به‌رلین میوانداری له‌به‌درخان وگروپی گه‌نج بۆ شانۆ ده‌کات
بورهان ئه‌مین /ئه‌ڵمانیا
له‌سه‌ر بانگهێشتی ناوه‌ندی که‌لتوری کوردی – ئه‌ڵمانی شاری مانهایم ،وه‌فدێکی ڕۆشنبیری له‌شاری هه‌ولێره‌وه گه‌یشتنه سوید وله‌وێوه‌ش هاتنه ئه‌ڵمانیا بۆسازدانی چه‌ند دیدارێکی ئه‌ده‌بی ونمایشێکی شانۆیی وپیشانگایه‌کی کتێب ،وه‌فده‌که پێکهاتبوو له ( حه‌مید ئه‌بوبه‌کر به‌درخان- سه‌رۆکی ده‌زگای به‌درخان ،موحسین ئاواره – شاعیر ،خالید جووتیار- نووسه‌ر ) له‌گه‌ڵ گروپی شانۆی گه‌نجان ( کارۆخ ئیبراهیم حه‌کیم ،ڕووبار‌و ژیارئیسماعیل،مه‌زهه‌ر ئیبراهیم،کاریان شێرکۆ،ئه‌یوب یوسف)،دوای ئه‌وه‌ی چالاکیه‌کانیان له ستۆکهۆڵم کۆتایی پێهات ، ڕۆژی 2009.4.6 گه‌یشتنه به‌رلینی پایته‌خت وله لایه‌ن ڕۆشنبیرانی هه‌رێمه‌که‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیکران ،له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان له په‌یوه‌ندیه‌کماندله‌گه‌ڵ ح.به‌ردخان.. پێی ڕاگه‌یاندین که ئه‌م سه‌ردان وچالاکیه‌یان له پێناو زیندوکردنه‌وه‌و بوژاندنه‌وه وناساندنی هونه‌رو که‌لتوری کوردیه که‌له‌ماوه‌ی ڕابردو به هۆی زوڵم وسته‌مه‌وه ته‌نها له سنووری شاره‌کانی کوردستانه‌وه نێشانده‌دران و‌ئێستا له‌سایه‌ی ئه‌و ئازادیه‌ی که‌هه‌یه ده‌توانین هه‌موو سنوره‌کان ببه‌زێنین وکه‌لتوروئه‌ده‌ب وهونه‌ری خۆمان تێکه‌ڵی هی گه‌لانی تربکه‌ین ،ئه‌ڵمانیاش دووه‌م وێستگه‌مان بوو که‌چالاکیه‌کانمان تێدا کرد ،هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵی کوردانه‌ی ناوه‌ندی که‌لتوری کوردی وکارگێڕانی کرد که خه‌مخۆرو ڕێکخه‌ری سه‌ردانه‌که‌یان بوون،
نمایشی شانۆیی
له‌ڕۆژی8مانگ کاتژمێر7ی ئێواره‌له‌هۆڵی لابۆری که‌لتوره‌کان Werkstatt der Kulturen گروپی گه‌نج به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی ڕۆشنبیران وکورده‌کانی دانیشتوی شاره‌که نمایشکرا نمایشی شانۆگه‌ری ( دیوار )یان کرد ،ئه‌م شانۆییه له نوسین و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی لاو ( کارۆخ ئیبراهیم ) وله نواندی چوارئه‌کته‌ری کچ وکوڕه‌وه ،بیرۆکه‌ی سه‌ره‌کی شانۆییه‌که پێک هاتبوو له ناساندنی ئه‌و دیواره‌ی که‌له‌کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا له‌نێوان مرۆڤ وبونه‌وه‌رو هه‌مووشتێکدا هه‌یه ،له نێوان دووبیروڕای جیاواز ، دووجه‌مسه‌ر ،دوو ئیتیجاهو بیرکردنه‌وه‌ی جیا ،شانۆییه‌که‌بینه‌ر هوشیارده‌کاته‌وه که ئاگای له‌خۆی بێت نه‌که‌وێته داوی خراپه‌کاری ،له‌نێو ده‌قی چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی گرنگ و تایبه‌ت به کۆمه‌ڵی کورده‌وای خرابونه‌ڕوو له‌وانه ،کێشه‌ی گه‌نجان و وونبونیان له‌نێو دیواره‌کان ،کێشه‌ی ژنان وکوشتنیان له‌ژێر په‌رده‌ی شه‌ره‌ف ونامووسه‌وه ،نه‌فره‌ت کردن له توندوتیژی وتوندڕه‌وی،نه‌فره‌ت له شه‌ڕوکوشتارو دوبه‌ره‌کی .. هتد،به‌ر له نمایشه‌که‌له‌لێدوانێکدا ده‌رهێنه‌ر ووتی ..بۆ نوسینی ده‌قه‌که پشتم به واقیعه به‌ستوه که‌له کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا هه‌یه‌وحیواری کورتم تێدا به‌کارهێناوه ،ئه‌و تێکسته شانۆییه به‌رهه‌می فیکری خۆمه ،تێڕوانینی گه‌نجێکه بۆ کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ، بۆ ده‌رهێنانیش هه‌وڵم داوه سوود له کۆمه‌ڵێ ڕێبازی شانۆیی وه‌رگرم وهیچ ستایلێکی داریکراوم په‌یڕه‌و نه‌کردوه ،زیاتر جووڵه‌ی ئه‌کته‌ر به‌رجه‌سته‌ی مانا‌و ووشه‌و تێکهه‌ڵکێشی حیواره‌کان بوه ،مۆسیقا‌و ڕوناکیش که‌لێنی حیواره‌کانیان پڕکردۆته‌وه ،زمانی جه‌سته زمانێکی پاراوه‌و هه‌موو که‌سێ لێی تێده‌گات ،هه‌ربۆیه‌ش گرنگیم داوه‌ته ئه‌م زمانه جیهانیه چونکه تا بێگانه‌کان لێمان تێبگه‌ن،به‌کورتی له 42 ده‌قیقه‌ی نواندندا ساته‌کانی بیرکردنه‌وه‌وکێشه‌کانی تاکی کورد ده‌خه‌ینه ڕوو ،هه‌روه‌ها ده‌باره‌ی ئه‌و قه‌یران وته‌نگژه‌یه‌ی که‌باسده‌کرێت که گوایه شانۆ تووشی هاتووه ووتی .. نه شانۆتووشی قه‌یران هاتووه‌و نه بینه‌ریش به‌ڵکو ئه‌وکه‌سانه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ده‌که‌ن ئه‌وان خۆیان تووشی قه‌یران هاتوون،هه‌وڵی گه‌نجان وئه‌زموونه‌کانیان ، نمایشه شانۆییه‌کان له شاره‌کانی کوردستان وهێنانیان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که قه‌یران نیه‌و به‌قه‌د ئه‌وه‌ی داهێنه‌ری شانۆییمان که‌مه وکاره‌کان له نێوان چه‌ند که‌سانێک قۆرخ کراون ،ئه‌گه‌ر بواری زیاتر بدرێته گه‌نجان هه‌ڵبه‌ت کاری باشتریش ده‌که‌ین که ئه پڕوپاگه‌ندانه بسڕنه‌وه ، هه‌روه‌ها ( ئاسۆ حه‌یده‌ری ) سه‌رۆکی ناوه‌نده‌که نمایش‌کردنی ئه‌و جۆره چالاکیانه‌ی گرنگ هه‌ڵسه‌نگاند بۆ ئاشناکردنی هونه‌ری کوردی به‌دونیای ده‌ره‌وه‌و به کوردستانیانی خۆشمان له تاراوگه ،ئه‌و شانۆگه‌ریه‌شی به‌هه‌وڵێکی ئه‌زمونگه‌ری جوان وداهێنه‌رانه هه‌ژمارکرد له هونه‌ری شانۆی کوردی وئه‌و پێی وابوو شانۆییه‌که کۆمه‌ڵێ بابه‌تی باسکرد که پێشتر به‌مجۆره د‌رکی پێنه‌کرابوو یان نه‌توانرابوو هونه‌ریانه بخرێنه ڕوو له‌وانه دیوارێکی ناشیرین وچرێسی نێوان کوردوکورد ، دیوارێک له نێوان کچ وکوڕ ،دیوارێک له نێوان هزری نه‌ته‌وه‌یی کورد ، ئه‌مانه هه‌موویان بابه‌تی سه‌رده‌من که له‌م شانۆییه‌دا له فۆرم وناوه‌رۆکێکی شایسته‌دا خرابوونه ڕوو که ووروژاندیان خزمه‌تێک ده‌گه‌یه‌نێ وده‌کرێ زیاتریشی له‌سه‌ر بوترێ .
پیشانگایه‌کی گه‌ڕۆک
ده‌زگای به‌درخان له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی چه‌ند ساڵه‌یدا ده‌یان نامیلکه‌و کتێب وشاکاری کرۆته دیاری بۆ کتێبخانه‌ی کوردی وبه‌رده‌وامیش هه‌وڵی کارکردنی زیاترده‌دات ،له‌شوێنی نمایشه‌که کۆمه‌ڵێ ئه‌دره‌سی بڵاوکراوه‌ی خۆی کرده پیشانگایه‌ک ودانسقه‌ی ئه‌و کتێبانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چاپی کردوون خستیه به‌ردیدی بینه‌ران و کورده‌کانی به‌رلینیش به‌شه‌وقه‌وه هاتنه ناو هۆڵی پیشانگاوجگه‌له‌ئاشنابوون به‌و کتێبانه،گفتوگۆیه‌کی ئه‌ده‌بی له‌نێوان وه‌فدی میوان وڕۆشنبیرانی به‌رلین( عه‌بدولموئمین ده‌شتی ، سالمێ جاسم ،کرمانج هاریکی ) دروستکردکه هه‌ل وده‌رفه‌تێکی باش بوو بۆ ئاماده‌بوان که به‌رهه‌مه‌کانی به‌درخان بناسن وله‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌زگاکه باربۆیه‌کی دارایی کۆبکاته‌وه تا لایه‌نی که‌می خه‌رجیاتی گه‌شته‌که‌یان پڕبکه‌نه‌وه وخزمه‌تێکیش به ووشه‌ی ڕه‌سه‌نی کوردی بکه‌ن.
لێدوانی وه‌فده‌که ؟
له‌په‌یوه‌ندیه‌کی تردا له‌گه‌ڵ شاعیر ( موحسین ئاواره ) به‌مجۆره بۆمان دوا ..هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه جاری یه‌که‌ممان نیه بێینه ئه‌ڵمانیا،پێشترئاشنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیرانی ئێره دروستکردوه که به‌ڕاستی تامه‌زرۆی بینینی چالاکیه‌کانن وتا ده‌گه‌نه شوێنی نمایشه‌کان ڕێگایه‌کی دوور ده‌بڕن وهیلاک ده‌بن ومه‌سره‌ف ده‌که‌ن که ئه‌مه مانای په‌رۆشیانه بۆ هونه‌رو ئه‌ده‌بی کوردی ،جگه له‌مه‌ش هێنانی ئه‌و گه‌نجانه‌و نیشاندانی به‌رهه‌مه‌کانیان له ووڵاتێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌ڵمانیا خۆی له خۆیدا هه‌وڵێکی باشه‌و ده‌بێته داینه‌مۆیه‌ک بۆ کۆششی زیاتر بۆ خزمه‌تکردنی هونه‌ره‌که‌یان وتێکه‌ڵاوکردنی شارستانیه‌تی خۆمانه له‌گه‌ڵ میلله‌تانی ده‌ره‌وه ،بۆ پلان وبه‌رنامه‌ی داهاتووی ده‌زگاکه‌ش ح.به‌درخان ووتی ..دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ووڵات خه‌ریکی خۆئاماده‌کردن ده‌بین بۆ ڤیستیڤاڵی 111 هه‌مین ساڵڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی که نیاز وایه له 2009.6.22 له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان سازی بده‌ین ،جگه له چاپکردن وبڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤاری به‌درخانیش ، ده‌یان نامیلکه‌و کتێبی سیاسی وئه‌ده‌بی وهونه‌ری کوردی ترخراونه‌ته خشته‌ی کاره‌کانی ده‌زگاکه‌و له‌ماوه‌ی داهاتوودا به‌ئه‌نجامیان ده‌گه‌یه‌نین وله‌کارکردن ناوه‌ستین .
تیمه‌که ده‌چنه‌وه ووڵاتی سوید‌و له‌وێش درێژه به چلاکی وکۆڕو دیداره‌کانیان ده‌ده‌ن ئینجاده‌گه‌ڕێنه‌وه شاری هه‌ولێر !!! ده‌کرێ ئه‌م جموجۆڵه ڕۆشنبیریه به هه‌وڵێکی سه‌رکه‌وتوی هه‌رسێ لایه‌ن (ده‌زگای به‌درخان،ناوه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی مانهایم ،گروپی شانۆی گه‌نجان) ناوببه‌ین و کاراکته‌رانیشیان به جوامێرانی کاروانی خه‌بات بۆ نزیک بوونه‌وه له‌بوون به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی وشارستانی حسێب بکه‌ین .
|