یه‌که‌م نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ که له لایه‌ن ناوه‌ندی هینبونه‌وه ئاماده‌کاری بۆ کرابو له 21/3/2012 و له یه‌کێك له قه‌ڵا دێرین و به‌ناوبانگه‌کانی به‌رلین (تسیتادێلا) سازکرا.
به ئاماده‌بونی سه‌دان کورد و ئه‌ڵمان و بیانی و به به‌رنامه‌یه‌کی ڕازاوه به موزیك و گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێ و به‌شداری هونه‌رمه‌ندی کورد ڕۆژین، هه‌روه‌ها ئاماده‌کردنی خواردنی کورده‌واری و کردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز دڵی ئاماده‌بوان خۆش و نه‌ورۆزیش پیرۆز کرا
پاش دوو ڕۆژ و له ڕێکه‌وتی 23/3 و له لایه‌ن ناوه‌ندی یه‌کماڵ نه‌ورۆزێکی تایبه‌ت به منداڵان سازکرا. ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ناساندنی ئه‌و ڕۆژه به منداڵانی کورد و بیانی. که تیایدا ئاگری نه‌ورۆز کرایه‌وه و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به منداڵان هه‌ر له موزیك و هه‌ڵپه‌ڕکێ و شانۆگه‌ری و نه‌خشاندنی ده‌م و چاوی منداڵه چاو گه‌شه‌کان نه‌ورۆز پیرۆز کرا.
دوا نه‌ورۆزیش له 1/4/2012 و له چوارچێوه‌ی هه‌فته‌ی کوردی که دوو ساڵه له لایه‌ن زۆربه‌ی ناوه‌ند و ڕێکخراو چه‌ند که‌سایه‌تیه‌که‌وه ئاماده ده‌کرێت و له ژێر چه‌تری گماینده‌ی کوردی و به هاریکاری و شپۆنزۆری نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له به‌رلین و پارتی چه‌پی ئه‌ڵمانی سازکرا
له پارکێکی به‌رلین و به ئاماده‌کردنی شانۆیه‌کی تایبه‌ت و به به‌شداری چه‌ندین گروپی موزیکی کوردی و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی ده‌نگخۆش و سه‌دان کورد به جل و به‌رگی ڕه‌نگینی کوردی و نه‌خشاندنی ئه‌و جێگه‌یه به ئاڵای کوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌ڵکردنی ئاگری نه‌ورۆزدا به شایی و دیلان ئه‌مساڵیش یادی ئه‌م جه‌ژنه سه‌ره‌کییه‌ی کورد کرایه‌وه
له‌گه‌ڵ بونی خواردن و خواردنه‌وه پێشانگایه‌کی کتێبیش بۆ نمایش‌کردنی زۆربه‌ی ئه‌و په‌ڕتوکه کوردییانه‌ی له به‌رلین هاتبونه چاپکردن دانرابوو
مه‌شخه‌ڵی ئاگری نه‌ورۆز تا دوا ساتی ئاهه‌نگه‌که گه‌شاوه‌بوو، پاش کۆتایی هاتنی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ئاگر خامۆشکراو ئه‌و پارکه پاکژ و ڕێکخرایه‌وه تا ڕۆژی دواتر خه‌ڵکی به پاکی سودی لێببینێت
ده‌بێت ڕۆڵی پۆلیسی به‌رلینیش له‌یاد نه‌که‌ین که بۆ چاودێری و پاراستنی ئارامی ئه‌و جێیه زۆر هوشیارانه و تا دوا که‌س له‌و چوار ده‌وره ئاماده‌بون
بۆ بینینی وێنەکان کلیکی ئەلبومەکان بکە