Internationale Grüne Woche in Berlin
گه‌ڕانه‌وه‌

74 هه‌مین پێشانگای کشتوکاڵی به‌رلین ناسراو به‌ هه‌فته‌ی سه‌وز Internationale Grüne Woche کۆتایی هات.
به‌ ووته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشانگاکه‌ کریستیان گئۆکه‌ Christian Göke، به‌ گوێره‌ی ئاماره‌کان و به‌راوردی له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو دا ئه‌م پێشانگایه‌ی‌ ئه‌مسال به‌ پۆزه‌تیڤ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت و ده‌ڵێت، له‌ ماوه‌ی ئه‌م ده‌ ڕۆژی پێشانگایه‌دا 220 سیاسه‌تمه‌داری پایه‌بڵند و ناسرا و سه‌ردانی پێشانگاکه‌یان کردووه‌، له‌ وانه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسی فلادیمێر پوتین Wladimir Putin.
ژماره‌ی سه‌ردانکه‌ران 403.000 که‌س بوون، له‌وانه‌ 115.000 یان خه‌ڵکی شاره‌زا بوون، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشوودا 425.000 بوون.
له‌ سه‌ر پانتایی 115.000 مه‌تر چوارگۆشه‌ ئه‌مساڵ به‌ به‌شداری 1600 به‌شگه‌ی كۆمپانیای‌ ئه‌ڵمانی و بیانی له‌ 56 ووڵاتی جیهانه‌وه‌ شمه‌ک و کاڵاو به‌روبومه‌کانی خۆیانیان نمایش ‌کرد.
سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی بازرگانی ، ئه‌‌م پێشانگایه‌ داهاته‌کی 41 ملیۆن ئۆیرۆ بووه‌.
یه‌که‌م جار ئه‌م پێشانگایه‌ له‌ ساڵی 1926 دا کرا‌وه‌ته‌وه‌.
بۆ ئه‌م پێشانگایه‌ 5150 نوێنه‌ری میدیاکان له‌ 71 ووڵاته‌وه‌ بابه‌تی جۆراو و جۆریان ئاماده‌ده‌کرد.

74 hemîn pêşangay kiştukalî Berlîn nasraw be heftey sewz Internatonale Grüne Woche kotayî hat.
be ûtey berêweberî pêşangake kirîstiyan goke Christan Göke, be guwêrey amarekan u berawrdî legel salanî rabirdû da em pêşangaiyey‌ emsal be pozetîv le qelem dedrêt u delêt, le mawey em de rojî pêşangayeda 220 siyasetmedarî payebilnd u nasra u serdanî pêşangakeyan kirduwe, le wane serok wezîranî rûsî Wladimir Putin.
jimarey serdankeran 403.000 kes bûn, lewane 115.000 yan xelkî şareza bûn, be berawrd legel salî pêşûda 425.000 bûn. le ser pantayî 115.000 metir çwargoşe emsal be beşdarî 1600 beşgey kompaniyaî‌ elmanî u biyanî le 56 ûlatî cîhanewe şmek u kalaw berubumekanî xoyaniyan nimayş ‌kird. sereray qeyranî bazrganî , em pêşangaye dahatekî 41 mlîon euro buwe. iyekem car em pêşangaye le salî 1926 da kira‌wetewe. bo em pêşangaye 5150 nuwênerî mîdiyakan le 71 ûlatewe babetî coraw u coriyan amadedekird.

 سه‌ره‌وه

سالار Copyright © 2008 Salar