له ڕۆژانی 11.-13.دیسامبه‌ری 2009 کۆنفرانسی دامه‌زراندنی تۆرێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ رێکخراوه کوردستانییه‌کانی ئه‌لمانیا سه‌رکه‌وتوانه له شاری دارمشتادت به ئه‌نجام گه‌یه‌نرا.
له ڕۆژی 11.12.2009 زۆربه‌ی نوێنه‌رانی شاره دووره‌کانی ئه‌لمانیا گه‌یشتنه شوێنی کۆنفرانسه‌که
Falken-Freizeitheim Seeheim Darmstadt, Sandstr. 83, 64342 Seeheim
له پاش گفتوگۆیه‌کی چڕ‌و پڕ، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی دامه‌زراندنی ئه‌م رێکخراوه و به‌رنامه‌ی ڕۆژی دوای به‌وردی به‌سه‌رکرایه‌وه وله خاڵه‌کان وکاته دیاری کراوه‌کانی کۆنفڕانس کۆڵرایه‌وه.
ڕۆژی 12.12.2009 کاتژمێری 10 ی سه‌ر له به‌یانی ده‌سته‌ی به رێوه‌بردنی کۆنفڕانسه‌که به‌خێرهاتنی زیاتر له 60 نوێنه‌ر و که‌سایه‌تیه کوروستانیهکان له شاره جیا جیاکانی ئه‌ڵمانیا کرد، که له هه‌مو پارچه‌کانی کوردوستانه‌وه هاتبوون. وتاری کۆنفرانس به کوردی و ئه‌لمانی له لایه‌ن به‌رێزان هاورێ زه‌نگه‌نه و خاتو یانا حه‌مه چاویش خوێندرایه‌وه.
به‌رنامه‌ی سه‌ر له به‌یانی تا کاتژمێری 13،30 پاش نیوه‌ڕۆ 5 سمیناری جیاواز له لایه‌ن 5 پسپۆڕی به‌شه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌رونناسی، کۆمه‌ڵایه‌تی-په‌روه‌رده‌یی، زانستی سیاسی و زمانه‌وانی ، که په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به کار‌و ئامانجه‌کانی ئه‌م رێکخراوه‌وه هه‌بوو له لایه‌ن ئه‌م به‌رێزانه‌وه: کاک بارام فه‌رشی، خاتو د. په‌روانه قوره‌یشی، د. که‌مال سیدۆ،کاک هاورێ زه‌نگه‌نه وخاتو چنوور قادریه‌وه پێشکه‌ش کران.
له پاش پشوودانی نان خواردنی نیوه‌ڕۆ، ڕاپۆرتی کۆنفڕانس له لایه‌ن دوکتۆر دانا سه‌عیده‌وه خوێندرایه‌وه و پاشان له لایه‌ن لێژنه‌ی ئاماده‌کردنی په‌یره‌و پرۆگرامه‌وه ( زاتسونگ) پێشکه‌ش به ئاماده‌بووانی کۆنفڕانسه‌که کرا وبه شێوازێکی کراوه و دۆستانه له سه‌ر ته‌واوی خاڵه‌کانی په‌یرو پرۆگرامه‌که گفتوگۆی تێر‌و ته‌سه‌لی له سه‌ر کرا.
پێشنیار و ئامۆژگاری ئاماده‌بوان دانووستاندنیان له‌سه‌ر کراو به هه‌ند وه‌رگیران و زیاد و که‌م کرا له گۆر ئه‌و پێشنیار‌و ئامۆژگاریه به‌نرخانه‌ی بهشدراربووان، په‌یره‌و پرۆگرامه‌که ( زاتسونگ) به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندکرا.
پاشان له که‌شوهه‌وایه‌کی دیموکراتیانه‌دا ناوێکی گونجاو بۆ رێکخراوه‌که دانرا به له لایه‌ن ئاماده‌بووانی کۆنفرانسه‌وه په‌سه‌ندکرا و ناونرا:
Netzwerk kurdischer Initiativen e.V.
کۆمیته‌ی باڵای رێکخراوه‌که به شێوه‌ی ده‌نگدانی نهێنی له که‌شوهه‌وایه‌کی دیموکراتیانه‌دا هه‌ڵبژێردران.
ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌ی خواره‌و ه بۆ کۆمیته‌ی باڵا هه‌ڵبژێردران 7 که‌س و 2 که‌سیش جێگر.:
1- کاکیخۆم له به‌رلین
2- نه‌وزاد قه‌فتان له نورنبێرگ
3- مه‌حمود حه‌مه چاویش له هانۆڤه‌ر
4- زارا خان له دارمشتادت
5- لوقمان ئه‌یامی له فرانکفۆرت
6- هاوڕێ زه‌نگه‌نه له موینشن
7- سه‌ریاس ئه‌مین له نیورنبێرگ
جێگره‌کان
1- رۆژگار حه‌مه عه‌لی له دارمشتادت
2- فاروق میرزا له موینشن
بۆ ڕۆژی 13.12.09 ورک شؤپێک له لایه‌ن کاک هاوڕی زه‌نگه‌نه وه ۆرک شۆپێک له سیسته‌می رۆژین
بۆ پێگه‌یاند ی مندال و گه‌نجان به سیسته‌مێکی نوێی سه‌رده‌میانه بۆ مامۆستایانی فێرگه کوردیه‌کانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر وتنه‌وه‌ی زمانی کوردی به شێوازێکی هونه‌رو پێداگۆگیانهیی سیسته‌می سه‌رده‌م رێکخرا.
خوینه‌ری به‌رێز
له کاتێکدا ئێمه سه‌ر قاڵی ئه‌م هه‌نگاوه مێژوییه ین، داگیرکه‌رانی کوردوستان له چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌لی کورد به‌رده‌وامن. وا رژێمی تورک واته دادگای ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی تورکیا رێکخراوی دیموکراتی د.ت.پ ی قه‌ده‌غه کرد وهاوکات بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به ئه‌ندام په‌رله‌مان بوون و دامه‌زراندنی حیزب و ڕێکخراوی دیکه‌ی له به‌رێز له‌یلا زانا و چه‌ندین که‌سایه‌تی کوردی تری ناو ده‌ته‌په‌ی قه‌ده‌غه کرد.
رژێمی به‌عسی سوری ته‌نانه‌ت له‌م کاته ئاڵۆزهشدا هه‌ر برده‌وامه له سیاسه‌تی ته‌عریب هه‌روه‌ها زۆر به خراپی مامه‌ڵه له گه‌ڵ چالاکوانی کورد ده‌که‌ن وا 40 رۆژه زیندانیه سیاسیه کورده‌کان له زیندانی دیمه‌شق مانگرتنیان کردوه له نانخواردن وه‌کو پرۆتێستێک دژی ئه‌و رژێمه.
له کاتێکدا هه‌مو ووڵاته ئه‌روپای و ئهمریکایکان جه‌ختیان خستوه‌ته سه‌رئێران بۆ کێشه‌ی ئه‌تۆم، رژێمی ئێرایش به‌رده‌وامه له گرتن و له سێداره‌دانی چالاکوانی سیاسی کورد به تومه‌تی ناڕه‌وا.
له به‌ر ئه‌وه به‌شداربووانی کۆنفرانس به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و کرداره نامرۆڤایه‌تیانه‌ی ئه‌و رژێمانه‌یان کرد و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و داوایان کرد که به نوسین به‌یانی ئیدانه‌کردنیان له سه‌ر بنوسری و بڵاو بکرێته‌وه.
کۆمیته‌ی باڵای تۆرێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ رێکخراوه کوروستانیهکانی سه‌رانسه‌ری ئه‌ڵمانیا
13.12.2009 دارمشتادت-ئه‌ڵمانیا