردران بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاری کۆنفرانس.
هه‌روه‌ها که‌وتنه سه‌رژمێرکردنی ئاماده‌بوان بۆ زانینی توانای گۆران له بڕیار و گۆڕانکاریدا، ده‌رکه‌وت که ڕێژه‌ی ته‌واو ئاماده‌ی کۆنفرانسن و توانای ده‌نگدان، بڕیار و گۆڕانکارییان هه‌یه.
له خاڵێکی تری کۆنفرانس‌دا باس له کار و چالاکییه‌کان و باری دارایی گماینده کرا.
هه‌روه‌ها ناوی هه‌موو ئه‌ندامانی فۆرشتاندی گماینده خرایه ڕوو ، له هه‌مان کاتدا به زۆرینه‌ی ته‌واوی ئاماده‌بوان ده‌نگ درا به ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌یان.
پاش پشوویه‌کی که‌م کۆنفرانس ده‌ستی به کاره‌کانی کرده‌وه.
وێنه‌گر سالار Foto: Salar
خاڵێکی تر که زۆرترین کاتی کۆنفرانسی بۆ خۆی برد، خوێندنه‌وه‌ی ئاو خاڵانه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆبوو که ده‌ویسترا بێنه گۆڕان.
خاڵی یه‌که‌م که ده‌نگی بۆ درا، گۆڕانی ناوه‌که‌ی بوو له گماینده‌ی دیموکراتی کوردی له به‌رلین براندنبۆرگ، بۆ (گماینده‌ی کوردی له به‌رلین-براندنبۆرگ) Kurdische Gemeinde zu Berlin-Brandenburg e.V.
خاڵیک که زۆر قسه‌ی له سه‌ر کرا و وه‌ک بۆ مبێکی نراوه بوو بۆ سه‌رنه‌گرتنی کاره‌کانی کۆنفرانس، خاڵی .5.2 بوو له سه‌ر مافی ئه‌ندامانی به‌شدار بوو و ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌وه و له ڕوانگه‌ی هه‌ستکردن به لێپرسراوێتی کوردانه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، کێشه‌کان چاره‌کران و گه‌یشتنه دوا قۆناغ به پێشنیازکردنی پێنج ئه‌ندام بۆ سه‌رۆکایه‌تی، چواریان خۆیان کێشایه‌وه بۆیه به ده‌نگی گشتی کاک ڕه‌زا باران جارێکی تر وه‌ک سه‌رۆکی گماینده هه‌ڵبژێردا.
شه‌ش ئه‌ندامی تریش خۆیان پاڵاوت بۆ شورای گماینده له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌ک.
پاش چوار کاتژمێر کۆنفرانس به سه‌رکه‌وتووی کۆتایی هات.