پاش وه‌رگرتنی نامه‌ی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانییه‌ه‌وه، وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ داواکاری مانگرتووان. له به‌رواری 14.03.2009 کۆتایی هێنرا به مانگرتن
هه‌ندێک له مانگرتووان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کران و پشکنینی پێویستیان بۆ کرا..
مانگرتن پێده‌نێته ڕۆژی 10 هه‌مه‌وه، چه‌ند خوێن گه‌رمێک به‌رنگاری مه‌رگیان لێره پێ باشتره وه‌ک له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ژێر چه‌پۆکی به‌عس.
مه‌خابن تا ئه‌مڕۆ وه‌ڵامێکی دڵخۆشکه‌رانه نییه و له لایه‌ن به‌رپرسیارانی ئه‌ڵمانییه‌وه ئه‌م پرسه به جدی وه‌رنه‌گیراوه. هه‌ربۆیه ئه‌م پۆله بڕیاری به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دویدا چه‌ند که‌سێکی تریش په‌یوه‌ندیان به به مانگرتووانه‌وه کردووه ئه‌وانیش شانبه‌شانی براکانیان ده‌ستیان به مانگرتن کردووه، ئه‌مه‌ش ناوه‌کانیانه:
1- مسلم ئه‌حمه‌د Muslm Ahmed
2- عیماد حه‌سه‌ن Ímad Hesen
3- حسێن موراد Hsên Murad
4- جوان ئه‌حمه‌د Cuan Ahmed
5- خدر سیدۆ Xidir Sido
6- محه‌مه‌د مه‌هدی حه‌سه‌نMuhemed Mehdî Hesen
7- سالار حه‌مدۆ Salar Hemdo
Foto: Salar
به بانگهێشتێکی ده‌سته‌ی کاری هاوبه‌شی کورده‌کانی باشوری بچوک (بنده‌ستی سوریا) له ئه‌ڵمانیا و ڕێکخراو و ناوه‌ند و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌وروپا، خۆپیشاندانێک له به‌رلین ڕێکه‌وتی 23.02.2009 سازکرا، بۆ له باربردنی ئه‌و ڕیکه‌وتنه‌ی له 17.07.2008 له نێوان حکومه‌ته‌کانی ئه‌ڵمانیا و سوریا به‌سترا و له 03.01.2009 که‌وته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتنه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوری‌یان هه‌یه یان بێ ڕه‌گه‌زنامه‌ن و خه‌ڵکی ئه‌وێن و له ئه‌ڵمانیا مافی په‌نابه‌رییان وه‌رنه‌گرتووه، ده‌بێت بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ بن ده‌ستی سوریا و چاره‌نوسێکی نادیار.
هه‌ربۆیه داواکارییان له حکومه‌تی ئه‌ڵمانی و سوری ئه‌وه‌بوو، که چاوێک بگێڕدرێته‌وه به‌و بڕیاره‌یان دا پێش گێڕاندنه‌وه‌یان، به دابینکردنی مافه سه‌ره‌تاییه مرۆڤانیه‌کانیان، وه‌ک پێدانه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوری و به‌ردانی به‌نده سیاسییه‌کان و چالاکه‌کان له بواره‌کانی مافی مرۆڤ و پابه‌ندبوون به بڕیارنامه نیشتمانییه‌کان، که ده‌وڵه‌تی سوری ئیمزای کردون ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ، هه‌روه‌ها ڕزگاربونی ووڵات له‌و ته‌نهاییه سیاسی و ئاوبورییه‌ی تێی که‌وتووه.
له ڕوانگه‌ی ئه‌و باره‌ناله‌باره‌وه که سوریای تێکه‌وتووه ده‌رده‌که‌وێت که به‌ناردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که ساڵانێکه له سه‌ر خاکی ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێن و چه‌ند قۆناغێکی ژیانیان تیا بردۆته سه‌ر و به هه‌زاران منداڵ له ئه‌ڵمانیا له‌دایک بونه و چونه‌ته قوتابخانه و له‌گه‌ڵ کلتوری ئه‌ڵمانیدا خۆیان گونجاندووه، چ کاره‌ساتێکی مرۆیی ڕووده‌دات به ناردنه‌وه‌یان بۆ بن ده‌ستی ڕژێمی سوری.
هه‌ربۆیه داواده‌کرێت له لایه‌نه به‌رپرسه‌کانی ئه‌ڵمانیا، که کاربکه‌نه سه‌ر ڕژێمی سوری بۆ پێدانه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه به‌وانه‌ی که له ئاماری 1962 له شاری حه‌سه‌که به بڕیارێکی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه بێ به‌ش کراون له بچوکترین مافه‌کانیان وه‌ک هاووڵاتی بوونیان، ژماره‌یان له‌و سه‌رده‌مانه‌دا 120 هه‌زار که‌س بوون، ئێسته خۆیان ده‌ده‌ن له 400 هه‌زار که‌س و زۆربه‌یان ده‌ربه‌ده‌ر بوونه.
fotos: www.gemyakurda.net
وه‌ک قۆناغی دوهه‌م و بۆ وه‌رگرتن و ده‌ستکه‌وتێکی دیار له‌و چالاکییه، کۆمه‌ڵیک که‌سی له خۆبردوو و قاره‌مان که پێکهاتبوون له 13 که‌س بڕیاری مانگرتنیان له خواردن دا له سه‌رله‌به‌یانی 24/02/2009 تا کاتێکی دیارینه‌کراو بۆ به‌دیهێنانی داواکارییه‌کانیان که له بڵاوکراوه‌ی ده‌سته‌ی کاری هاوبه‌شی کورده‌کانی باشوری بچوک دا هاتوه، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانی له به‌رلین له ئالت موئابیت 101
Bundesministerium des Innern
Dienstsitz Berlin
Alt-Moabit 101 D
10559 Berlin
مه‌خابن تا ئه‌مڕۆ سێ له مانگرتووان به‌هۆی خراپی ته‌ندروستییانه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراون.
هه‌ر ئه‌مڕۆش چه‌ند که‌سێکی تر په‌یوه‌ندی پێوه‌کردون و چه‌نه‌ته پاڵ مانگرتووان و قاره‌مانانه له ژێر باران و سه‌رماو سۆڵه‌دا به‌رگری له مافه‌کانیان ده‌که‌ن.
هیوا خوازم که ئه‌مڕۆ ئێمه‌ش وه‌ک کورده‌کانی دانیشتوی به‌رلین بتوانین پشتوان و هاسۆزی خۆمانیان بۆ ده‌ربڕین به دیده‌نی کردنیان و نیشاندانی وه‌فا و خۆشه‌ویستیمان بۆ گشت کوردان له هه‌ر جێگه و هه‌رپارچه‌یه‌کی له تکراوی نیشتمانمان بن.