بۆیه‌كه‌مین جار ڕێكخراوه‌كوردیه‌كانی به‌رلین پێكه‌وه نه‌ورۆزیان كرد
شه‌هاب عوسمان: / ئه‌ڵمانیا- به‌رلین به به‌شداری و هه‌ماهه‌نگی نیوان تێكڕای ڕێكخراوه كوردستانیه‌كانی به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاو بۆیه‌كه‌مین جار پێكه‌وه له ئێواره‌یه‌كی كوردستانیدا ٢١/٣/٢٠٠٩ به ئاهه‌نگ و گۆرانی و مۆسیقا‌و به جلی كوردی و ئاڵای كوردستان و نێرگز و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردیه‌وه نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.. ئاڤان جه‌لال له وته‌یه‌كدا به‌ناوی كۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزه‌وه به‌خێرهاتنی میوانانی كرد‌و كورته‌یه‌كی له میژووی نه‌ورۆز پێشكه‌ش كرد‌و سه‌رنجی به‌شداربوانی بۆئه‌وه‌ڕاكێشا كه نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ نه‌ورۆزی پێكه‌وه‌كاركردن و پیرۆزكردنی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ییه‌و نه‌ورۆز ئیلهام به‌خشی نوێ بوونه‌وه‌و یه‌ك وتاری و كاركردنه بۆ كوردستان .. یه‌ك ده‌نگی و هه‌ماهه‌نگی نێوان حزب و ڕێكخراوه‌كوردیه‌كانیشی گه‌ڕانده‌وه بۆ هه‌ستكردن به لێپرسراوێتی و به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كان ..دواتر كۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتكاری ئاهه‌نگه‌كه پێكه‌وه له‌سه‌ر شانۆ نه‌ورۆزیان چڕی و به‌دوایدا وتارێك به زمانی ئه‌ڵمانی خوێندرایه‌وه‌و چه‌ندین بروسكه گه‌یشته ئاهه‌نگه‌كه .. پاشان سێ گروپی مۆزیك و گۆرانی .. گه‌رم و گوڕیه‌كی زۆریان دا به هه‌ڵپه‌ڕكێ و به‌زم و شایی و تاشه‌وێكی دره‌نگ خۆشه‌ویستی نه‌ورۆز و كوردستانیان له‌ده‌ربڕینی پڕخۆشه‌ویستی دا به‌رجه‌سته ده‌كردو جیا له‌ساڵان هه‌موو ڕه‌نگه‌كان تێكه‌ڵ ببون و هارمۆنیای ڕه‌نگ و ده‌نگ و ده‌ربڕینیان كردبووه سیمای جوانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ودڵخۆشیه‌كی زۆریان له هه‌ست و نه‌ستی به‌شدار بوان دا دروست كردبوو.. له هه‌مووی جوانتر تابلۆی هه‌ڵپه‌ڕكێی (كیژانی ژنانی كورد له تاراوگه‌ی به‌رلین)بوو به‌شێوه‌یه‌ك كه سه‌رنجی ئاماده‌بوونیان ڕاكێشاو به جه‌سته‌و جوڵه‌ی پڕ هونه‌ری ئه‌وڕاستیه‌یان ده‌رده‌خست كه سه‌مای هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی یه‌كیك له هونه‌ره‌جوانه‌كان و داب و نه‌ریتی شایی و ده‌ربڕینی خۆشیه لای كورد به‌تایبه‌تی كاتێ سیما‌و جوڵه‌و ڕه‌نگه‌جوانه‌كانی جلی كوردی هارمۆنیا دروست ده‌كه‌ن و ده‌بنه تابلۆ.. تابلۆیه‌ك كه به‌ڕۆح ئاشنا ده‌بن و ده‌بنه جێی ئافه‌رین.. یه‌كیكی تر له چالاكیه جوانه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه .. به‌شداری هونه‌رمه‌ندی بچوك و داهێنه‌ری دواڕۆژ (ژارۆ نه‌به‌ز به‌گزاده) بوو كه به كه‌مانجه‌و ده‌ست و په‌نجه جوانه‌كه‌ی سرودی نه‌ورۆزی پێشكه‌ش كرد و (لاس به‌رزان)یش به پێشكه‌شكردنی سرودی نه‌ورۆز و ژه‌نینی گیتاره‌كه‌ی بووه جێی ئافه‌رینی به‌شدار بوان .. ٭ شایانی باسه هه‌مان كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كوردیه‌كانی به‌رلین كۆمیته‌ی ئاماده‌كار شه‌وی نه‌ورۆز ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه‌و به جه‌ژنه‌پیرۆزه‌و جلی به‌رگی ئاڵ و واڵای كوردیه‌وه تاشه‌وێكی دره‌نگ به هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی جه‌ژنیان پیرۆز كرد ..
٭ هه‌مان ئێواره كورده‌كانی سوریا ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌و خۆشیان به به‌شدار گروپی مۆزیك و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و به‌خشینه‌وه‌ی شیرینی و به‌ده‌م پیرۆزبایی كردنه‌وه له یه‌كتری ئاهه‌نگی نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.. ٭ له شاری نۆرنبێرگیش كوردستانیان له ( ڕۆتنبورگه شتراسه) به دروشمی (به‌یه‌كه‌وه بۆ كوردستان) كه له لایه‌ن حزب و ڕێكخراوه كوردستانیه‌كانه‌وه به‌ڕێوه برا و به‌هاوكاری تیپی مۆزیكی كوردی و به به‌شداری كوردستانیانی ئه‌و شاره ئاگری نه‌ورۆزیان كرده‌وه‌و.. نه‌ورۆزیان پیرۆزكرد و تا دره‌نگانیك به هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی به‌شداربوان ئاهه‌نگه‌كه‌یان ڕازانده‌وه..