کۆنفرانسی که‌رکوک ااا له به‌رلین
دامه‌زراوه‌ی فریدریش ناومان بۆ سه‌ربه‌ستی ڕێکخه‌ری سێهه‌مین کۆنفرانسی که‌رکوکه له به‌رلین.
فریدریش ناومان ڕێکخراوێکی لیبراله و به پشتگیری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانی و دامه‌زراوه‌یه‌ک بۆ په‌یوه‌ندییه‌ده‌ره‌کییه‌کان که هه‌وڵه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، پشتگیری له ڕه‌وتی پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه و ئه‌و پێشکه‌وتنه به‌رچاوانه‌ی که له باکوری عێراق‌دا به‌ده‌ستهاتوون ده‌کات.
له مانگی 12 ی 2008 به‌شداربوانی کۆنفرانس له ناوچه‌ی ده‌ریای مردوو له ئه‌رده‌ن به به‌شداری سه‌رکرده سیاسییه‌کانی پێکهاته‌کانی شاری که‌رکوک ( به‌یانی ده‌ریای مردوو بۆ که‌رکوک) ـیان ئاماده و ئیمزاکردبوو، که وه‌ک ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بینرابوو بۆ کێشه ئاڵۆزه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی شاری که‌رکوک. ئه‌م به‌یانه خۆی له 10 خاڵدا ده‌بینێته‌وه.
بۆ جێبه‌جێکردنی خاڵه‌کانی ئه‌و به‌یانه، کاره‌کانی کۆنفرانس له 28 تا 30 ی ئه‌پریل له به‌رلین ده‌ست به‌کاربوون و کۆتای کۆنفرانس به ڕێکه‌وتنێک له ژێر ناوی ڕێکه‌وتنی به‌رلین 30 ی نیسان 2009.دا هات
به‌شداربووانی کۆنفرانس له 25 ئه‌ندام له ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوك و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نیش پێکهاتبوو که نوێنه‌ری هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی که‌رکوکی تێدابوو.
Foto: www.freiheit.org
له چاوپێکه‌وتنێکی ماڵپه‌ری کورد له به‌رلین له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ڕێزێکی شانده‌که به‌م جۆره بۆمان دووان
سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا محه‌مه‌د که‌مال ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوك و به ووته‌ی خۆی وه‌ک قسه‌که‌ری لیستی برایه‌تی له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکماندا ووتی:
پاش پێناسه‌یه‌کی دامه‌زراوه‌ی فردریش ناومان و گێڕانه‌وه‌یه‌کی کاره‌کانی کۆنفرانسه‌کانی که‌رکوک یه‌ک و که‌رکوک دوو که له عه‌مان به‌سترابوون فه‌رمووی: ئه‌م کۆنفرانسه که به که‌رکوك سێ ناسراوه، کار له سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی خاڵه‌کانی ( به‌یانی ده‌ریای مردوو بۆ که‌رکوك) ده‌کات که خۆی له چۆنیه‌تی ئالیه‌تی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له که‌رکوك دا ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها له ماده‌ی 23 ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی که‌رکوکیشدا هاتووه.
هه‌ر بۆ ئه‌م ماده‌یه‌ش لیجنه‌یه‌کی په‌رله‌مانی پێکهێنرابوو، که به‌داخه‌وه له کاره‌کانیاندا سه‌رکه‌وتوونه‌بون، به‌وه‌ی که ده‌بوایه له 31/3 ڕاپۆرتێکیان به‌رز بکردایه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌کرا...
پرسیار: ئایا مه‌رجه ئه‌و خالانه‌ی لێره له سه‌ری ڕێکده‌که‌ون بکه‌ونه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه؟
ئه‌مه شتێکی فه‌رمی نییه ت پابه‌ندبوونمان له سه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام هاوکارمان ده‌بێت له باشتر به ڕێوه‌بردنی ئیش و کاره‌کانماندا.
پرسیار: باری نا جێگیری ئه‌مڕۆی موسل و پێوه‌ری بانێکه‌وه و دوو هه‌وا بۆ که‌رکوک و موسل قسه‌ی له‌سه‌رکراوه؟
به‌دڵنیاییه‌وه، ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی موسل پاش به‌ده‌ستهێنانی زۆربه‌ی کورسییه‌کان له لایه‌ن لیست حه‌دباوه و کارکردنی تاک لایه‌نانه‌و ئاماده‌نییه لایه‌نه‌کانی تر به‌شدار بکات. ڕامانگه‌یاندووه که ئێمه‌ش زۆرینه‌ی کورسییه‌کانمان هه‌یه و به هاوبه‌شی کاره‌کانمان کردووه. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده‌نه‌بن ده‌سه‌ڵات دابه‌ش بکه‌ن ئه‌ی ئێمه بۆچی بیکه‌ین، بۆیه له کۆنفرانس ڕای خۆمانمان به ئاشکرا ووتووه ئه‌گه‌ر لیستی حه‌دبا به خۆیاندا نه‌چنه‌وه، ئه‌وه ئێمه‌ش هه‌ڵوێستمان ده‌بێت و پابه‌ندی ئه‌و ڕیکه‌وتنانه نابین که له‌سه‌ری پێکهاتووین و ئیمزامان کردوون.
پرسیار: نوێنه‌ری حکومه‌تی کوردستان سه‌ردانی کردن؟
وه‌ڵام: نوێنه‌ری حکومه‌تی کوردستان کێیه؟
پرسیار:ئه‌ی هیچ لایه‌نێکی تری کوردی سه‌ردانی کردون؟
ئه‌وه‌ی من بینیبێتم دکتۆر ئه‌حمه‌د به‌رواری و ئه‌ندامانی رێکخراوی هاوکاری که‌رکوک و چه‌ند به‌ڕێزێکی تری که‌رکوکی بوو!
به‌ڕێزێکی تریش که به دیداری شادبووین ئه‌ڵماس فاضیل که‌مال ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوكــه.
ئه‌م به‌ڕێزه‌ش تیشکی خسته‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی کۆنفرانسه‌کانی پێشتر و بۆ کۆنفرانسی که‌رکوک سێ ووتی، مه‌به‌ست له گێرانی کۆنفرانسی که‌رکوك سێ له به‌رلین، دورکه‌وتنه‌وه‌یه له‌و باره ده‌رونیه گرژ و ئاڵۆزه‌ی که کۆبونه‌وه‌کانی تیادا به‌ڕێوه‌ده‌چون و سازکردنی جه‌وێکی هێمن بۆ به‌ڕێوه‌چونی کۆنفرانس.
پرسیار: بۆ پێشوه‌خت کوردانی دانیشتووی به‌رلین، ڕیکخراوه‌کوردییه‌کان یان لایه‌نی به‌رپرس ئاگادارنه‌کراونه‌ته‌وه له ئاماده‌بونتان؟
لایه‌نه به‌رپرسه کوردییه‌کان ئاگادارن، به‌ڵام بۆ وه‌ک هه‌ندێک لایه‌نی تری گروپه‌که‌مان ئاماده‌کاری ته‌واو نه‌بووه نازانم، ئه‌بوایه پێشوه‌خت ته‌نسیق بکرایه بۆ دیتن و کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ کوردانی دانیشتوی به‌رلین، بۆ سود وه‌رگرتن له راو پێشنیاره‌کانیان سه‌باره‌ت به ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ کێشه ڕه‌واکه‌مان، به‌ڵام به‌داخه‌وه که ئه‌وه نه‌کرا.
پرسیار: سه‌ختی کارکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تردا له چیدا ده‌بینیت؟
هه‌ندێک شتی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه که ناکۆکین، وه‌ک چاره‌نوس و پاشه‌ڕۆژی که‌رکوک. هه‌رلایه‌ن و جۆره چاره‌سه‌رێك و به‌رنامه‌ی جیاوازی هه‌یه بۆ پاشه‌ڕۆژی که‌رکوک و ئاماده‌نین ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی خۆیان بگۆڕن.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری کۆکین، شته گشییه‌کانن، وه‌ک خزمه‌تکردنی شاری که‌رکوک و په‌کنه‌که‌وتنی به‌ڕێوه‌بردنیه‌تی، هه‌ربۆیه کۆبونه‌وه‌کان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌کان و کارکردن له‌سه‌ری و گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌ر بۆ خاڵه ناکۆکه‌کانمان به مه‌به‌ستی لێکنزیکبونه‌وه.
ڕاسته لێره بۆ به‌ڕێوه‌چونی کۆنفرانس جه‌وێکی گونجاو ئاماده‌کراوه و چه‌ندین پسپۆری بواره‌که ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌کانن و باسی خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر کۆنفرانسه‌که، ئه‌وه‌ی به‌ڵامانه‌وه گرنگه گه‌یشتنه به ده‌رئه‌نجامێکی گونجاو، ئه‌گه‌ر له ژورێکی داخراویشدابێت.
پرسیار: سه‌باره‌ت به هاتنتان بۆ شاری به‌رلین، چۆن ئه‌م شاره‌تان بینی؟
پاش گه‌یشتنمان له یه‌که‌م ڕۆژدا به خێرایی و سه‌رپێیی چه‌ند جێگه‌یه‌کی ناو شارمان بینی به ڕێگه‌ی ڕێنیشانده‌رێکی گه‌شتوگوزاره‌وه، بۆ نمونه پاشماوه‌ی دیواری به‌رلین و چه‌ند جێگه‌یه‌کی دیاری تری به‌رلین، پاشان له بنکه‌ی سه‌ره‌کی دامه‌زراوه‌ی فریدریش ناومان له پۆتسدام له لایه‌ن جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤۆلف دیته‌رتسومپفۆرت پێشوازی کراین.
له سی ڕۆژی کۆنفرانس‌دا زۆر به چری و به‌رده‌وامی کاره‌کانی کۆنفرانس به‌ڕێوه ده‌چون و زۆر به هیلاک چووین، به‌وه‌ی ڕۆژانه له کاتژمێر 9 ی به‌یانی تا 8 ی ئێواره له کۆبونه‌وه‌دا ده‌بوین و هه‌ر به کۆتایی هاتنی کۆنفرانسه‌که‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه که‌رکوك، خۆشحاڵده‌بووین ئه‌گه‌ر بکرایه به‌رنامه‌یه‌کیش هه‌بوایه پاش کۆنفرانس بۆ به‌شداربوان تا بتوانرایه که‌مێکیش بێت ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م شاره مه‌زن و پێشکه‌وتووه‌دا په‌یدا بکه‌ین. چونکه ئه‌م شاره مه‌زنه گه‌وره‌ترین جه‌نگ و ماڵوێرانی و دابه‌شبوونی به خۆیه‌وه بینیوه، له کاتێکدا ئێستا یه‌کێکه له شاره ڕازاوه‌کانی دنیا.
پرسیار: داواکاریتان چییه له کورده‌کانی دانیشتوی به‌رلین؟
هیواخوازم یه‌کگرتووبن و هاوکاری یه‌کبن له گشت بواره‌کانی ژیاندا، بۆ گه‌یشتن به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان و په‌یوه‌ندییه‌کی پڕسۆز وخۆشه‌ویستی به‌هێزتان هه‌بێت له‌گه‌ڵ کوردستاندا و ببنه پاڵپشتێکی به‌هێز و ده‌نگی ئێمه بگه‌یه‌ننه دنیا و هاوکار و پاڵپشت بۆ کێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان په‌یدابکه‌ن.
لێره‌وه ده‌مه‌وێت زۆر سوپاسی گشت ئه‌و به‌ڕێزانه بکه‌م که سه‌ردانیان کردوین و هه‌ست و دڵسۆزی و هاوخه‌می خۆیانیان ده‌ربڕیووه به‌رامبه‌ر به ڕه‌وایی کێشه‌که‌مان. هه‌ست به هاوخه‌می و ئێش و ئازاره‌کانتان ده‌که‌ین و سوپاس بۆ خه‌مخۆریتان.
به‌یانی کۆتایی واژۆکراوی کۆنفرانس
ده‌قی ئه‌وخاڵانه‌ی که له کۆنفرانسی ده‌ریای مردوو ئاماده‌و ئیمزاکرا به زمانی عه‌ره‌بی
إعلان البحر الميت حول محافظة كركوك
1- تطبيق مبدأ تقاسم السلطة.
2- دعم اللجنة المشكلة من قبل مجلس النواب العراقي وفق احكام المادة 23 من قانون انتخابات مجالس المحافظات.
3- تفعيل اتفاقية 2-12-2007 في مجلس محافظة كركوك.
4- محاربة الفساد واصلاح مؤسسات الادارة في المحافظة.
5- الارتقاء بمستوى الخدمات العامة وتحسين الحالة الاقتصادية.
6- تشجيع الاستثمار وايجاد فرص العمل ودعم القطاع الخاص.
7- الاسراع في حل دعاوى نزاعات الملكية.
8- احترام وضمان حقوق الانسان واستقلالية القضاء.
9- إعادة تأهيل القرى والقصبات والنواحي المهدمة والمرحّلة والمهجّرة.
10- تفعيل المادة الرابعة من الدستور العراقي بجميع فقراتها وبالاخص ما يتعلق باللغتين التركمانية والسريانية.
|