بۆ هه‌شته‌مین ساڵ له شاره‌وانی شارلۆتن بورگی به‌رلین نه‌ورۆزی 2011 پیرۆز ده‌کرێت
ڕێکخراوی پزیشکانی کورد له ئه‌ڵمانیا ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ میوانێکی زۆری کورد و ئه‌ڵمان نه‌ورۆزیان پیرۆز کرد.
ئه‌وه بۆ هه‌شت ساڵه ئه‌م ڕێکخراوه بێ‌وچان به‌رنامه‌ی پیرۆزکردنی نه‌ورۆز بۆ ئه‌ندامان و دۆستان و میوانه‌کانی سازده‌کات.
سه‌ره‌تا و پاش به‌خێرهێنانی ئاماده‌بوان له لایه‌ن پێشکه‌شکاری ئه‌و ئێواره‌یه‌وه، باسێک ده‌رباره‌ی نه‌ورۆز هه‌ر له شیکردنه‌وه‌ی واتای نه‌ورۆز تا گێڕانه‌وه‌ی مێژویی بۆ ناساندنی ئه‌م چه‌ژنه‌ی کورد به میوانه‌کان پێشکه‌شکرا. پاشان له لایه‌ن سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌که دکتۆر ڕه‌سول فه‌قێ ــه‌وه باسێك ده‌رباره‌ی باری ژیاری و ڕامیاری ئه‌مڕۆی کورد له گشت پارچه‌کانی کوردستان خرایه ڕوو، هه‌ر له واتای وشه‌ی نه‌ورۆزیشه‌وه هیوای ڕۆژێکی نوێ ی بۆ سه‌رجه‌م کورد و جیهان خواست.
هه‌ر له‌و ئێواره‌یه‌دا چه‌ند میوانێکی ناسراوی ئه‌ڵمان وه‌ك سه‌رۆکی شاره‌وانی شارلۆتن بۆرگ خاتوو مۆنیکا تیمه‌ن و سه‌رۆکی ناوه‌ندی گه‌لانی چه‌وساوه تیلمان تسولش و په‌رله‌مانتاری لیستی سه‌وز کریستیان شترۆیبله‌ر وته‌یان خوێنده‌وه و پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزیان له گه‌لی کورد و گشت ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ش کرد که له‌م ڕۆژه‌دا جه‌ژن ده‌که‌ن، له هه‌مان کاتیش‌دا پشتگیری خۆیانیان بۆ کێشه‌ی ڕه‌وای کورد له گشت پارچه‌کانی کوردستان و مافه‌کانیشیان له ئه‌ڵمانیا بۆ خوێندنی زمانی کوردی و مافه کلتوریه‌کان وه‌ك گشت ڕه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌کانی تری ناو ئه‌ڵمانیا ده‌ربڕی.
. پاشان ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئێواره‌یه به چه‌ند پارچه موزیکێکی بیانی له لایه‌ن پرۆفیسۆر خاتوو ئێلێنا کۆمارۆڤا به که‌مان و ئه‌لێکسانده‌ر فیلاتۆڤ به پیانۆ پاشانیش چه‌ند پارچه موزیکێکی کوردی له لایه‌ن که‌مانچه‌ژه‌ن دیموکرات ته‌ها.
ده‌بێت به‌شداری ئه‌و منداڵه چاوجوانه کوردانه‌ش له‌یاد نه‌که‌ین که به خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك و هۆنراوه‌یه‌کی کوردی ئه‌و یاده‌یان ڕازانده‌وه.
دوا ته‌وه‌ری ئێواره‌ش ته‌رخانکرا بۆ میوانداری و ئێواره‌خوانێکی کوردی له‌گه‌ڵ یه‌کتر ناسین و ئاڵوگۆڕی بیروڕا له نێوان ئاماده‌بواندا.